Ads 468x60px

28 Nov 2013

جەژنی خەنووکە لە هەموو ئیسرائیل و کوردستان پیرۆز !



جەژنی خەنووکە لە هەموو ئیسرائیل و کوردستان پیرۆز ! 
جەژنی خەنوکە هەشت رۆژە ، هەر رۆژەی مۆمێک پێ دەکەن ، ئەوە جەژنی ئازاد کردنی بێت ئە مێگداشە بۆ دوو هەم جار ( بێت مەگادیش واتە دییوارە بەرزەکەی جووەکانە کە پیرۆزترین شوینە ) 
تۆش وەک کوردێک لە کوردستان دەتوانیت ٨ مۆم دابگرسێنیت و وەک پیرۆزبایەک لە گەلی ئیسرائیل وە دەست بەرز کەوە بۆ ئاسمان و داوای سەربەرزەی بۆ کوردستان و ئیسرائیل بکە ...... ........

ئیسرائیل ئیدانه‌ی ڕێککه‌وتنی زلهێزانی جیهان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌کات.


ئیسرائیل ئیدانه‌ی ڕێککه‌وتنی زلهێزانی جیهان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌کات.


سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو  ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهانی  به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی له‌ قه‌ڵه‌م دا نه‌که‌ به‌ ڕێککه‌وتنێکی مێژوویی.
کاربه‌ده‌ستێکی تری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ئه‌م ڕیککه‌وتنه‌ شه‌ش مانگییه‌ ڕێک ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێران ده‌یویست، سوککردنه‌وه‌ی سزائابورییه‌کان به‌ شێوه‌یکی به‌رچاو و له‌هه‌مانکاتیشدا به‌شێکی زۆری به‌رنامه‌ ناوکییه‌که‌ی ده‌پارێزێت.
ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ له‌ نێوان ئێران و گروپی 1+5 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ژنێڤ مۆرکرا.
به‌رپرسی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاترن ئاشتن، که‌ وتووێژکه‌ری سه‌ره‌کی بوو له‌م ڕێککه‌وتنه‌دا، ڕایگه‌یاند وتووێژه‌کان به‌ ڕوحی هاوکاریکردن و ڕێزگرتن به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ ده‌ڵێت ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا گرنگه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکی له‌ جیهان.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بان کی موون ستایشی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی کرد و داوای له‌ حکومه‌تانی به‌شدار کرد که‌ هه‌نگاو بنێن له‌ پێناو ده‌ستپێکێکی بابه‌تیانه‌.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه‌.

کاردانه‌وه‌ی ئیسرائیل

گوتارى کۆنگرەى نەتەوەیى و غیابى سیاسییەکان!

       

گوتارى کۆنگرەى نەتەوەیى و غیابى سیاسییەکان!
لەنووسینی: کارزان عەزیز قادر
بە دریژایى میژوو خەباتى بزوتنەوەى نەتەوایەتى کورد، گوتاریکى گشتگیر و یەکدەنگی لەخۆ نەگرتووەو ڕێکنەخستووە، بەڵکو هەمیشە لە ڕێرەوی ئەو خەباتەدا لە گەڵ هەورازونشیو بەرەوڕوو بووەتەوە و دەرەتانی سەرکەوتن کز و لاواز بووە.
 
 
Blogger Templates