Pages

Ads 468x60px

6 Jan 2020

چیرۆکى خیانەتى قەیس خەزعەلى بە سولەیمانى و موهەندیس




 چیرۆکى خیانەتى قەیس خەزعەلى بە سولەیمانى و موهەندیس

▫️ قەیس خەزعەلى فەرماندەى میلیشیاکانى عەسائیبى ئەهلى حەق کە ئەم ڕۆژانە بەردەوام خەریکى هەڕەشەی جیاوازە بۆ تۆڵەسەندنەوەى قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودس و ئەبوو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى حەشدى شەعبی، بە پێى هەندێک بەڵگە کە ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە نێو ساڵەکانى ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠، خەریکى خیانەت بووە لەم دوو کەسە و زانیارى زۆر گرنگى داوەتە ئەمریکییەکان.


▫️ ئەو کە لە ساڵى ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لێپرسینەوەکانى پەردەى لەسەر زانیارى زۆر گرنگ و هەستیار لەبارەى گرنگترین باسکى سەربازى ئێران لە عێراق هەڵداوەتەوە. بە پێى بەڵگەنامە نهێنییەکانى سێنتکام، فەرماندەى ناوەندى هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە ساڵى ٢٠١٨ى زایینى، لە ڕیزبەند لاچوون و بڵاویان کردەوە، خەزعەلى بە تۆمەتى ڕابەریی گرووپێکى دژبەرى ئەمریکا لە عێراق دەستبەسەر کرا. 
قەیس خەزعەلى فەرماندەى میلیشیاکانى عەسائیبى ئەهلى حەق کە ئەم ڕۆژانە بەردەوام خەریکى هەڕەشەی جیاوازە بۆ تۆڵەسەندنەوەى قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودس و ئەبوو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى حەشدى شەعبی، بە پێى هەندێک بەڵگە کە ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە نێو ساڵەکانى ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠، خەریکى خیانەت بووە لەم دوو کەسە و زانیارى زۆر گرنگى داوەتە ئەمریکییەکان.

ئەو کە لە ساڵى ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لێپرسینەوەکانى پەردەى لەسەر زانیارى زۆر گرنگ و هەستیار لەبارەى گرنگترین باسکى سەربازى ئێران لە عێراق هەڵداوەتەوە. بە پێى بەڵگەنامە نهێنییەکانى سێنتکام، فەرماندەى ناوەندى هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە ساڵى ٢٠١٨ى زایینى، لە ڕیزبەند لاچوون و بڵاویان کردەوە، خەزعەلى بە تۆمەتى ڕابەریی گرووپێکى دژبەرى ئەمریکا لە عێراق دەستبەسەر کرا. هەروەها تۆمەتێکى ترى لەسەر ساغ بووەوە کە ئەویش قاچاخى چەک بوو لە ئێرانەوە بۆ عێراق و کوشتنى نایاسایی. هێرش بۆ سەر مەجلیسى پارێزگاى کەربەلا لە ساڵى ٢٠٠٧ یەکێکى دیکە بوو لەو تۆمەتانەى کە لەسەر قەیس خەزعەلى ساغ بووەوە.
بەڵگە بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن کە قەیس خەزعەلى هاوکارى باشى هێزەکانى سێنتکامى کردووە و لە لێپرسینەوە سەرەتاییەکان زانیارى گرنگى لەبارەى چۆنیەتى پەیوەندیگرتن لەگەڵ گرووپە میلیشیاکانى شێعەى عێراق لەگەڵ سوپاى پاسداران، شێوەى قاچاخ، ڕێگەکانى ڕاهێنانى سەربازى و هەروەها ناوى ئەفسەرەکانى ئێرانى خستووەتە بەر دەستى ئەمریکییەکان.
هەروەها ئەوکات ئاشکراى کرد کە ئەندامانى جەیشولمەهدى بە سەرۆکایەتى موقتەدا سەدر و گوردانى حیزبوڵا لە ئێران ڕاهێنانیان بینیوە و لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە پڕچەک کراون. هەروەها باسى ڕاهێنانى هەندێک ئەندامى ڕێکخراوى بەدرى لە ئێران کردووە.
بەڵگەى قەیس خەزعەلى
قەیس خەزعەلى لە بەردەم ئەمریکییەکان ددانى بەوەدا ناوە کە چاوى بە دوو ئەفسەر لەو ٥ ئەفسەرى سوپاى پاسداران کەوتووە کە کارئاسانى و ڕێکخستنیان بۆ قاچاخى چەک بۆ گرووپە عێراقییەکان کردووە. قەیس خەزعەلى ناوى ئەم دوو ئەفسەرەشى بە وردەکانى و چۆنیەتى قاچاخکردنەکە داوەتە ئەمریکییەکان.
خەزعەلى لە لێپرسینەوەکەدا بە ئەمریکییەکانى گوتبوو کە گرووپە عێراقییەکان لە پادگانێک بە ناوى "پادگانى ئیمام خامنەیی" و دوو پادگانى دیکە لە باکوورى تاران ڕاهێنانیان پێ کراوە و هەموو ئەم ڕاهێنانە سەربازییانەش لەژێر چاودێرى ڕاهێنەرە ئێرانییەکان بووە کە بە فارسى قسەیان کردووە و وەرگێڕى عەرەبی زمانیان لەگەڵ بووە.
ئەو ددانیشى بەوەدا ناوە کە میلیشیا شێعەکانى حیزبوڵا لە ئێران ڕاهێنانیان بینیوە، بەڵام ناوى ئەو شوێنەى نەهێناوە کە تیایدا ڕاهێنانیان بینیوە.
قەیس خەزعەلى زانیارى لەبارەى قاسم سولەیمانى داوە کە هەینى لە لایەن ئەمریکییەکانەوە لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغدا کوژرا، بەڵام وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا ئەم زانیارییانەى هەتا ئێستاش بە نهێنى هێشتووەتەوە و بڵاوى نەکردووەتەوە. ئەو لە لێپرسینەوەکەى خۆى لە ٤ى ئەپرێلى ٢٠٠٧ بە ئەمریکییەکانى گوتبوو کە ئەبوو مەهدى موهەندیس پەیوەندییەکى زۆرى باشى لەگەڵ ئێرانییەکان هەیە، بنەماڵەکەى لە ئێران دەژین و چەندین ساڵ یەکێک بووە لە فەرماندەکانى جەیشى مەهدى.
سەرجاوە ئاواتودای
سەر

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates