Pages

Ads 468x60px

21 Jun 2020

رۆژھەڵاتیە بندیواریەکان پاساو بۆ ھێرشی فاشیستی تورک دێنەوە!؟



رۆژھەڵاتیە بندیواریەکان پاساو بۆ ھێرشی فاشیستی تورک دێنەوە!؟
ئیمرۆ بۆ ھەموو جیھان ئاشکرایە کە دەوڵەتی فاشیستی تورک زیندوو کردنەوەی میساقی میللی لە خەیاڵی دایە و ھاوکات کەوتووەتە لاسایی کردنەوەی کۆماری سێدارە و لە رێگەی ئەخوانیەکانەوە دەیھەوێ پەل بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکووری ئافریقا بھاوێژێ. بوونی ھێزی تورک لە سۆمالی، قەتەر، سووریە، لیبیا، قەبرس و ..... کەچی کۆمەڵێ خەڵکی بندیواری، ھەلپەرست، ھەرزان فرۆش پاساو بۆ ھێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک دێنەوە و زۆر بێ شەرمانە باس لەوە دەکەن کە پکک ئەرتەشی فاشیستی تورکیە پەلکێشی باشووری کوردستان دەکات!؟ زۆر بەداخەوە کۆمەڵێ کەس لە پێناو قازانجی کاتی مۆراڵی خۆیشیان ھەرزان فرۆش دەکەن. ئەگەر کەسێک بە مسقاڵ شارەزایی لە سیاسەتی سەد ساڵەی دەوڵەتی ئێران و تورک ھەبێ بەرامبەر بە گەلی کورد چۆن دەتوانێ بۆچوونێکی ئاوەھا پوچیان ھەبێ؟! زۆر بە داخەوە بۆ بەشێک لە بازرگانە رۆژھەڵاتیەکانی ھەولێر بووە بە مودل کە بە ھەموو شێوەیەک دەبێ دژایەتی بزاڤی رزگاریخوازی باکوور و رۆژئاوای کوردستان بکەن. مرۆڤ دەتوانی بازرگانیش بکات بێ ئەوەی خۆی رسوا بکات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates