Pages

Ads 468x60px

13 Jun 2021

هەوڵی کۆماری تیرۆریستی پەتوسیدارەی ئیسلامی بۆ کۆنترۆلکردنی ئینتەرنێت




هەوڵی کۆماری تیرۆریستی پەتوسیدارەی  ئیسلامی بۆ کۆنترۆلکردنی ئینتەرنێت

 

▪️پڕۆژەی ئێران کڵاود، زۆر بە خیرایی لە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ئێراندا خەریکی جێبەجیکردنە و کۆماری ئیسلامی دەیهەوێت بە شێوەی کوریای باکوور سێخوڕیی لەسەر ئینتەرنێت بکا.


▪️کۆمپانیای ئاروان کڵاود، سەر بە هێلدینگ فەناپ کە لەژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی عەلی خامنەیی و لەلایەن محەممەد جەواد ئازەری جەهرومی بەڕێوە دەچێ، زۆر بە خێرایی خەریکی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە لەژێر ناوی” ئێران کڵاود” و دەیهەوێت چاوەدێری هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکا.


▪️پڕۆژەی ئێران کڵاود لە چوارچێوەی بەربڵاوکردنی” تۆڕی نەتەوەیی ئیتلاعات” بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەس‌ئاوەڵا دەکا کە ئینتەرنێتی جیهانی دابخەن و لە ئێراندا، تەنیا لە ئینتەرنێتی نێوخۆیی کەڵک وەربگیرێت.


▪️کۆمیتەی زانیارییەکانی ئەمریکا، پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە هەکێرەکانی” ئاروان کڵاود” بە فەرمانی عەلی خامنەیی هێرشێکی سایبێری بەربڵاوی کردۆتە سەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی سەرۆککۆماری ئەمریکا. 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates