28 Oct 2013
لەسێدارەدان بەواتای هەبوونی ترس لەدوێنی، ئەمڕۆو داهاتووە!
لەسێدارەدان
بەواتای هەبوونی ترس لەدوێنی، ئەمڕۆو داهاتووە!
لەنووسینی: ئاریتما موحەممەدی
"سەرکەوتنی
نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەواتای نووسینەوەی مێژووی ئەو ناوچەیە
بەشێوازێکی نوێ و درووست و گەڕانەوە بەدۆخی ئاسایی ١٢ هەزار ساڵی ڕابردووی خۆی".
ئاریتما
موحەممەدی
کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو حوکوومەتانەی کە
لەمێژووی ئەو وڵاتەدا دەسەڵاتیان بەسەر نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
سەپاندووە، هەمیشە بەدوور لەهەر چەشنە لەبەر چاو گرتنێکی مافی مرۆڤایەتی دەسەڵاتی
خۆیان بەسەر نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زاڵ کردووەو بەهەموو شێوەیەک
هەوڵیان داوە کە هێزو ورەی ئەو نەتەوەیە تێک بشکێنن و ڕێگا بۆ شۆردنەوەی ناسنامەو
کولتووری نەتەوەیی ئەو نەتەوەیە خۆش بکەن.
ئیقبال مورادی: کۆماری ئیسلامی به هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی په‌ێمانی نییه و حبیبوڵا و هاوریه‌که‌ی له سێداره دا
ئیقبال مورادی: کۆماری ئیسلامی به هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی په‌ێمانی نییه و حبیبوڵا و هاوریه‌که‌ی له سێداره دا.
هه‌ست و هه‌ڵوێستی باوکی زیندانیه‌کی کورد که بریاری مردن به‌سه‌ر کوره‌که‌ی دراوه به‌رامبه‌ر به سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ریپوور و ره‌زا ئیسماعیلی.ئیقبال مورادی چالاکی کاروباری رامیاری و باوکی زانیار مورادی که بریاری سێداره‌دانی به‌سه‌ر دراوه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌غه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" پێش هه‌موو شتێک من وه‌کو باوکێکی زیندانیه‌کی سیاسی مه‌حکوم به سێداره سه‌رخۆشی خۆم له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هێده به‌رێزه حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ریپوور و هاوریه‌که‌ی ده‌که‌م که پێره‌که له لایه‌ن جمهوری ئسلامیه‌وه و له ئه‌وپه‌ڕی بێ ده‌نگیا له سێداره دران و هه‌ر وه‌ها سه‌رخۆشی له گه‌لی کوردستان ئه‌که‌م. کاک ئیقبال هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رژیمی ئێران ساڵ و نێوێک، دوو ساڵ پاش شه‌ڕی قه‌ندیل له‌گه‌ڵ په‌ژاکدا له ئاگر به‌س دا بوو که یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئه‌وه بوو که چالاکوانانێک له زینداندا له په‌ێوه‌ندی به پژاکه‌وه ده‌ستگیر کراوون له سێداره نه‌دات، وه‌لی کۆماری ئیسلامی دیاره به هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی په‌ێمانی نییه وه ئه‌وه بوو ئه‌وانه له سێداره دران".
http://www.dengiamerika.com/content/article/1778102.html
Subscribe to:
Posts (Atom)