Pages

Ads 468x60px

15 Nov 2020

لە کرماشان ٢٢ کەس بەهۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەست داوە

 


لە کرماشان ٢٢ کەس بەهۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەست داوە


🔹کۆڕۆنا لە کوردستانیش وەک هەموو شوێنەکانی جیهان ڕۆژانە قوربانی دەسێنێت. لە کۆبانێوە هەتا کرماشان و ئیلام خەڵک بەدەست ئەم پەتا عالەمگیرەوە دەناڵێنن.


🔹بەپێی دوایین ئامارەکان، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٢٢ کەسی دیکە لە کرماشان بەهۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەست داوە. ئەمەش بەرزترین ئامارە کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەوە پەتایەوە لەو هەرێمە تۆمار کراوە. حاڵی حازر زیاتر لە ١٢٠٠ تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی کرماشان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.


🔹لە هەرێمەکانی سنە، ئیلام و ئورمییەش ڕەوشەکە هاوشێوەی کرماشانە. لە شارەکانی سەقز، مەریوان و سنە هەرێمی سنە نزیکەی مانگێکە ئاماری ڕۆژانەی تووشبوون و قوربانیبوون لە لووتکەدایە. لە سەقز و مەریوان بەگوێرەی زانیارییەکان ڕۆژانە شەش بۆ دە کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە دەمرن.


🔹لە ڕۆژئاوای کوردستانیش، کانتۆنی کۆبانێ زیاترین ئاماری نوێی تووشبووانی تۆمار کردووە.


🔹بەپێی ئامارەکانی دەستەی تەندرووستیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەنیا لە سێ هەفتەی ڕابردوودا سەد کەسی دیکە لە کۆبانی تووشی کۆڕۆنا بوون. 


🔹لە هەرێمی کوردستانیش بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٥٧١ کەسی تر تووش بوون و  ٢٨ کەس گیانیان لەدەست داوە.


🔹لەسەر ئاستی ئێرانیش، بەگوێرەی ئامارە حکوومییەکان، زیاتر لە ١٢ هەزار و ٥٠٠ تووشبووی نوێ لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراوە. ئەمەش بەرزترین ئاماری تووشبووانە کە لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا تۆمار دەکرێت. ٤٥٩ کەسیش لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەست داوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates