Pages

Ads 468x60px

18 Mar 2024

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کریکارانی کوردستان پەکەکە، کۆمەڵێک نهێنی لە بارەی هێرش و پیلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بەهۆی شکستەکانی لەبەرامبەر گەریلاکان ئێستا بەدوای هاوپەیمانی دەگەڕێ بۆ جێبەجێ کردنی پیلانەکەی.

راشیگەیاند، کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە سەردەمی نوێدا سەلماندیان چ هێزکی پتەو و بەهێزن و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن لەناو جەرگەی ئەنقەراشدا چالاکی ئەنجامدەدەن.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بەشێکی تر لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵێ فوڕات ئاماژەی بە هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ ڕژیمی داگیرکەری تورکیا کرد.

موراد قەرەیلان گوتی: پەدەکە دەیەوێت هەموو ڕێگاکانی نێوان هێزەکانمان بگرێت. ڕێک لە نزیک ئەو شوێنانەی کە ئێمە لە دوو کیلۆمەتر ئەولاترەوە شەڕ لەگەڵ سوپای تورکیا دەکەین، بنکە و بارەگای نوێ دادەنێن. دەوڵەتی تورکیا بە هەزاران چەکداری هەیە، هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی هەیە. ئیتر بۆچی ئێوە هاوکاریی دەکەن؟ ئێمە ناڵێین وەرن هاوکاریی ئێمە بکەن. تەنیا دەڵێین بەشداری ئەو شەڕە مەبن. لە تەنیشتییەوە ڕاوەستن و سەیر بکەن

No comments:

Post a Comment

Blogger Templates