بەرە بەیانی ئەمڕۆ فرۆکەی بێ فڕۆکەوان ئوتومبیلێکی سەر بە حزبوڵلای لە بەغداد کردە ئامانج.
🔶 سەرچاوەیەكی ئەمنیی بە ئاژانسی شەفەق نیوز ڕاگەیاند بۆردومانێكی ئاسمانی لەرێگەی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی نەناسراوەوە, ئۆتۆمبیلێكی سەربە كە تائیبی حزبوڵای عێراقی, لە نزیك قەزای ئەبو غرێب لە خۆرئاوای بەغدادی پایتەخت كردووەتە ئامانج.
🔶 سەرچاوەكە ڕاشیگەیاندووە فرۆكەی بێفرۆكەوانەکە چاودێری كاروانێكی ئۆتۆمبیلی جۆری تویتای كردووە, كە لەسەر ئاستی ناوخۆ بە (حوسیە) ناسراون, لەسەر رێگای سەرسار بە ئاڕاستەی بەغداد.
🔶 لەكاتی گەیشتنی ئۆتۆمبیلیەكان بە نزیكی ئەبوغەرێب, فرۆكەكان یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكانی كردووەتە ئامانج كە سەربە كەتائبی حزبوڵایە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەو دیمەنانە لە لایەن ئیسرائیلەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە لە نەخۆشخانەکانی #شیفا_رانیتیسی و #قودس ئەم چەک و چۆڵیانە دیتوەتەو و دەیانهەوێت ئەوە بسەلمێنن کە بۆچی هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەکان و حەماس بەوە تاوانبار دەکەن کە نەخۆشخانەکان وەک ناوەندی فەرمانداری خۆیان بەکاری دەهێنن
No comments:
Post a Comment