Pages

Ads 468x60px

28 Apr 2024

پارتی ژیانی ئازاد ی کوردستان پژاک کۆنگرەی حەوتەمی خۆی بەست

 


پارتی  ژیانی  ئازاد ی کوردستان پژاک  کۆنگرەی حەوتەمی خۆی بەست

لەم کۆنگرەیەدا حیزبی  حەیاتی ئازادی کوردستان پژاک  نیشانی دا کە بزووتنەوەیەکی دیموکراسی هەنگاوێکی لەسەر بنەمای دیموکراسی ناوە.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ریکخراوەیکی دیمۆکاسی خوازە

 

پر بە دل پیرپزبایی خۆم ئاراستەی حیزبی ژیانی ئازادی کوردستان و سەر جەم ئەندام ولایەنگرانی ئەم بزوتنەوە دیموکراسی خوازە دەکەم.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک لە چیا سەرکەشەکانی کوردستان، دوای چوار ساڵ کۆنگرەی حەوتەمی خۆی بەست و لە کۆنگرەکەدا هەریەک لە پەیمان ڤیان و ئەمیر کەریمی وەک هاوسەرۆکانی گشتی هەڵبژێردران.


بەشی یەکەمی ڕاپۆرتێک لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حەوتەمی پەژاک

بەشێکی سەرەکیی کۆنگرەی حەوتەمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک، وەک لە ڕاپۆرتی کۆتایی کۆنگرەکەدا هاتووە، هەڵسەنگاندنی ڕۆڵ و بەرپرسیارەتیی ئەو حزبە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا بوو.


لەکۆنگرەدا جەخت کرایەوە کە پێویستە پەژاک بە شێوازێکی بەهێزتر خاوەندارێتی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بکات کە سەرچاوەی شۆڕشەکە لە سەر بنەمای هزری رێبەر ئاپۆ بەرپا بووە.


"پەژاک لەو پێناوەدا بۆ ئەوەی نرخ و بەهاکانی ئەو شۆڕشە پارێزراو بن، پێکهێنانی بەرەی دیمۆکراتیکی گەلان و یەکێتی و یەکڕیزیی گەلی کورد دەکاتە ئامانجی تێکۆشانی و بەو پێیە ئاستی تێکۆشانی خۆی بەهێزتر دەکات."


هاوکات، پەژاک تەئکیدی کردۆتەوە کە لەپێناو ئازادئی کوردستان و دیمۆکراتیزەکردنی ئێران پەرە بە تێکۆشانی رەوای خۆی دەدات. 


لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "پەژاک پڕۆژە و بەرنامەی تایبەتی بۆ چارەسەری پرسی کورد و دیمۆکراتیزەکردنی ئێران دەبێت و بە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری و کۆنفیدڕالیزمی دیمۆکراتیک دەیەوێت سەرجەم پرسە کەڵەکە کراوەکانی ناوخۆی ئێران چارەسەر بکات و لە سەر ئەساسی خۆبەڕێوەبەری دیمۆکراتیک، ئەو گەلانە خۆ بەرێکخستن بکەن.

"Partiya Jiyana Azadiya Kurdistanê (PJAK) kongreya xwe ya heftemîn lidar xist

Di vê kongreyê de Partiya Jiyana Azadiya Kurdistanê (PJAK) nîşan da ku tevgereke demokratîk li ser bingeha demokrasiyê gav avêtiye.

Partiya Jiyana Azadiya Kurdistanê rêxistineke demokratîk e

Ji dil û can pîrozbahiyê li Partiya Jiyana Azadiya Kurdistanê û hemû endam û alîgirên vê tevgera demokratîk dikim.

Partiya Jiyana Azadiya Kurdistanê (PJAK) piştî 4 salan li çiyayên Kurdistanê kongreya xwe ya heftemîn li dar xist.


Beşa 1 ji raporta heftemîn kongreya PJAKê

Beşa sereke ya heftemîn kongreya Partiya Jiyana Azadiya Kurdistanê (PJAK) nirxandina rol û berpirsyariya partiyê di şoreşa jin, jiyan û azadiyê de bû.


Di kongreyê de hate destnîşankirin ku divê PJAK bi awayekî xurtir xwedî li şoreşa jin, jiyan û azadiyê ya ku li ser esasê ramana Rêber Apo hatiye avakirin, bigire.


“Ji bo parastina nirxên vê şoreşê, PJAK wê avakirina Eniya Demokratîk a Gelan û yekîtiya gelê Kurd ji xwe re bike armanc û li gorî wê têkoşîna xwe xurt bike.


Di vê navberê de PJAK’ê tekez kir ku ew ê têkoşîna xwe ya rewa ya ji bo azadiya Kurdistanê û demokratîkbûna Îranê bidomînin.


"PJAK'ê ji bo çareseriya pirsgirêka Kurd û demokratîkkirina Îranê wê xwedî proje û bernameyeke taybet be. Dixwaze hemû pirsgirêkên li nava Îranê kom bûne bi projeya xwerêveberî û konfederalîzma demokratîk çareser bike û van gelan li ser bingeha xweseriya demokratîk bi rêxistin bike. hikûmetê," raporê got.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates