Pages

Ads 468x60px

23 Sept 2014

كچه‌ كورده‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ " چۆپی " گۆرانی بڵێت


كچه‌ كورده‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ " چۆپی " گۆرانی بڵێت

هونه‌رمه‌ندی كوردی ئیسرائیل له‌ئێستا دا سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لبومێكی نوێ‌ یه‌  و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك بڵاوی بكاته‌وه‌.
NRT
 
له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ NRT2  حەداسا یەشرون  له‌ سه‌ر دواین كاری هونه‌ری وتی له‌ ئێستا دا سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لبومێكی نوێم كه‌ به‌چه‌ند شێوازێكی نوێ‌ و جیاواز تۆمارم كردووه‌.

حه‌داسا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌لبومه‌كه‌ی دواو رایگه‌یاند  به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌م كه‌ ئێستا كاره‌كانی ته‌واو بووه‌  تێیدا گۆرانم به‌ هه‌ردوو زاراوه‌ی "سۆرانی و كرامانجی" وتووه‌ جگه‌ له‌ بونی گۆرانی ئه‌مرێكی له‌و ئه‌لبومه‌دا, هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌لبومه‌ نوێ‌ یه‌كه‌م زۆر سه‌رنج راكێش بێ.

ده‌رباره‌ی كوردستان حه‌داسا یه‌شرون ده‌ڵێت  پلان  و ئاواتی من ئه‌وه‌یه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یك كورد و كورستان به‌ جیهان بناسێَنم.

له‌ كۆتا وته‌كانی بۆ NRT2 حه‌داسا وتی هیوا خواز و خولیام ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند :چۆپی فه‌تاح" گۆرانی بڵێم.

پێشتریش حه‌داسا رای گه‌یاندبوو ئاماده‌یه‌ بۆ گێرانی ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بگه‌رێته‌وه‌ بۆ كوردستان

حه‌داسا یه‌شرون به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك  خه‌ڵكی روژهه‌ڵاتـی كوردستانه‌ له‌ ئێستادا له‌ شاری خۆلۆن  ئیسرائیل ئه‌ژی, به‌ زمانه‌كانی كوردی  عه‌ره‌بی  ئه‌رمه‌نی ئینگلیزی گورانی ده‌ڵێت خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌م و  كۆنسێرتی هونه‌ری یه‌.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates