Pages

Ads 468x60px

13 Oct 2014

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر


وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر


NRT- هه‌ولێر: وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ له‌فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر پێشوازی‌ لێكرا.

په‌یامنێری‌ NRTرایگه‌یاند، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا گه‌یشته‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ فوئاد حسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و كه‌ریم سنجاری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆوه‌ پێشوازی‌ لێده‌كرێت.

وتیشی‌" دواتر له‌گه‌ڵ به‌پرسانی‌ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌ و به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش سه‌ردانه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی‌ به‌هۆی‌ چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌".

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates