Pages

Ads 468x60px

25 Jul 2012

ئاگاداری بۆ رای گەشتی




---------------------------------
 ئاگاداری بۆ رای گەشتی 
ئیستا دەزگای ئیسرائیل کورد بە هیچ شیۆەیک پەیوندی بە ئیسرائیل کردەوە نەماوە و ئیستا لە ژیر دەستی ئیتلاعاتی ئیران دایە و ئیتلا عاتی ئیران بۆ کاری سیخۆری بە نەفعی خۆیی بە کاری دینێت کە ئیمە لە سەر ئەو کەسانی وا لە ئەو دەزگایەدا کار دەکن سکالای یاسایی بەرز دەکینەوە و ئەو چەند کەسەیش دەدینە پۆلیسی نیو دەولەتی کە ناوەکانیان هاتۆە وەک شیرزاد عومەر دیاری موحەمد سرهنگ و دەست بە وردە کاری لە باری کارە سیخۆریەکانی شیرزاد عومەر و چەند کەسی دیکەدا بۆ کۆنسۆلی ئیران لە هەولیر چۆنێەتی رفاندنی کەک مەولوود ئافەند ،و دەستی چە کەسانیکی تیدا بۆە بەلاو دەکینەوە و ویب بۆلاگی ئیسرائیل کورد لە ١٢ مانگی مەی دا لە سەر داوای سەرنوسری گۆڤاری ئیسرائیل کورد کاک مەولوود ئافەند درۆست کراوە و لە ئەم باریەوە ئیمیلەکان پەیوندی ئیمەلەگەل کاک مەولوودا بە راژکاوی بەلاو دکریتەوە بۆ رای گەشتی بەلاو دەبێتەوە و بە ئاگاداری هەمو لایەک دەگات بەداخەوە ئیستا ئەو دەزگایە لە دوابەدوای دیارنەمانی کاک مەولوود ئافەند ئاشکرا بوونی سیخۆرەکانی ئیتلاعاتی ئیران لە ناو ئەو ناوەندەدا.


و ئیستا ئیتلاعاتی ئیران وەک ناوەندیکی سیخۆری بە نەفعی خۆیی دژ بە ئیسرائیل بۆ رەخنە کردەن بۆ ناوخۆیی ئیسرائیل بۆ کاری تیرۆریستی تەقینەوە لە ناوخۆیی ئیسائیل بە کاری دینێت جا ئیمە وەک چالاکوانانی کوردی رۆژهەلات و خەمخۆرانی کاک مەولوود ئافەند داوا لە رای گەشتی لە سەرجم میدیا کوردیکان دەکین کە زۆر بایەخ بە ئەو وب سایتەتی وا ئیستا لە هەرئیمی کوردستان بەناوی ئیسرائیل کورد خەریکن لە ریگای چەواشەکاریەوە راگەیاندەن بەلاو دەکەنەوە، زۆر بایەخ ندەن و ئەو ناوەندە ئیستا لە ژیر دەستی دەزگا سیخۆرەکانی ئیتلاعاتی ئیراندایە بە نەفعی دەزگا سیخۆرەکانی ئیتلاعاتی ئیران کار دەکات و بی ئەزنی سەرکۆنسۆلی ئیران هیص بابەتیک بەلاو یان چاپ ناکن..
جا مۆهیم نیە کە کی و چەکەسیک خزمی کاک مەولوود بێت ئیمە کوردین و کاک مەولوودیش یەکیکە لە رۆلەکانی ئەم کوردستانە حەقی هەمو کوردیکی وەلات پاریزە کە خاوەنداری لە دۆزی کاک مەولوود ئافەند بەکات.
کاک مەولوود ئافەند لە ئیمیلەیکدا داوا لە ئیمە دەکات کە شیرزاد عومەر کەسیکی گومان ئاوەیە و ئاگداری ژیانی ئیمە بن ئیمیلەکیش بەلاو دەکیەنەوە وەک خۆیی لە داهاتۆدا.
ئیستا بۆ هەموان رۆن و ئاشکرایە کە شیرزاد عومەر یەکیک لە سیخۆرە راسپیردراوەکانی کۆنسۆلی ئیران لە هەولیر بۆۆە رۆژ بە رۆژ ئاگاداری لە بارەی کەک مەولوود ئافەندەوە داوەتە کۆنسۆلی ئیران کە ئەو کۆنسۆلە لە ئەسلدا ناوەندیکی سیخۆرەیە سەر بە دەزگا سیخۆرەکانی ئیتلاعاتی ئیران لە گەل کۆنسۆلی ئیران لە شاری سلیمانی کە ئیستا ئیتلاعاتی ئیران نوسینگەی تاینەتیان رەسمیان هیەی لە گردەکان سەرچنار .
لە گەل ریز و سۆپاسماندا دەزگای فەرمی ئیسرائیل کورد لە ئەورۆپا.
---------------------
www.israelkurd.blogspot.com

مەولوود ئافەند چی بەسەر هات؟

هاوار بازیـان
ئەمڕۆ لە حەوتەم رۆژی بێ سەروشوێن بوونی (مەولوود ئافەند)، رۆژنامەنووسی دیاری رۆژهەڵاتی كوردستان كە دانیشتووی باشوور بوو، وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە جارێ وا ئاسان نییە كە بەڕاستی چی بەسەر مەولوود-دا هاتووە و لە كوێیە، هۆی سەرەكیشی بۆ ئەوانە دەگەڕێتەوە:
1. مەولوود، سەرنووسەری گۆڤاری (ئیسرائیل-كورد) بووە كە بڵاوكراوەیەك بوو كێشەی زۆری سیاسی خستە نێوان هەرێم و ئێران، بەشێویەك كە لە چەند بەڵگەنامەیەكی رەسمیدا ئاشكرا بوو كۆماری ئیسلامی بە رژدی داوای لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كردبوو رێگە لە دەرچوونی ئەو گۆڤارە بگرن. جگە لەوەی كۆنسوڵی ئێران لە هەولێر چەندان جار تانەی لەو بڵاوكراوەیە و هەڵوێستی حكوومەت دابوو و چەندان تۆمەتی خستبووە پاڵ هەردوولا.
2. بەشێك لە مەسەلەی مەولوود تێكەڵ بە داوود باغستانی بووە، ئەو داوودەی ماوەیەك سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد بوو، بەڵام خۆی زیاتر لە 20 ساڵە لە ناسەقامگیریی سیاسیدا دەژی و تا ئێستەش بۆ كەس نەبووەتە ماڵ، بۆیە دوور نییە مەولوود بەشێك لە باجەكانی داوودیش بداتەوە، كەچی داوود خۆی ئێستە بەڕەسمی دانیشتووی توركیایە و لەو وڵاتە مێوان كراوە.
3. بە تایبەت لەم دوایییانەدا كەسانێك لە دەوروبەری مەولوود بوون كە زیاتر كەسایەتیی هەواڵگری و نادیار بوون تا سیاسی و رۆژنامەوانی، بۆیە رەنگە ئەو دۆخەی لە پێوەندییەكان، كاریگەری لەسەر چارەنووسی ئێستەی مەولوود هەبووبێ.
4. بەڕاستی دیار نییە كێ لە مەولوود بەرپرسە و كێ خاوەندارێتی لێ دەكا ! بۆیە دەزگای ئیسرائیل-كورد دوور نییە لە بەرپرسیارێتی، بەتایبەت كە سەرەتا تەواو رەتیان كردەوە و دواتریش مەولوودیان بۆ نەهاتە بەردەم رای گشتی.
بەهەرحاڵ، ئەوەی لە خوارەوە هەیە، كورتەیەك لە چۆنیەتی و وردەكارییەكانی ئەو بێ سەروشوێن بوونەی ئەو رۆژنامەنووسە كە تا ئێستە بەردەست كەوتووە. بەر لە چوونە ناو باسەكە، پێویستە ئاماژە بكەم كە گرینگیی رووداوەكە بۆ من و زۆربەی كەسانی تری بواری رۆژنامەگەری، زیاتر رەوشی گیانی مەولوود ئافەندە وەك رۆژنامەنووس كە زیاتر یەك حەوتوویە بێ سەروشوێنە و ئەوانەی پێیان وایە رووداوەكە هێندە گرینگ نییە، پێویستە دواتر وەڵامی روونتر بدەنەوە. بە ئەركی خۆمانی دەزانم ئەوەندەی تا ئێستە دەستم كەوتووە لە 8 خاڵدا هەر لە سەرەتاوە هەموو لایەكی لێ ئاگەدار بكەمەوە و لەوبارەیەوە هەست بە ئاسوودەیییەكی دەروونی بكەم:

1. مەولوود رۆژی هەینی 2012.6.8 لەگەڵ هاوڕێیەكی نێزیكی بەناوی (س) دەچێتە سلێمانی و هۆكاری جۆرەوجۆریان بۆ ئەو گەشتەی هێناوەتەوە، وەك ئەوەی سەردانی خزمێك دەكا و چەند كارێكی ئابووری و بازرگانی هەیە. هەرچەندە ئەو كەسەی مەولوودی بردووەتە سلێمانی باس لە هۆكاری دیكەش دەكات وەك سەردانی شوێنی رەسمی و وەرگرتنەوە ی قەرز، بەڵام پێموایە ئەوەیان دوورە لە راستی.
2. دەوروبەری سەعات 11ی پێش نێوەڕۆی هەمان رۆژ، (س) لە لای ماجیدی مۆڵ لە سلێمانی مەولوود دادەبەزێنێ و لەوێ یەكتری بەجێ دێڵن و هەر دەستبەجێ ئاگەدار دەبێ كە مەولوود مۆبایلی داخراوە و جوابی نییە، بەڵام لای سەعات 4 و 5ی پاش نێوەڕۆ برادەرانی لە دەزگای ئیسرائیل-كورد ئاگەدار دەكاتەوە كە مەولوود بێ سەروشوێنە.
3. چەند رۆژ پێش رووداوەكە، كەسێك بەناوی (ف) لە نووسینگەیەكی فرۆكەوانی لە سلێمانی بەناوی ( د ) پێوەندی بە مەولوودەوە دەكا و بە زمانی فارسی قسەی كردووە، ئەو كەسە پێشتر تێبینیی ئەمنیەتی لەسەر بووە و لەلایەن حزبەكانی رۆژهەڵاتەوە بە كەسێكی "نادرووستی ئەمنی" ناسراوە، بەڵام دیارە بەدوای مەولوود بووە و لە داوی كەوتووە.
4. كەسێك بەناوی (ر. ئـ.) كە پێشتر ئەندامی پ.ك.ك بووە و ئێستە بەناو كەجەكە لە باشووری كوردستان هاتوچۆ دەكا، لە ماوەی رابردوودا خۆی تەواو لە مەولوود نێزیك كردووەتەوە و تەنانەت چەند پێشنیازێكی ئابووری و تری پێ كردووە و لەگەڵ رووداوی دیارنەمانی مەولوودا چەند لێدوانێكی جێگەی گومانی داوە كە پێوەندییان بە رووداوەكەوە هەیە.
5. هەروەها كەسێكی تر بەناوی (ش. ح. م) كە رۆژهەڵاتییە و نێزیكەی 10 ساڵە بە بنەماڵەوە دانیشتووی باشووری كوردستانە، لە پێش رووداوەكەدا پێوەندیی توندوتۆڵی لەگەڵ مەولوود دامەزراندووە و و ئاگەداری ورد و درشتی رووداوەكانە. ئەو كەسە چەند رۆژ پێش رووداوەكە دەچێتە لای هاوڕێیەكی مەولوود بەناوی (هـ. ج) و بەناوی مەولوودەوە داوای هەزار دۆلاری وەك قەرز لێ دەكا، دیارە ئاگەداری چەند رۆژی داهاتوو بووە.
6. بەیانییەكەی رۆژی شەممە، مەولوود تەلەفۆنەكەی هەڵكردەوە لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوڕێیەكی بەناوی (ش. ع) و دواتر (س) باس لەوە دەكات كە وەزعی "باشە و ئاسایی"یە.
7. بەپێی پێوەندی چەند كەسێكی دیكەوە و لە رێگەی تۆڕەكانی پێوەندییەوە، مۆبایلی مەولوود تا رۆژی سێشەم هەر لە ناو هەرێمی كوردستان بووە.
8. ئێوارەی رۆژی چوارشەم، پاش هەوڵێكی زۆر پەیوەندی بە مۆبایلەكەی مەولوود كرا كە ئافرەتێك بە زمانی فارسی وەڵامی داوەتەوە. ئەو پێوەندییە دیار نەبووە ناو هەرێمی كوردستانە یان نا، چونكە سیستەمی رومینگ لە ئارادایە.
بە دڵنیایییەوە زانیاریی دیكەش هەن كە پێویستە ساخ بكرێن و چاوەڕێی رەوتی رووداوەكان دەكەم، بەتایبەت هەوڵوێستی دۆستانی گۆڤاری ئیسرائیل كورد لە ئیسرائیل كە گۆڤارەكەی مەولوود كاری بۆ ئەوان كردووە.
* بەپێی بۆچوونی هەموو لایەك و ئاراستەی رووداو و بەڵگەكان، رووداوەكە رووی لە بەشی ژێر دەسەڵاتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان/ئیدارەی سلێمانییە و لە هەر رووداوێكی نەخوازراودا، راستەوخۆ ئەوان بەرپرس دەكرێن.
هیوادارم مەولوود وەدیار بكەوێتەوە و لە روونكردنەوەیەكدا كۆتایی بەو هەمووە دەنگۆ و نیگەرانییانە بێنێ.

هاوڕێیەكی نێزیكی مەولوود

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates