نەسرین خانی قاسملوو (هێلێن کرولیچ) هاوسەری دوکتور قاسملووی نەمر کۆچی دوایی کرد ، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە کچەکان و کەس و کاری و حیزبی دێمۆکرات، ئۆگرانی ڕێبازی د. قاسملوو و هەموو تێکۆشەران و دڵسۆزانی نەتەوەی کورد دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.
نەسرین قاسملوو ساڵەکانی لاوێتی خۆی لە گەڵ د. قاسملووی نەمر بە تێکۆشان و خەبات بۆ مافەکانی نەتەوەی کورد تەرخان کردبوو و تا کاتی ماڵئاوایی لە ژیان وەفادار بوو بە پشتیوانی لە کورد و کوردستان لە هەموو کۆر و کۆبوونەوەکانی بە پێ فرسەت و چوونەسەری تەمەنی بەشدار دەبوو ، رۆحی شاد بێ.
یاد و ناوی بە نەمری لە دڵی کورد بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە .
No comments:
Post a Comment