Ads 468x60px

9 Mar 2013

ڤیدیۆ: ژنه‌ گۆرانیبێژێكی‌ سوری‌ گۆرانی‌ بۆ كوردستان ده‌ڵێت


ڤیدیۆ: ژنه‌ گۆرانیبێژێكی‌ سوری‌ گۆرانی‌ بۆ كوردستان ده‌ڵێت


هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ر رایگه‌یاند میاده‌ حه‌ناوی‌ گۆرانیبێژی‌ سوری‌ شیعری‌  "كردستان يا موطن الابطال" ی‌ كردووه‌ته‌ گۆرانی‌ كه‌ شیعری‌ محه‌مه‌د مه‌هدی‌ جه‌واهیریه‌.


هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ "فرانس پرێس" ی‌ راگه‌یاند كه‌ ئاوازی‌ گۆرانیه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ دانراوه‌و كاتێك ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یان پێشكه‌ش به‌و ژنه‌ گۆرانیبێژه‌ سوریه‌ كردووه‌ قبوڵیكردووه‌.

ئه‌و گۆرانیه‌ له‌ لوبنان تۆماركراوه‌و به‌شێوازی‌ ڤیدیۆكلیپ وێنه‌گیراوه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ حه‌وت خوله‌ك و 30 چركه‌یه‌و تێیدا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دێرین و گه‌شتیاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق ده‌رده‌كه‌وێت.

No comments:

Post a comment

 
 
Blogger Templates