Ads 468x60px

30 Jun 2012

ئیسحاک شامیر دوینە وفاتی کرد کە کەسیکی وەلات پاریز ئازادی خواز بۆۆ کە وەلاتی خۆیی خۆش ئەویست و کاری بۆۆ

ئیسحاق شامیر  دوینە وفاتی کرد کە کەسیکی وەلات  پاریز  ئازادی خواز بۆۆ  کە وەلاتی خۆیی خۆش ئەویست و کاری بۆۆ ئازادی دیمۆکراسی دەکرد لە ئیسرائیل  کە ئیستا  ئیسرائیل  تاکە وەلاتیکە کە دیمۆکراسی ئازادی و ماڤی مرۆڤ تیدا پاریزراوە لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا

אני מביע צער עמוק על פטירתו של יצחק שמיר, ראש הממשלה השביעי של מדינת ישראל. 

28 Jun 2012

ئاگاداری وەزیری دەرەوی دەولەتی تیرۆریستی ئیران لە قەبرس دەست بە سەر کرا



ئاگاداری  وەزیری دەرەوی دەولەتی تیرۆریستی ئیران لە قەبرس دەست بە سەر کرا
کومیسیونی دەژە تیرۆری  یەکگرتوی ئەورۆپا وەزیری دەرەوی رەژیمی ئیران دەست بە سەر کرا لە وەلاتی قەبرس

15 Jun 2012

جووله‌که‌کانی کرماشان:لەسەرەتای سەدەی نۆزدەیەمەوە تا کۆتاییەکانی جەنگی دووهەمی جیهانی



جووله‌که‌کانی کرماشان:لەسەرەتای سەدەی نۆزدەیەمەوە تا کۆتاییەکانی جەنگی دووهەمی جیهانی



13 Jun 2012

نزیكبوونەوەی كورد و ئیسرائیل


 

نزیكبوونەوەی كورد و ئیسرائیل



ئیسرائیل خۆدان كیانێكی تایبەتە لەرووی كولتوری‌و مێژوویی‌و سیاسیەوە، كیانێك لە ناوچەكەدا هەموو واتایەكی گۆرانكاری لەتەك خۆیدا پێیە،ئەم كیانە لەبەردەم ئایدیۆلۆژیا‌و سیاسەت‌و بینینی دەوروبەردا وێنەی جۆراو جۆر بۆ كێشراوە‌،جیۆپۆلەتیكی ناوچەكەش وێنە و ئایندەیەكی پێچەوانەی ئەوانی پێیە، لەم نێوەندەدا دەكرێ‌ ڕۆڵی ئیسرائیل لە رۆانینی تاكی كوردیدا وەك خۆی پێشان بدرێت،وێنەیەك جیاواز لەو وێنانەی لەمیتۆدو نەخشەی ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی عروبەو دەستی زاڵی ڕابردوماندا كێشراوە،وێنەیەكی وەك خۆی پێویستە بدرێتە جیهانی دەورو بەرمان،هەر بۆ نێشاندانی ئەم وێنەیەش بوو كە ئێمە لە سەرەتای ساڵی 2009دا دەستمان بە كار و چالاكی كرد لە كوردستان و ئیسرائیل،تا ئێستاش هەر بەهەمان ستراتیژییەوە بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین.

6 Jun 2012

خالید عەزیزی (سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان):



خالید عەزیزی (سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان):

ئێران بەئاشكرا مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل


پڕۆفیسۆر نادر نادریۆڤ: كورد دەبێ ئەزموونی دیاسپۆڕای جوولەكە لە هەموو بوارەكانەوە بۆ خۆی بكاتە نموونە


پڕۆفیسۆر نادر نادریۆڤ: كورد دەبێ ئەزموونی دیاسپۆڕای جوولەكە لە هەموو بوارەكانەوە بۆ خۆی بكاتە نموونە 

پڕۆفیسۆر نادر نادریۆڤ، سەرۆكی كوردانی قەزاقستان، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت بە گۆڤاری "ئیسرائیل-كورد"دا باسی لە كۆمەڵێك خاڵی گرنگ سەبارەت بە رەوەندی كورد لەو وڵاتەدا دەكات و پێی وایە مەسەلەی دروستبوونی پەیوەندییەكی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل، دەتوانێ لە زۆر لایەنەوە یارمەتیدر بێت بۆ ئەوەی كورد بتوانی وەك هێزێك ڕۆڵی بەسەر گۆڕانكارییەکانی پڕۆسەی سیاسی لە داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت و هەروەها مێژووی پەیوەندی نەتەوەی كورد و جوولەكە و رەوەندی ژیانی كوردەكان لە وڵاتی قەزاقستان بۆ گۆڤاری "ئیسرائیل-كورد" دەخاتە روو.

5 Jun 2012

پانۆڕامای سەردانەكەی سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بۆ ئیسرائیل


پانۆڕامای سەردانەكەی سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بۆ ئیسرائیل




ئیسرائیل-كورد دەزگەیەكە سەرەتاكانی ساڵی 2009 لەلایەن بەڕێز داوود باغستانی هاتە دامەزراندن، ئیسرائیل-كورد پەیامێكی دیار و بەرچاوی هەڵگرتووە و كار لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی ناڤبەر ئیسرائیل و كوردستان دەكات و چەند پرسگەلێكی تری نێوان ئەو دوو لایەنە بەگرینگ وەردەگرێ.

3 Jun 2012

ورووژاندنی بوونی پێوەندیی ئیسڕائیل - هەرێمی کوردستان بۆچی؟


ورووژاندنی بوونی پێوەندیی ئیسڕائیل - هەرێمی کوردستان بۆچی؟ 


کارێکی ئەستەمە کە باوەڕ بەوە بکرێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران بیەوێ تۆمەتی ناڕەوا بداتە پاڵ هەرێمی کوردستان، ئەم تۆمەتانەیش زیاتر فاکتەر و ڕەهەندی جەنگی دەروونی پاڵنەریەتی. 

هەرێمی کوردستان وەک نیشتیمان و کۆمەڵگە، بەشێکە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خوازیاری باشترین پێوەندییە لەو میانەدا، ئەمە حەقیقەتە، بەڵام دەبێ لەبیرمان بێ بۆ گەلەکەمان بەردەوام ئەم پێوەندیانە هەڵبژێردراون کە زیاتر هاوکاری و هەماهەنگیی بەرژەوەندیی دوولایەنە پێک دەهێنن. 

سەبارەت بە بوونی پێوەندی لەگەڵ ئیسڕائیلدا و زەروورەتی بوونی ئەو پێوەندییە لە ئێستادا، بە هیچ شێوەیەک ئەولەوییەتی پێ نەدراوە، ئەوەیش هۆکاری تایبەت بە خۆی هەیە، کە بەشێکیان پێوەستن بە جیهانی ئیسلامییەوە.

2 Jun 2012

ترس لە ئیسرائیل بۆ؟- مەولوود ئافەند

ترس لە ئیسرائیل بۆ؟- مەولوود ئافەند


ئاشكرایە كورد هاوپەیمانی‌ سروشتی‌ ئیسرائیلە لەناوچەكەدا. كوردی موسڵمانی‌ میانەڕەو و لێبوردەن بەرامبەر بەكەمینەكانی‌ دیكە. بۆ گەلی كورد ئایین بەقەد نەتەوە گرنگ نییە. شوێنی‌ جوگرافی‌ و فرەكولتوری‌ كورد بەربەستە لەبەردەم پەرەسەندنی‌ ئیسلامی‌ سیاسی و توندڕەو، چ شیعە بێ یان سوننە.‌ نەتەوەی كورد خواستی ئەوەی هەیە ببێت بەكۆمەڵگەیەكی‌ دیموكراتیك‌ لەدوای‌ ئیسرائیل و ئەزموونی حوكمڕانی كوردیش ئەوەی نیشانداوە لەم چەند ساڵەی دواییدا. ئەو رستانەی سەرەوە بیروبۆچوونی چەندین گەورە بەرپرسی دەوڵەتی ئیسرائیلە وەك سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، كە من لەچەندین چاوپێكەوتن و گفتوگۆمدا ئەو بۆچوونانەم بەدیكردووەو ئەوان بەشێوەیەك لەوە تێگەیشتوون، كە هەرێمی كوردستان رۆژانە لەگەشەكردندایەو كۆمەڵگەی كوردی توانا و زەمینەی پێشكەوتنی زیاتری هەیە بۆ كرانەوە بەڕووی جیهانی دەرەوەدا، سەربەخۆیی كوردستان خەون نییەو مافی سروشتی گەلی كوردە، كە ببێتە خاوەنی كیانی سەربەخۆ و هاوشێوەی نەتەوەكانی دیكە لەجیهاندا.

ئێهود باراك، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، داوای له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌ڵوێستێكی توندتر له‌دژی ڕژێمی سوریا بگرێته‌به‌ر.


ئێهود باراك، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، داوای له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌ڵوێستێكی توندتر له‌دژی ڕژێمی سوریا بگرێته‌به‌ر.


ئێهود باراك،له‌وته‌یه‌كدا له‌ په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ته‌ل ئه‌بیب، وتی:" ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوریا جیهان ناچارده‌كات به‌كرده‌وه‌ بجوڵێن و نه‌ك ته‌نها قسه‌بكه‌ن و تاوانه‌كانی ڕژێمی سوریا تاوانی دژی مرۆڤایه‌تین و پێویسته‌ جیهان له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستن."


 
 
Blogger Templates