Pages

Ads 468x60px

14 Apr 2020

رووی راستەقینەتان دەرکەوت!



رووی راستەقینەتان دەرکەوت!
ساڵێک پێش ئێستا بە هۆی بریاری چەند حیزب بۆ وتووێژ لەگەڵ رژیمی ئێران، سازمانی خەبات ناوەندی هاوکاری بەجێ هێشت. دوابەدوای ئەوە ئەو حیزبانە هێرشیان کردە سەر سازمانی خەبات و وتیان کە بە فیتی موجاهیدین لە ناوەند چوەتە دەرەوە و موجاهیدینیان بە زۆر شتی ناراست تۆمەتبار دەکرد کە ئەو تۆمەت و بۆختانانە پێشتر رژیمی ئاخوندی بلاوی دەکردوەتەوەو کۆیلەکانیشی تەڵاقیان بۆ دەخوارد و لە ملیان دەدا کە وایە، بەلام هەر ئەو حیزبانەی بۆ سازمانی خەبات ئەوندە زمانیان درێژ بوو وە ئەوەی دەیانگوت نەیان دەگێڕایەوە، ئێستا بۆ رادەست کردنەوەی شەهید مستەفا سەلیمی بە رژیمی ئاخوندی بێ دەنگن و پاساویش بۆ تاوانباران دێننەوە. دەرکەوت کە ئێوە شایانی پێشرەوی نەتەوەی کورد نین و سازمانی خەبات بریاری بە جێی دا رێی خۆی لە ئێوە جیا کردوە.

من شانازی بە سازمانی خەباتەوە دەکەم کە بە بوێریەوە بریاری دەرچون لە ناوەندی هاوکاری داو رەتی وتووێژی لەگەڵ رژیمی پەت و سێدارە کردەوەو ئەمرۆیش یەکەم حیزب و سازمانی سیاسی بوو زۆر بوێرانە و بە جورئەتەوە رادەستکردنەوەی مستەفای سەلیمی مەحکوم و شەرمەزار کرد.
سازمانی خەبات جارێکی دیکە سەلماندی حیزبی سادق، بوێر و پێشەنگی خەبات لە رۆژهەلاتە.
ئه وه ی راسی بیت ئیسته یش زور هه ز ده که ن که له سازنان نیزیک ببنه وه زور هه زیان لی یه که وه زنه و قورسایی سازمانیان هه بیت بلام زور به داخه وه رژیمی په تو سیداره ریگایان پئ ناوات
خو خوت بینیت که له و ماوه یه که سازمانی خه بات له و به 
ره ی بریاری ناوه نده بو چه نده فشاره کان بو سه ریان رون و ئاشکرا بو !! بوً نمونه پیش موشه کبارانه که ، رژیم چه ند جار له شاره جیا جیاکانی کوردستان ده ستی کرده وه و ئه ندامه کانیان له رانیه و بنه سلاوه تیرور کرد بلام ئه مان هه ولیان ئه دا سه بری رژیم تاقی بکه نه وه و نه یانزانی چون چونی له شه ری ئه و په یوه ندیه رزگاریان بیت تا سه ر ئه نجام رژیم ، ئاخر گورزی خوی وه شاند و به موشه ک هیرشی کرده سه ر قه لاکه یان و ئه مانیش ده ست به جی ریکه وتنامه که یان به زاند و ودروشمیان گوری چونکه زانییان که سازمان هه ر گیز ده ست به رداری دروشم و ریبازی ریبه ری نه مری خویان نابن و سور زانیان سازمان ئه و به ره یه به جئ ده هیلیت و ئه و کاره شی کرد
ده ی فه رمو له وکاته که سازمان ئه وبه ره یه به نیشانی ناشه رعی بونی ، به جی هیشت تا کو ییستا ده بینیت که رژیم به ردیکیش بگریته دیموکراته کان ؟

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates