ئه‌ڵمانیا چهكو یارمه‌تی سه‌ربازی ده‌داته هه‌رێمی كوردستان
1 ئەیلول, کوردستانی هه‌ولێر - م ح -
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی چهكو یارمه‌تی سه‌ربازی بدات به هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه‌نیوز، ئاژانسه‌كان: ئورسولا ڤۆن دهرلین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ(دووشه‌ممه) رایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی بڕیاریداوه چهكو یارمه‌تی سه‌ربازی بدات به هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه ئه‌م هاریكاریهی ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌یه كه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له لایه‌ن ئهمریكاو ئه‌وروپاوه ده‌ستی پێكردووه.
له ئێستادا هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئێران ئیتالیا‌و كرواتیا ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه چهكو یارمه‌تی سه‌ربازی بده‌نه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش.

No comments:
Post a Comment