Pages

Ads 468x60px

22 Oct 2017

جاشەکانی یەکێتی لەگەڵ حەشدی شەعبی هێرشی پردێیان......


جاشەکانی یەکێتی لەگەڵ حەشدی شەعبی هێرشی پردێیان......
هێزێکی سەر بە لاهور جەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی لە شەڕی پردێ بەشداری کردووە و هێزێکی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیشیان لەگەڵدا بووە و برینداریان هەیە
لە چوارچێوەی هێرشەکەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بۆ سەر شارۆچکەی پردێ و ناوچەی (شێراوا)، هێزێکی سەر بە لاهور جەنگی کە ڕێککەوتنی لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە، بەشدارییان کردووە.


لە کاتێکدا دوێنێ هەینی 20/10/2017 میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە نزیک شارۆچکەی پردێ و چەکی وڵاتانی هاوپەیمانان و تانکی (ئەبرامز)ی ئەمرکییان بەکار هێنا، هێزێکی سەر بە لاهور جەنگی و هێزێکی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی کە ئاسۆ مامەند سەرکردایەتی دەکات، لەگەڵ حەشدی شەعبی لە هێرشەکەدا بەشدار بوون و چەند ئەفسەرێکی سوپای پاسدارانیشیان لەگەڵدا بووە.
لە ئەنجامی شەڕکردنی ئەو دوو هێزەی یەکێتی شان بە شانی حەشدی شەعبی لەدژی پێشمەرگە، برینداریان هەیە و بە مەبەستی چارەسەر بۆ سلێمانی گواستراونەتەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی 16/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر شاری کەرکووک و لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی ژێر بەژێریان لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی یەکێتی کە لە (لاهور جەنگی، پاڤڵ تاڵەبانی، ئاسۆ مامەند، ئاراس جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ڕەفعەت عەبدوڵا و چەند سەرکردەیەکی دیکەی یەکێتی)، شاری کەرکووک ڕادەستی ئەو هێزانە کرا، بەڵام کوردانی کەرکووک ڕەتیان کردەوە لەژێر سایەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و چاوساغەکانی ئەو باڵەی یەکێتی بژین و بەرەو هەولێر و کۆیە و سلێمانی ئاوارە بوون.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates