Pages

Ads 468x60px

30 Dec 2013

شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌نێوان سوپای عێراق و چه‌كداره‌ عه‌شایه‌ره‌كانی ئه‌نبار ڕوویدا


شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌نێوان سوپای عێراق و چه‌كداره‌ عه‌شایه‌ره‌كانی ئه‌نبار ڕوویدا

شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌كداره‌ عه‌شایه‌ره‌كان له‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستیپێكردووه‌‌و، تائێستاش كوژرانی 10 كه‌س ڕاگه‌یه‌نراوه‌.

له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆووه‌ شه‌ڕی قورسی نێوان سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ پارێزگای ئه‌نبار و له‌ هه‌ردوو شاری ڕومادی و فه‌ولوجه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد‌و، هه‌ردوولاش چه‌كی سوك‌و قورس له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنن.

ئاژانسی رۆیته‌رزیش بڵاویكرده‌وه‌، ته‌رمی 10 كه‌س گه‌یه‌نراوه‌ته‌ پزیشكی دادوه‌ری شاری رومادی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ویستویانه‌ گۆڕه‌پانی مانگرتنی رومادی كۆمترۆڵ بكه‌ن‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ ڕویداوه‌.

له‌كاتێكدا فه‌ریق محه‌مه‌د عه‌سكه‌ریی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ خێمه‌كانی گۆڕه‌پانی مانگرتنی ڕومادی بێ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ لابراون.

دانیشتوانی پارێزگای ئه‌نباری سوننه‌نشین مالیكی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی سیاسه‌تێكی تایفی دژیان به‌كارده‌هێنێ‌و، مالیكیش له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی عێراق به‌رگری له‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی سه‌ر ئه‌نبار كردو وتی، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین لێدانه‌ له‌ قاعیده‌ كه‌ له‌ شوێنه‌ ئارامه‌كانیان له‌ چادرگه‌ی مانگرتووان ده‌رده‌په‌ڕێنرێن.

لیوا مه‌هدی غه‌راویی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی سێی پۆلیسی ئیتیحادیش راگه‌یاند به‌درێژای سنوری پارێزگای ئه‌نبار بۆ ڕێگرتن له‌ هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش به‌ره‌ موسڵ هێزی ئه‌منیان بڵاوه‌پێكردووه‌.

هاوكات، دوو فه‌وجی پۆلیس و فیرقه‌ی 14ی پیاده‌ له‌ پارێزگای به‌سره‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌نبار جوڵێنراون به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری.
شێخ عه‌بدولمه‌لیك سه‌عدیی گه‌وره‌ پیاوی ئاینی سوننه‌كانی ئه‌نباریش داوای له‌ خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ كرد به‌رگری بكه‌ن‌و، له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆیان سووربن.

هه‌فته‌ی رابردوو نوری مالیكی رایگه‌یاند گۆره‌پانه‌كانی خۆپیشاندان له‌ ئه‌نبار بۆته‌ مۆڵگه‌ی قاعیده‌‌و، دوایكرد به‌په‌له‌ چۆڵكردنی كرد پێشئه‌وه‌ی سوپا جوڵه‌بكات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates