Pages

Ads 468x60px

28 Nov 2015

چەند وشەیەک بۆ رۆژی دامەزراندنی PKK.



چەند وشەیەک بۆ رۆژی دامەزراندنی PKK.

شەیدا بڵباس
جەنازەیەکیان بەسەرشانەوە بوو،کاتێ لێمان پرسین،وتیان:
- کورد..مرد،ئەوەش لاشەمردوەکەیەتی و ئەبەینە گۆرستان و لەوێ بەخاکی دەسپێرین!!.
ئاپۆی مەزن دەڵێ: "ئێمە لەوکاتەدا پەکەکەمان دروستکرد. پێشمان پێیان گرت ووتمان:

- نەمردووە،ماوە..


- نوێژی مردوانیشیان بەسەرخوێندوە!
جەنازەکەمان لەسەشانیان دابەزاند و کفنەکەمان لەبەری دادڕی.. وارامانگەژاند تا بەهۆشهاتەوە. لەپاشان کوردە رووتە مردوەکەمان بردەوە و پۆشیمان و دەرمانمان کرد و چەکمان پێدا. ئیتر لەوێوە کاری من و پەکەکە تەواو بوو. کورد نەمرد..ئیتر خۆی دەتوانێت بسەلمێنێت و رووبەرووی کێشەکان بوەستێتەوە.
ئەوەبوو ئاپۆی مەزنی لەسەرکردەکانیتر جیاکردەوە.
**********************************************
ئەوەی شۆرشی باکوری بەم رۆژە گەیاند،دەنگی ئیسماعیل بێشکچی بوو.
ئەوەی دڕی بەبێدەنگی لەناو پەرلەمانی تورکیا دا، سوێندی لەیلا زانا بوو.
ئەوەی نەورۆزی لەناو زیندانی دوژمن کردەوە، گری لەشی مەزلوم دۆغان بوو.
ئەوەی کەژیانی لەژیانی گەرێلایەک جیا نەکردەوە گالتە بەژیندان هاتەوە،پیری مەزن' ئاپۆ' بوو.
**********************************************
چۆن کارل مارکس سەرمێزی بەردەمی خاوێنکردەوە و هێڵێکی کێشا کە تەنها کێشەی چینایەتیە. ئاواش ئاپۆ بزوتنەوە نەزۆکەکانی بەر لەخۆی راماڵی و وتی: لێرەوە دەستپێدەکەین.
شۆرشێک دوو قۆناغ:
* قۆناغی یەکەمی شۆرش زۆر ئاساییە،کە پارتێک هەڵسێ بەراپەرینی جەماوەر و دروشمی گەورە بەرز بکەنەوە/ خەلکەو قوربانی دەدا،شارەو وێران دەبێت، گەنجەو جیندان دەکرێت.
* قۆناغی دوەمی شۆرش دوای گرتنە دەستی دەستەلات و حوکمرانی،چەندێک لەو دروشمانەی قۆناغی یەکەم کەهەلیاندەواسی بەجێیدەگەیەنن. 
سێ کەسایەتی نەمر لەکورد سەریهەلداوە،کەکورد نەیتوانیوە بیانپارێزێت:
١- زەدەرشتی فەیلەسوفی ژیان.
٢- پێشەوا قازی نەمر.
٣- ئاپۆی مەزن.
بەهیوای سەرکەوتنی شۆرشی کوردستان و گەیشتن بەمەست. رۆژی دامەزرانتان پیرۆزدەکەین.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates