Pages

Ads 468x60px

13 Mar 2020

هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی


هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی
12/03/2020
هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و کۆمەڵێک لە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی کوژران و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە “ئەبووکەمال” و لە ئاکامدا ١٨ چەکداری ئەو هێزە کوژران و چەند کەسێکیان بریندار بوون و زیانێکی زۆر بە بارەگاکانیان گەیشت.
ئەو هێرشەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وڵامدانەوە بەو هێرشە مووشەکییە بوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی ” ناجی” و لە ئاکامدا دوو سەربازی ئەمریکایی و سەربازێکی هێزەکانی بریتانیا کوژران.
لە چەند مانگی ڕابردوودا چەند جارێک هێرشیی مووشەکی کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و زیان و زەرەری گیانی و ماڵی بەر ئەو هێزانە کەوتوەو و هێزەکانی هاوپەیمانانیش بۆ تۆڵە کردنەوە هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و تا ئێستا دەیان چەکداری ئەو هێزە کوژراون و بریندار بوون و زیانێکی زۆریشیان پێگەیشتوە.
ئەمریکا ئەو هێرشانە بە پیلانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەزانێ و بەهۆی پێوەندی نزیکی حەشدی شەعبی و کۆماری ئیسلامی، هەموو جارێ بۆ تۆڵەکردنەوە هێزەکانیان بۆردومان دەکا و کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودسی سپای پاسداران و ئەبوو مەهدی موهەندیسیش هەر لەو پێوەندییەدا بوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates