ئیلی کوهن، وەزیری زانیاریی ئیسرائیل جەختی لە ڕوانگەی وڵاتەکەی لەبارەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ گرێبەستی ناوەکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کرد و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە گرێبەستێکی هەڵە و خراپ ناوچە بەرۆ شەڕ دەبات. لە درێژەدا گوتی:"ئیسرائیل ڕێگە ناداتە ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی بگات و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی بە هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و بێگومان ئێرانیش دەگەن."
No comments:
Post a Comment