لە کەس شاراوە نییە کە خاکی کوردستان لە لایەن چوار دەسەڵاتی تورک، عەرەب و فارس داگیر کراوە،ئەوەش بۆتە کەندوکۆسپێکی پڕئەستم لە سەرڕێگای بە ئاکام گەیشتنی ماڤی چارەخۆنوسینی کورد.لەو چوار وڵاتانەی کە خاکی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، نیزامەکانی ئیران و ئیراق، بە فەرمی دامەزراوێکی ئیسلامیین، سوریا و توکیا دوو نیزامی غەیر ئسلامیین، بەڵام لە ڕاستیدا زۆرینەی دانیشتوانی هەر چوار وڵات موسوڵمانن.
سوریا دوای جەنگی شەش ڕۆژەی ئیسرائیل و عەرەب لە بەرواری مانگی شەشی ساڵی ١٩٦٧ شەڕی بەرامبەر بە ئیسرائیل ڕاگەیاندوە،و ئێرانیش دوای ڕوخانی نیزامی شاهەنشایی بەئاشکرا هەڵگری سیاسەتی سرینەوەی ئیسرائیل لە نەخشەی جیهانە.
ئیراق، دوای کۆتایی رژیمی بەعسی ڕاستە بە فەرمی هەڵگری گێرانی سیاسەتی دژ بە ئیسرائیل نەبووە، بەڵام لە ژێر گۆشار و نەفۆزی ئیران پەیڕەو بووە لە سیاسەتێکی دژ بە دامەزراوی ئیسرائیل.
تورکیا تا بەر لە ڕووداوەکەی غەززە کە چەند کۆژاوی دانشتوانی تورکیا لێکەوتەوە دۆستی ستراتیژی ئیسرائیل بوو، بەڵام دوای ئەو رووداوە پێوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە چۆ بۆ خانەی ساردی پێوەندییەکانەوە.