Pages

Ads 468x60px

25 Apr 2022

ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی عێراق و توركیا لەسەر بەزاندنی سنوور ئاشكرا کرا

 


ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی عێراق و توركیا لەسەر بەزاندنی سنوور ئاشكرا کرا


وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی ڕێككەوتنی عێراق و توركیا، توركیا تەنیا پێنج كیلۆمەتر بۆی هەیە بێتە خاكی عێراقەوە ئەویش دەبێت حكومەتی عێراق ئاگادار بكاتەوە و پاش ٧٢ كاتژمێریش بكشێتەوە، ئەویش تەنیا بۆ ساڵێک کراوە و هیچ ڕێککەوتنێکی دیکە لەنێوانیاندا نییە.

ئەمڕۆَ لەسەر داوای فراكسیۆنی سەدر، كۆبونەوەیەكی ڕاوێژكایری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میوانداریی وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامدرا، كە تایبەتبوو بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.

لەو كۆبوونەوەیەدا، فوئاد حسێن،  وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، یەک کۆنووس هەیە لەنێوان عێراق و تورکیا کە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن تاریق عەزیزی وەزیری ئەوكاتەی دەرەوەی عێراقەوە واژۆ کراوە، كە تیایدا هاتووە: تورکیا دەتوانێت تەنیا پێنج کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە بۆ پاراستنی ئاساییشی نەتەوەیی خۆی، بەڵام دەبێت ٧٢  كاتژمێر پێشتر عێراق ئاگادار بکاتەوەو پاش ٧٢ كاتژمێریش بکشێتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، كۆنووسەكە تەنیا بۆساڵێک نوسراوە و هیچ ڕێککەوتننامەیەکی تر لەنێوان عێراق تورکیا نییە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates