Pages

Ads 468x60px

21 Apr 2019

ئەو تیرۆریستانی وا دەست بە سەر کراوەن هیشتا خەون بە خەلیفەکەیانەوە دەبینن ئەم ویدئۆ سەیر بکەن



ئەو تیرۆریستانی وا دەست بە سەر کراوەن هیشتا خەون بە خەلیفەکەیانەوە دەبینن ئەم ویدئۆ سەیر بکەن 

ئیستا تورکیا ئیران هەول ئەدەن کە دوبارە تیرۆریستانی داعش پەر چەک بکەنەوە دژ بە کورد دوینە داعش هیرەشی کردوە سەر کوردان




بەلگی هاواکری تورکیا و داعش رۆژ لە دوای رۆژ ئاشکرا دەبن
ئیستا تورکیا ئیران هەول ئەدەن کە دوبارە تیرۆریستانی داعش پەر چەک بکەنەوە دژ بە کورد دوینە داعش هیرەشی کردوە سەر کوردان 

دیمەنی بەخاک سپاردنی حەپسە خانی نەقیب



 دیمەنی بەخاک سپاردنی حەپسە خانی نەقیب

▫️ حەپسە خانی نەقیب یەکەمین قوتابخانەی کوردی تایبەت بە ئافرەتانی لە شاری سلێمانی کردۆتەوە.
▫️ ساڵی ١٩٣٠ یەکەمین کۆمەڵەی ژنان بە ناوی کۆمەڵەی ئافرەتانی کورد بە سەرۆکایەتی حەپسە خانی نەقیب دامەزراوە.
▫️ حەپسە خان ساڵی ١٩٣٠ نامەیەکی سیاسی مێژوویی بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێف نووسی و ڕاشکاوانە داوای مافی کوردی کرد لە سەر خاکی کوردستان.
▫️ حەپسە خانی نەقیب ژمێکی سیاسەتوان و خێرخواز و چالاکی مافی ژنان بوو و ئامۆزای شێخ مەحمودی حەفید و هاوسەری شێخ قادری حەفید بوو.
▫️ ساڵی ١٩٢٣ کە سمکۆی شکاک هاتە سلێمانی و پێشوازی لێکرا ژنانی سلێمانی بە کاریگەری حەپسە خان ڕۆڵی بەرچاویان گێرا و ڕژانە سەر شەقامەکان.
▫️ کاتێک کە کۆماری کوردستان دامەزرا حەپسە خان بە هەموو تواناوە یارمەتی دارایی کۆمار و پێشەوا قازی کرد و پێشەوا سوپاسنامەیەکی بۆ نارد و ڕێزی تایبەتی لێنا.
▫️ حەپسە خان لە تەمەنی ٦٢ ساڵی لە ١٢ خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٣ بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی کرد و لە گردی سەیوانی سلێمانی بەخاک سپێردرا.

هیزەکانی کۆماری تیرۆر وسیداری ئیران هیرەشیان کردە سەر خەلکی خوزستان


هیزەکانی کۆماری تیرۆر وسیداری ئیران هیرەشیان کردە سەر خەلکی خوزستان

ئێران کار لەسەر تێکدانى پەیوندییەکانى عێراق و سعودیە دەکات ▫️ کاریکاتێر لە شەرقولئەوسەت


ئێران کار لەسەر تێکدانى پەیوندییەکانى عێراق و سعودیە دەکات


▫️ کاریکاتێر لە شەرقولئەوسەت

گرووپە تیرۆریستییەکانی ئیران ١٤ ئەندامی ئەرتەشی پاکستانیان تیرۆر کردووە!



گرووپە تیرۆریستییەکانی ئیران ١٤ ئەندامی ئەرتەشی پاکستانیان تیرۆر کردووە!

▫️ وزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، هێزە تیرۆریستییەکانی نیشتەجێ لە ئێران لە هێرش بۆ سەر پاسێکی ئەرتەشی پاکستان، ١٤ ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیان کوشتووە.
▫️ ئەو وەزارەتخانەیە بە ناردنی نامەیەکی ناڕەزایەتی بۆ باڵیۆزخانەی ئێران لە ئیسلام ئاباد گوتویەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ خاکەلێوە ١٥ بۆ ٢٠ تیرۆریست بە پۆشینی بەرگی هێزەکانی سنوورپارێزی پاکستان، چوار پاسی هەڵگری موسافیریان لە ڕێگەی ئورەمارە بۆ گوادر ڕاگرتووە و دوای پشکنینی بەڵگەنامەکانیان ١٤ ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و کوشتویانن

گوگڵ چەند تۆڕى هەواڵى کۆمارى ئیسلامى لە یوتیوب داخست


گوگڵ چەند تۆڕى هەواڵى کۆمارى ئیسلامى لە یوتیوب داخست
▫️ کۆمپانیاى گوگڵ تۆڕە هەواڵییەکانى "پرس تیڤى" و "هیسپان تیڤى"ـى سەر بە دەنگوڕەنگى کۆمارى ئیسلامى، بە هۆى "پێشێلکردنی ڕێنماییەکان" لە هەندێک دامەزراوەى ئەم کۆمپانیایە، بەتایبەت لە یوتیوب و جیمەیل ناچالاک و لابرد.
▫️ "پرس تیڤى" کە کەناڵى ئینگلیزى زمان و "هیسپان تیڤى" کەناڵى ئیسپانی زمانى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامین، بڵاویان کردووەتەوە کە لەمەولا لە هەندێک خزمەتگوزارى کۆمپانیاى گوگڵ، بەتایبەت لە یوتیوب و جیمەیل نابینرێن. 
▫️ لە هەواڵەکەیاندا هاتووە کە ئەم وەلاوەنان و پچڕانى هاوکارییە، "بێ ئاگادارکردنەوەى پێشوو" ڕووى داوە و هۆکارەکەى بە "پێشێلکردنى ڕێنمایییەکانى گوگڵ" باس کراوە.

کۆماری تیرۆر و سیداری ئیران و داهاتوویی ئەم گیانلەبرانە



کۆماری تیرۆر و سیداری ئیران و داهاتوویی ئەم گیانلەبرانە
دۆخى سوپاى پاسداران دواى بە تیرۆریستناساندنى لە ئینستاگرام!

فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ناوەندی ڕووبەرووبوونەوەی قەیرانی خوزستان چ دەکات؟


فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ناوەندی ڕووبەرووبوونەوەی قەیرانی خوزستان چ دەکات؟
▫️ لە کاتێکدا ئامادەبوونی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دوو پارێزگای خوزستان و لوڕستان لەگەڵ کۆمەڵێک ڕەخنەی جدی ڕووبەڕوو بووەتەوە، هەواڵدەری فارس باس لە ئامادەیی فەرماندەیەکی پلەبەرزی حەشدی شەعبی لە ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی خوزستان دەکات.
▫️ هەواڵدەرەی فارس ئاماژەدان بەوەی دانیشتنی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران لە شاری شادگان لە خوزستان بەڕێوە چووە، دیمەنێکی بڵاوی کردووەتەوە کە تێیدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی، غوڵامڕەزا شەریعەتی پارێزگاری خوزستان و چەند کەسی دیکە لە بەرپرسانی سوپای پاسداران دەبیندرێن.

کۆماری ئیسلامی خراپترین وڵاتە لە ڕووی ئازادی ڕاگەیاندنەوە



کۆماری ئیسلامی خراپترین وڵاتە لە ڕووی ئازادی ڕاگەیاندنەوە
▫️ لە نوێترین پلەبەندی ئازادی میدیاکان لە نێوان ١٨٠ وڵاتی دونیا کە ڕۆژی شەممە ٢٩ خاکەلێوە لە لایەن ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بڵاو بووەوە، نۆروێژ وەک ئازادترین و ئەمنترین وڵات بۆ میدیاکان لە پلەی یەکەم دایە و ئێران بە شەش پلە دابەزین بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێشوو هاتۆتە پلەی ١٧٠ـەمین وڵات لە ڕووى نەبوونى ئازادى ڕاگەیاندنەوە.
▫️ پەیامنێرانی بێسنوور لە نوێترین ڕاپۆڕتی ئازدای میدیایی سەبارەت بە دۆخی میدیاکانی ئێرانی گوتویەتی: ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە کۆنتڕۆڵی بەربڵاوی میدیاکان دەستی هەڵنەگرتووە لە گوشار هێنان و ئازاردانی هەواڵنێران، شارۆمەند ـ هەواڵنێر و میدیا سەربەخۆکان.

ڕاپۆرتى ڕێکخراوى بێ سنوور: ٨٤ کوژراوى چالاکى میدیایی لە ساڵى ٢٠١٨


ڕاپۆرتى ڕێکخراوى بێ سنوور: ٨٤ کوژراوى چالاکى میدیایی لە ساڵى ٢٠١٨
▪️ ٢٨ى خاکەلێوە ڕێکخراوى بێسنوور ڕاپۆرتێکى لەسەر دۆخى ڕاگەیاندن لە دونیا بڵاو کردەوە کە ئێران تیایدا بووە دواهەمین و خراپترین وڵات لە ڕووى میدیاییەوەط
▫️ هەواڵنێران لە تورکیە و ڕوسیە و چین و ئێران دۆخیان خراپە!
▫️ لە تورکیە ١٠٠ ڕۆژنامەنووس لە زیندانن.
▫️ ئێران: پلەى ١٦٤ى هەیە
▫️ تورکمەنستان: پلەى ١٨٠ى هەیە
▫️ کۆریاى باکوور: پلەى ١٧٩ى هەیە
▫️ ئەریتیریە: پلەى ١٧٨ى هەیە

قەرەبووی کردەوە تیرۆریستییەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە ملی خەڵکی ئێرانە!


قەرەبووی کردەوە تیرۆریستییەکانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە ملی خەڵکی ئێرانە!
▫️دادگای پارێزگای ئالبرتا لە کەنەدا، حوکمێکی دەرکردووە کە بە هۆیەوە بنەماڵەی قوربانیانی ۱۱ی سپتەمبەر دەتوانن بۆ دەسبەسەرداگرتنی داراییەکانی ئێران لەم ویلایەتە کە ۷.۱ ملیار دۆلارە، هەنگاوی یاسایی هەڵێننەوە.

خەسارەتەکانی لافاو لە ئێران یەکسانە بە خەساری شەڕی ئێران و عێراق


خەسارەتەکانی لافاو لە ئێران یەکسانە بە خەساری شەڕی ئێران و عێراق
▫️ نوێنەرێکی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی لافاوەکەی ئەم دواییەی ئێرانی بەرابەر لەگەڵ شەڕی ئێران و عێراق زانیوە و گووتویەتی هەموو دارایی، کشتوکاڵ و ئاژەڵەکانی خەڵک کە ڕێگەی پەیداکردنی بژیو ژیانیان بوو لە ناو چووە و هەروەها ٣٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە خوزستان خەساریان بەرکەوتووە و کەڵکیان نەماوە.
▫️ هیدایەتوڵا خادمی، نوێنەری خەڵکی ئیزە و باغملک بە گووتنی ئەوەی بە نیشتنەوەی ئاوی لافاوەکەی خوزستان مەترسی پێوەدانی مار و دووپشک هەیە و ئاشکرای کرد بە گەرمبوونی کەش و هەوا دەبێ شوێنی تایبەت بۆ نیشتەجێکردنی لافاو لێدراوان دیاری بکرێت.

ناتۆی عەرەبی پێک دیت و گەمارۆکانی ئەمریکا چۆک بە کۆماری ئیسلامی دادەدەن


ناتۆی عەرەبی پێک دیت و گەمارۆکانی ئەمریکا چۆک بە کۆماری ئیسلامی دادەدەن
▫️ دۆنالد ترامپ گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن زاید جێگری شای ئیمارات هەبووە.
▫️ بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی سپی، دوو لایەن لەسەر پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە ئیمارات، بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکانی ناوچە و هەروەها کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی پێکەوە دانوسانیان کردووە.

کرێکارێکی ئێرانی بە ساڵێک کارکردن ئەوجا دەتوانێت مۆبایلێکى ئایفۆن بکڕێت!


کرێکارێکی ئێرانی بە ساڵێک کارکردن ئەوجا دەتوانێت مۆبایلێکى ئایفۆن بکڕێت!
▫️ هاووڵاتیانى سویس بە ٤ ڕۆژ، بەریتانیا ١١ ڕۆژ و لە نیجێرییە بە ١٣٣ ڕۆژ کارکردن دەتوانن مۆبایلێکی ئایفۆن بکڕن.
▫️ لانیکەمی داهاتی ڕۆژانەی کرێکارێک لە ئێران لە ساڵی ٩٨، ٥٠٥٦٢ تمەنە و لانیکەمی نرخی ئایفۆن ئیکس ١٥ ملیۆن تمەنە.
▫️ بەو شێوە کرێکارێکی ئێرانی بۆ کڕینی مۆبایلێکی ئایفۆن دەبێ حەقدەستی ٣٠٠ ڕۆژی خۆی دەست لێنەدا.

پشوودانی زۆرەملی کرێکاران؛ ڕێگایێک لەنێوان دەرکردن و پاراستنی کار


پشوودانی زۆرەملی کرێکاران؛ ڕێگایێک لەنێوان دەرکردن و پاراستنی کار
▫️ زۆرێک لە کۆمپانیا و کارگەکانی ئێران کە دۆخی ئابووریی داڕماوی کۆماری ئیسلامی خەریکە بەرەو مایەپووچبوونیان دەبا، بۆ دەربازبوونیان کرێکاران ناچار دەکەن بە فەرمى و زۆرى مۆڵەتى بێ مووچە وەربگرن.
▫️ تا ئێستا کرێکارانی کۆمپانیای یەزدباف و کۆمپانیای ئۆتۆمۆبێلسازی بەهمەن، ناچارکراون لەنێو یەک مانگی ڕابردوو ٥ تا ۱۰ ڕۆژ پشوودانی بێ مووچە وەربگرن .
▫️ ئەمانەش لەکاتێکدایە کە بەپێ یاسای کار، پشوودانە نافرمییەکانی کارگە و کۆمپانیاکان دەبێ بە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە بێت.
▫️ بەڵام ئێستا زۆرێک لە مایەدارانی ئێران بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئابوورییە، دەستیان داوەتە چەوسانەوەی زیاتری چینی کرێکاران و کۆماری ئیسلامیش هیچکات دەنگی ئەم چینەهەژارەی کۆمەڵگا نەبووە

מה נשתנה הלילה הזה? כלום עדיין שומרים עליכם חג פסח שמח Happy Passover israel air force هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل پیرۆزبای جەژنی پێسەخ ئێوە جەژن بکەن بە ئاسودەی ئێمە ئەتان پارێزین جەژنی پێسەخ پیرۆزبێ 🇮🇱🇮🇱🇮🇱



מה נשתנה הלילה הזה? כלום עדיין שומרים עליכם
חג פסח שמח
Happy Passover
israel air force
هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل پیرۆزبای جەژنی پێسەخ
ئێوە جەژن بکەن بە ئاسودەی
ئێمە ئەتان پارێزین
جەژنی پێسەخ پیرۆزبێ 🇮🇱🇮🇱🇮🇱

بەخوا ئەو ئێرانە فشەکەرە 😂😂😂



بەخوا ئەو ئێرانە فشەکەرە 😂😂😂


بەمنداڵی کاتێک شەڕمان دەکرد تێڕ و پڕ لێدانمان دەخوار و پاسکیل و هەرچیەکمان پێ بوایە لێیان دەسەندین لهەندێ جار لە کۆڵانی ئەو دیوو ..کەچی ساڵ ئەهات و ئەڕۆی هەر بەتەمانی حیز فرەسەتێک بووین ...وا دیارە ئەو ئیرانەش وای لێهاتووە جەندین ساڵە

17 Apr 2019

ئەمرۆ سەری سالی تازەیی ئیزیدیەکانە کە دەکاتە ٧٦٤٥ سالی تازەی ٧٦٤٥ کوردی ئیزیدی پیرۆز بیت. ئەمرۆ سەری سالی تازەی کوردی ئیزیدیە کە دەگریتەوە بوو ٧٦٤٥ سال پیش ئیستا ، ئەم میژوە دەگریتەوە بوو سەردەمی میترایەکان کە هاوشیوویی ئیزیدیەکانی ئەمرۆ جەژنیان ومراسمەکانیان بەریەووەبردوە





ئەمرۆ سەری سالی تازەیی ئیزیدیەکانە کە دەکاتە ٧٦٤٥ سالی تازەی ٧٦٤٥ کوردی ئیزیدی پیرۆز بیت. ئەمرۆ سەری سالی تازەی کوردی ئیزیدیە
کە دەگریتەوە بوو ٧٦٤٥ سال پیش ئیستا ، ئەم میژوە دەگریتەوە بوو سەردەمی میترایەکان کە هاوشیوویی ئیزیدیەکانی ئەمرۆ جەژنیان ومراسمەکانیان بەریەووەبردوە

16 Apr 2019

کۆکردنەوەى واژوو لە ماڵپەڕى کۆشکى سپى واشنتۆن: گەمارۆى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى



کۆکردنەوەى واژوو لە ماڵپەڕى کۆشکى سپى واشنتۆن: گەمارۆى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى 

جێگیرکردنى فڕۆکە شەڕکەرە پێشکەوتووەکانى (F-35A)ى هێزى ئاسمانى سوپاى ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست


جێگیرکردنى فڕۆکە شەڕکەرە پێشکەوتووەکانى (F-35A)ى هێزى ئاسمانى سوپاى ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست

▫️ ٧ فڕۆکەى شەڕکەرى F-35A کە سەر بە هێزى ئاسمانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکان، لە بنکەى ئاسمانى ئەلزەفرە (ئەبوزەبی/ ئیماراتى یەکگرتووى عەرەبی) نیشتنەوە.

جنان رۆنامەنووس ژنیکی مەترسیداری داعشی دانیشتوویئ ئالمانیا ئاشکرا دەکات


جنان رۆنامەنووس ژنیکی مەترسیداری داعشی دانیشتوویئ  ئالمانیا ئاشکرا دەکات کە لە موبایلەکەیدا نووسیەویتی خوینی شەهیدان لە کورد تولەدەکەمەوە 

بچوکترين خزمەت بۆ گيانی پاکی شەهیدان بڵاو كردنەوەی ناوی تاوانبارانە


بچوکترين خزمەت بۆ گيانی پاکی شەهیدان بڵاو كردنەوەی ناوی تاوانبارانە
ناوی سەرجەم جاش و مستەشارەکانی بەشدار بوو لەکارەساتی ئەنفال
ئەمرۆ یادی ۳۱ ساڵەی کارەساتی ئەنفالە، کەرژێمی گۆر بەگۆری بەعس بەهاوکاری جاش و مستەشارەکوردەکان، دژی میللەتی کورد ئەنجامیاندا، ئێستا ئەم جاش و مستەشارانە لەسایەی حوکمی یەکێتی و پارتی، لەوپەری رەفاهیەت ژ یان بەسەردەبەن.

تیرۆریستی مرۆڤکۆژی مەترسیدار ناسراو بە سید عەلی دەست کوچ



تیرۆریستی مرۆڤکۆژی مەترسیدار ناسراو بە سید عەلی دەست کوچ

ئەمڕۆ ۲۵ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی وەرگێڕ و شاعیری نەتەوەیی مامۆستا عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندی ناسراو بە مامۆستا هەژار ە.


ئەمڕۆ ۲۵ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی وەرگێڕ و شاعیری نەتەوەیی مامۆستا عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندی ناسراو بە مامۆستا هەژار ە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"بە كوردی دەژیم بە كوردی دەمرم
بە كوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بە كوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
له‌و دنیاش بۆ كورد تێهەڵدەچمەوە"
مامۆستا هەژار ساڵی ۱۳۰۰ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایك بووە. هێشتا منداڵ بووه‌ كە دایكی کۆچی دوایی دەکات، "هەژار" لە خزمەت باوكی واتە "مەلا محەممەدی بۆر" دەستی بە خوێندنی ئایینی کردووه ‌و دواتر نێردراوه‌ته‌ حوجرەی فەقێیان.

لافاو ناوچەی زابولی لە سیستان و بەلوچستانی گرتە بر


لافاو ناوچەی زابولی لە سیستان و بەلوچستانی گرتە بر

سوپای پاسداران بە فەرمی و یاسایی خرایە نێو لیستی تیرۆرەوە ▫️نها، ناوی سوپای پاسداران لە نێو پێرستی ناسراو بە فیدراڵ ڕیجستر ئەمریکا، لە تەنیشت ناوی ئەلقاعیدە و داعش دەدرەوشێتەوە.


سوپای پاسداران بە فەرمی و یاسایی خرایە نێو لیستی تیرۆرەوە
▫️نها، ناوی سوپای پاسداران لە نێو پێرستی ناسراو بە فیدراڵ ڕیجستر ئەمریکا، لە تەنیشت ناوی ئەلقاعیدە و داعش دەدرەوشێتەوە.

سەرۆکە لادراوەکى میسر سیخورى سوپاى پاسداران بووە


سەرۆکە لادراوەکى میسر سیخورى سوپاى پاسداران بووە
▫️ داواکارى گشتیى قاهیرەى پایتەختى میسر لە دانیشتنى بەردەم فەرمانگەى ١١ تیرۆرى دادگاى تاوانەکانى میسر کە بە کەیسى "پەیوەندییکردن لەگەڵ بزووتنەوەى حەماس" تۆمەتبار کراوە، ڕایگەیاند "ئیخوان موسلمین، لە پیلانێکى تیرۆریستی، هەوڵى ڕووخاندنى وڵاتانى عەرەبی و جێبەجێکردنى پلانى (رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ)ـیان داوە".
▫️ نوێنەرى داواکارى گشتى ئەو وڵاتە ئاماژەى بەوەش داوە "تاوانێکى دیکەى کەمتر نییە لە تاوانەکانى دیکەى ئیخوانییەکان، ئاشکراکردنى نهێنیەکانى دەوڵەت بووە بە وڵاتێکى بیانی".
▫️ڕوونیشی کردەوە "ڕاپۆرتێکى ئاسایش چاودێرى هەماهەنگی و پەیوەندی پیاوانى گرووپى ئیخوان لەگەڵ سوپاى پاسدارانی ئێرانى و، حیزبوڵاو بزوتنەوەى حەماس هەبووە، بە جۆرێک موحێدین حامید و، ئەحمەد عەبدولعاتی و، محەمەد ڕەفاعە تەهتاوی و، ئەسعەد شێخە و، چەندانی دیکە، دزەیان بە زانیارییەکانى دژى بەرژەوەندییەکانی وڵات و، ئاسایشى نەتەوەیی میسرى بە ڕێکخراوى بیانى پێ کردووە"

سەرچاوەیەک نی ویستووە ناوەی بەهینریت ئاشکرای کرد کە حشدی شەعبی بە هاوکاری سوپای قودەسی ئیرانی هەول ئەدەن کە گەنجانی خانەقینی توشی مادە بیهوشکەرکان بکەن


سەرچاوەیەک نی ویستووە ناوەی بەهینریت ئاشکرای کرد کە حشدی شەعبی بە هاوکاری سوپای قودەسی ئیرانی هەول ئەدەن کە گەنجانی خانەقینی توشی مادە بیهوشکەرکان بکەن هەر ئەو سەرچاوە وەتی ماوەیەکە ئەندامانی حشدی شەعبی بە بەهانی فیرگەی فیکری گەنجان بانکهیشی دەکەن بوو لای خۆییان جا داوایان لی ئەکەن لە ئەو مادە بیهوشکەرانە ئیستەفادە بکەن بوو شەهووت باشە لە بارەی سیکسیەوە مرۆڤ بە هیز دەکات ئاگادار بن کە گەنجانی خانەقین نەکەونە داویی مادەبیهوشکەرەکانی کۆماری موخەدراتی ئیسلامی ئیران حشدی موخەدراتی شەعبی کە بەشیکە لە سوپای قودەسی ئیرانی

نۆتردامی پاریس لە نێو ئاگر سووتا


نۆتردامی پاریس لە نێو ئاگر سووتا
▫️کلیسای نۆتردامی فەڕانسە لە دوێنێوە ئاگرێکی قورسی لێکەوتووەو و تا ئێستاش هەر بەردەوامە
▫️گوایە خەریکی نۆژەنکردنەوەی بینای کلیساکە بوونە کە تووشی ئاگر بووە. بە وتەی کاخی ئیلیزە ئەم ئاگرە زۆر گەورە و سەرسوڕهێنەرە
▫️کلیسای نۆتردام مێژوویەکەی بۆ ٨٥۰ ساڵ دەگەڕێتەوە و بیناسازییەکەی سەر بە هونەری گۆتیکە. ئەم کلیسایە لە مێژووی فەڕانسە پلەیەکی بەرزی هەیە و یەکێک لە خۆشترین شوێنە گەشتیارییەکانی فەڕانسە بووە کە ساڵانە ۱٤ ملیۆن گەشتیاری بۆ لای خۆی ڕادەکێشا.

سزای ملیار دۆلاری بۆ لادان لە گەمارۆکانی سەر ئێران


سزای ملیار دۆلاری بۆ لادان لە گەمارۆکانی سەر ئێران
▫️ دوو بانکی "یوونی کریدیت"ـی ئیتالیا و "هایپۆفێرئاینزبانک"ـی ئەڵمان بە هۆی لادان لە گەمارۆکانی ئێران، لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە بە یەک ملیار و۳۰۰ ملیۆن دولار سزا دران.
▫️ ئەم دوو بانکە تاوانبار کراون بەوەى کە بە سەدان ملیۆن دولار لە بنکە داراییەکانی ئەمریکا هاوکاری ماڵی ئێرانیان کردووە.
▫️ هەروەها گوتراوە کۆماری ئیسلامی هەمووی ئەم پارەیەی بۆ پاڵپشتی لە تێرۆریزم و دروستکردنی ئامرازی کوشتنی بەکۆمەڵ خەرج کردووە.
▫️ شێلگێرى ئەمریکا لەسەرە گەمارۆکان و چاودێرى کۆمپانیاکان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو نیشانی دا سزاى هەر جۆرە بابەتێک و کۆمپانیا و وڵاتێک دەدات کە پێوەندی بە لادان لە گەمارۆکانی سەر کۆمارى ئیسلامى و سوپاى پاسدارانى تیرۆریست هەبێت.

12 Apr 2019

هێرشی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سەر ناوەندە ئیسلامییەکانی هاوکاری حەماس


هێرشی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سەر ناوەندە ئیسلامییەکانی هاوکاری حەماس
هێرشی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سەر ناوەندە ئیسلامییەکانی هاوکاری حەماس
▫️هێزەکانی پۆلیسی ئاڵمان ئەم شەو هێرشیان کردە سەرچەندی ناوەندی ئیسلامی لەو وڵاتە بە مەبەستی دیتنەوەی سەرەداوی گرووپێک لە هێزە ئیسلامییەکان کە لە ژێر ناوی ڕێکخراوی هاوکاری پشتیوانی ماڵیان لە حەماس کردووە.

سوپای پاسداران دوو چالاکی خوزستانی کە هاوکاری خەڵکی لێقەوماوییان دەکرد قۆڵبەست کرد


سوپای پاسداران دوو چالاکی خوزستانی کە هاوکاری خەڵکی لێقەوماوییان دەکرد قۆڵبەست کرد
▪️ بە پێی ڕاپۆڕتی کەمپینی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی هەینی ١٦ خاکەلێوە دوو کەس لە هێزە خۆبەخشەکانی خوزستان بە ناوەکانی ئەحمەد کەعبی و یەعقوب کەعبی لە ئاوایی گوریەی پارێزگای خوزستان قۆڵبەست کران.

پاش پیاز و گۆشت، ئێستا نۆرەى هەناردەکردنى تەماتەیە بۆ عێراق


پاش پیاز و گۆشت، ئێستا نۆرەى هەناردەکردنى تەماتەیە بۆ عێراق
▪️ سوپا بۆیە ئەمە دەکات تا دۆلار بۆ خۆى کۆ بکاتەوە.
▪️ ئەم ڤیدیۆیە، خاڵى سنوورى پەرویزخانى کرماشانە.

ڕۆژنامەی شەرق ئەمڕۆ وتارێکی سەبارت بەکاریگەری هارپ لەسەر لافاوەکەی ئێران بڵاو کردەوە.


ڕۆژنامەی شەرق ئەمڕۆ وتارێکی سەبارت بەکاریگەری هارپ لەسەر لافاوەکەی ئێران بڵاو کردەوە.
▫️ بەپێ ئەو وتارە "ئەگەری کاریگەریی تەکنۆلۆژیای هارپ لەسەر لافاوەکەی ئێران زۆرە و ئەگەر ڕاستییەکەی دەرکەوێت، ئەمریکا بە تاوانباری سەرەکی لافاوەکەی ئێران دەناسن".

ڤیدیۆى دەستبەسەرکرانى جولیان ئاسانژی دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس لە لایەن پۆلیسی بەریتانیا




ڤیدیۆى دەستبەسەرکرانى جولیان ئاسانژی دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس لە لایەن پۆلیسی بەریتانیا

 
 
Blogger Templates