کۆرۆنا خۆی گەیاندە عێراق؛ توشبووەکە خوێندکارێکی ئێرانی زانستە شەرعییەکانە لە شاری نەجەف
🔹کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پاش ئەنجامدانی پشکنین بۆ حاڵەتێکی گوماناوی کۆرنا، ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکە دەریخست کە نەخۆشەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
🔹تەندروستی نەجەف باسی لەوە کردووە، تووشبووەکە خوێندکاری زانستە شەرعییەکانە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانییە، پێش بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی نێوان عێراق و ئێران هاتووەتە عێراق.
🔹هاوکات، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا تۆمارکردنی ئەو حاڵەتەی پشتڕاستکردەوە.
No comments:
Post a Comment