Pages

Ads 468x60px

13 Dec 2022

سەیریکی ئەم درۆدەلسانەی شیرزاد نەخۆش بکەن کە دەژ بە کاک ئیلان نووسیەویتی ئاخر درۆ لە لایەکی دیکەوە پارتی کە کاک شیرزاد ئەندامیەتی کوری خەلک تەسلیم بە ئیران دەکاتەوە و دواجار چوون کورەکە مەجبورکراوە کە تەسلیمی رژیم بیت جا دەلیئت سیخۆرەی ئیران بوو رۆتان رەش بیت ئەلین شیرزاد لە گەل هەرکەسیکدا وینەی گرتووە پارەی داوە یانی رەشوە بوو ینەیک چوونکە پارتی هەولی دا خۆی پاکبکاتەوە

 

سەیریکی ئەم درۆدەلسانەی شیرزاد نەخۆش بکەن کە دەژ بە کاک ئیلان نووسیەویتی ئاخر درۆ  لە لایەکی دیکەوە پارتی کە کاک شیرزاد ئەندامیەتی کوری خەلک تەسلیم بە ئیران دەکاتەوە و دواجار چوون کورەکە مەجبورکراوە کە تەسلیمی رژیم بیت جا دەلیئت سیخۆرەی ئیران بوو  رۆتان رەش بیت  ئەلین شیرزاد لە گەل هەرکەسیکدا وینەی گرتووە پارەی داوە یانی رەشوە بوو ینەیک چوونکە پارتی هەولی دا خۆی پاکبکاتەوە 


جەماعەتی پارتی و تاکتیکەکەیان دەژ بە کورد فس فس کردن لە برانبەر دۆژمندا ، یەکیک لە کارە هەرە قیزونەکانی پارتی ئەوییە خۆیی کوری خەلک تەحویلی ئیران دەداتەوە و مجبوری دەکات کە تەسلیمی رژیمی بەو بیت و بە خواستو ویستی رژیم هەلسوکەوت بکات دواجار دەلین بەخوا سیخورەی ئیران بوو کاک ئەم درۆدەلسانە کونن



سوپاس بۆ بەڕێز دانیال کۆھین لە ئیسرائیلەوە کە سوودی لەھەندێ زانیاری و سەرچاوەی من وەرگرتووە
🙏💐
Tack till Mr. Daniel Cohen från Israel som gynnats av lite av mina uppgifter och resurser.
🙏💐
 
Dölj originaltexten
 
Betygsätt den här översättningen
ئەوانەی بەناوی ئیسرائیل ساختەبازی دەکەن بیاناسن 4
‎خاوەنی پەیجی
Kurd&Israel culture
کێیە.؟
بەشی چوارەم/ نووسینی دانیال کۆھێن
- ناوی تەواوی لە کوردستان:
- عوسمان عەوڵا عەلی / 1969/ پشدەر
- ناوی لە ئیسرائیل :
- ئیلان بن خسین
- [ ] ناسراوە بە:
- لە 3/9/1996 چۆتە ئیسرائیل لە رێگەی خێزانە بنجووەکەی(لیمۆ وسوو حەسەن)
ئیلان و تۆڵەکردنەوە لە خێزانی پێشووی:
وەک لە بەشی سێیەم ئاماژەمان پێیدا کە ئیلان کاتێ لە زیندانی ئیسرائیل ئازادکرا بە دوو بیرۆکەوە سەرقاڵ بوو(ھەڵخەڵەتاندنی خەڵک لە رێگەی پەیجەکەیەوە و تۆڵەکردنەوە لە لیمۆی خێزانی)
ئیلان و برایەکی پلان دادەڕێژن کە دابانی کوڕی بگەڕێننەوە کوردستان بۆ ئەوەی لە دایکی داببڕێنن، بە پێدانی کۆمەڵێک تموحات، دابان دەستبەرداری خوێندن و ژیانی رەفاھیەتی کەنەدا دەبێت و دەگەڕێتەوە کوردستان، ماوەیەک لەگەڵ مام و ئامۆزاکانی دەبێتە پێشمەرگە ماوەیەک دەبێتە پاسەوانی مامی کە ئەفسەری دەزگای زانیاریە لە رانیە، دواتر بێ ئیش و پارە دەمێنێتەوە، بۆیە لەگەڵ ھاوڕێیەکی بەناوی(سۆران) کە ھەم پێشمەرگەیە و ھەم شوفێری تاکسیە پلانی رفاندنی منداڵی دەوڵەمەندێکی کەرکوک دادەڕێژن، بەڵام پلانەکەیان سەرناگرێت لە رێگای کەرکوک- سلێمانی لەکاتی گەڕانەوەیان دەبێتە دەمەقاڵیان و دابان بە چەقۆ سۆرانی ھاوڕێی دەکوژێت لە نزیک بازگەی تاسلوجە و لە بازگەکەش دەستگیردەکرێت بەھۆی ھەبوونی خوێنێکی زۆر بەسەر جلوبەرگیەوە.
سەرەتا برای ئیلان خۆی ناکات بە خاوەنی، بەڵام دواتر ئیلان پلانێک دادەڕێژی لەگەڵ براکەی کە ھەم ببنە خاوەن پارە و ھەم دابانیش ئازاد بکەن، ئیلان سیناریۆیەک دادەڕێژێ گوایە دابانی کوڕی لە ھەولێرەوە بەرەو سلێمانی رۆیشتووە بە رێگای کەرکوک و لە رێگا دابان لەلایەن ئیلانی باوکیەوە تلفۆنێکی بۆ ھاتووە و بە زمانی عیبری قسەیان کردووە و شوفێری تاکسیەکەش کاتێ گوێی لە زمانی عیبری بووە زانیویەتی دابان ئیسرائیلە و یەکسەر ھەوڵی رفاندنی داوە بیبات بۆ ناو داعش:
١- ئیلان عیبریەکەی باش نییە.
٢- بەشاھێدی دایکی دابان ئەوانە ھەمیشە لەماڵەوە و لەدەرەوە بە زمانی کوردی قسە دەکەن.
٣- زمانی عیبری و ئارامی و سریانی و ئاشووری لە یەکتر نزیکن تەنھا کەسێک دەتوانێ لێکیان جیابکاتەوە کە لەدایک و باوکێکی عیبرانی یان ئارامی و سریانی و ئاشووری لەدایکبووبێت.
٤- شوفێرەکە خەڵکی رانیە بووە وەک لە دیکۆمێنتەکانی دادگاش دەیبینن واتا ھەر ھاوڕێیەکەی خودی دابان بووە.
٥- شەش جار دابان دانپیانانی گۆڕیبوو.
٦- پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانی دایک و پوری دابان لەوبارەیەوە ھەمووی لامان بە تۆمارکراوی ماوە.
ئیتر ئیلان نامە دەنێرێت بۆ کنێستی ئیسرائیل و ھەندێ وەزیر و نووسینگەی سەرۆک وەزیران بنیامین ناتانیاھۆ، ئەوەبوو شەوی ( 18/2/2017) ئیلان لە پەیجەکەی خۆی بڵاوی دەکاتەوە گوایە سەرۆک وەزیران تلفۆنی بۆ کردووە، بڕوانە وێنەی ژمارە(1-2)، راستە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران تلفۆنی بۆ کرابوو دەربارەی سیناریۆی دابانی کوڕی، بۆیە نووسینگەی سەرۆک وەزیران وەزیری ھەرێمەکان نەک راگەیاندن(ئەیوب قەرە) رادەسپێرێ بەسەر ئەو کەیسە رابگات، بۆ رۆژی دواتر ئیلان وەزیر ئەیوب قەرە دەبینێت و وێنەیەکی لەگەڵ دەگرێت و بۆ شەوەکەی لەپەیجەکەی خۆی بڵاوی دەکاتەوە گوایە ئەمڕۆ وەزیری ھەرێمەکانی بینیوە بۆ گفتووگۆ کردن دەربارەی دامەزراندنی رادیۆ و تلفزیۆنی کوردی لە ئیسرائیل بڕوانە وێنەی ژمارە(3) و ئەیوب قەرەش لە وێبسایتی فەرمی خۆی ھەمان وێنە بڵاو دەکاتەوە و لەسەری ئەم ھەواڵە دەنووسێت(فریای جووێک بکەون لە سێدارە دەدرێ) بڕوانە وێنەی ژمارە (4).
ئیلان وای بڵاو دەکاتەوە لە سناریۆیەکەی گوایە ئێستا لە سولح دان لەگەڵ خانەوادەی کوژراوەکە ، ئەوە لینکەش گریان و پاڕاناوە و سواڵکردنی ئیلانە لە تلفزیۆنی ئیسرائیلی کە لە ژوورەکەی خۆیدا تەسویر کراوە و سەدان کۆمێنتی شیاو بۆ ئەو ھەواڵە نووسراوە و ھەموو دەزانن درۆیە و سیناریۆیە: بروانە لینکی کەناڵە تەلەفزیۆنیەکە:
بەئەم لینکەی خوارەوەش ئەیوب قەرەی وەزیر دەربارەی کەیسی ئیلان دەدوێت:
وێنەکانی ژمارە (5-18)دیکۆمێنتەکانی بنکەی پۆلیس و دادگای پشدەرە تایبەت بەو کەیسە.
لەم ناوەندەدا رێکخراوی بەھاناوەھاتنی جووەکانی جیھانی ناسراو بە(زاکا) Zakaworld.org دێنە سەر خەت و ھەموو ھەوڵ وکۆششە مادی و مەعنەویەکانی خۆیان بەگەڕ دەخەن، ئیلان دەیەوێت بە بەردێک چەند چۆلەکەیەک بکوژێت:
١- پارەیەکی باش کۆبکاتەوە بۆ حاڵی خراپی ماددی خۆی و براگەورەکەی لە رانیە.
٢- دوژمنداری خستنە نێو ماڵی کوژراوەکە و ماڵی حاجی وسووی خەزووری بەو پێیەی دابان لەسەر زمەی دایکیەتی و مامی دابانیش خۆی لێ بێ خاوەن کردووە.
٣- خۆیشی خۆشەویست بکاتەوە لەنێو لاپەڕەکانی دادگا و بنکەکانی پۆلیسی ئیسرائیل.
٤- جارێکیتر خۆی بھێنێتەوە ناو باس و خواسی میدیا.
رێکخراوی زاکا نزیکەی یەک ملیۆن و نیو دۆلاریان بۆ ئەو کەیسە کۆکردەوە، سەرەڕای ئەوەش دوو گرووپی پارێزەری نێودەوڵەتیشیان خستە گەڕ لە ئەمریکا و ئیسرائیل، حکومەتی کەنەداش بێدەنگ بوو چونکە دابان ھاوڵاتی کەنەدی بوو، لە کوردستانیش پارێزەر(خالید نەقشبەندی) بە کەیسەکە رادەگەیشت، براکەی ئیلان لە کوردستان خالیدی وا تێگەیاندبوو کە گوایە بە سولحی عەشایەری بە 25 دەفتەر پێک دێن لەگەڵ ماڵی کوژراوەکە.
رێکخراوی زاکا و گروپی پارێزەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و کوردستان پەیوەندی بە نوێنەرایەتی جووەکانەوە دەکەن لە وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی، ئەوانیش بەھەماھەنگی لەگەڵ سەندیکای پارێزەران و سەرۆکایەتی دەستەی مافی مرۆڤ و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لیژنەیەک پێک دێنن بۆ بەدواداچوونی ئەو کەیسە، لە ماوەی پێنج رۆژدا ئەو لیژنەیە بۆیان رۆن دەبێتەوە و راپۆرتی خۆیان دەدەن بە گروپی پارێزەرانی زاکا کە سەرلەبەری ئەو کەیسە درۆ و ساختەبازی و سیناریۆیە، لەھەمان کات نوێنەرایەتی جووەکانیش لە ئەوقاف بەیاننامەیەک بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە و ھەموو لایەک لەم ساختەبازیە ئاگاداردەکەنەوە، بڕوانە لینکی بەیاننامەکە:
لە ھەمان کاتدا رێکخراوی ناوبراو 100% بڕوایی نایێت چونکە ئەو کەیسە لە ناوەند و میدیاکانی جوو بە گشتی و ئیسرائیل بەتایبەتی زۆر لە قەبارەی خۆی گەورەتر کراوە، چونکە ئەوسا رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەیان بیانی دەستگیرکردبوو و سەری بڕیبوون بەبەرچاوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیەوە، بۆیە رێکخراوی ناوبراو بەھەماھەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە واشنتۆن و گروپی پارێزەرانی خۆیان سەردانی کوردستان دەکەن و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانیش بەڕێز(دکتۆر محمد ئیحسان) رادەسپێرێ بۆ سەرپەرشتی ئەو لیژنەیە، پارێزەرە ئەمریکیەکان دەچنە سەردانی دابانی کوڕی ئیلان لە زیندان و دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆیان دەردەکەوێ ناوبراو بکوژە و کەسێکی بە عەمدەن کوشتووە و ھیچ کێشە و گرفتیشی نییە لەناو زینداندا بەڵکو زیاتریش رێزی لێ گیراوە بەھۆی تەمەنیەوە.
یەکێ لە پارێزەرەکانی رێکخراوی زاکا بەناوی(ئەیال) لە پۆستێکیدا دەڵێت(خەریک بوو شەرمەزار بین، بەداخەوە ویستیان لە خشتەمان ببەن) بڕوانە وێنەی ژمارە(19A-20B) لێدوانی پارێزەرە ئیسرائیلیەکە.
لەم لینکەش رێکخراوی زاکا دەڵێت پارە کۆکراوەکە دەگەڕێنینەوە بۆ ئەوانەی کە پارکەیان بەخشیبوو و تائێستا ١٢٠ ھەزار دۆلار بۆ خاوەنەکانیان گەڕاوەتەوە!
بۆیە ئەو کەیسە لای رێکخراوی زاکا و حکومەتی ئیسرائیل بەیەکجاری دادەخرێ و ئیلانیش دەکەوێتە ژێر لێکۆڵینەوەی ورد و جارێکی تر سەفەری دەرەوەی ھەر بە یەکجاری لێ قەدەغە دەکرێ.
بەڵام ئیلان لە پەیجەکەی سارد دەبێتەوە و بەھیچ شێوەیەک باس لەو ئابڕووچوونەی ناکات و دایدەپۆشێت، کەسیش لێی ناپرسێ ئەرێ رادیۆو تلفزیۆنە کوردیەکەت چی بەسەرھات، ئەی ئێستا ناتانیاھۆ و ئەیوب قەرەی وەزیری ھەرێمەکان و رێکخراوی زاکا و مۆساد زوو زوو تلفۆنت بۆ ناکەن؟
کەیسی دابانی کوڕی ئیلان جارێکیتر کەوتەوە بر دەستی خێزانی پێشووی ئیلان و ئەو لەرێگەی کەس و کاریەوە ھەوڵ و کۆششێکی بێ وچانیان بۆی دا و توانرا دابان بە سزای ١٠ ساڵ زیندانی سزای خۆی وەربگرێ.
ھەموو خەونەکانی ئیلان نەزۆک دەرچوون بەرامبەر تۆڵە سەندنەوەی لە خاتوو لیمۆی خێزانی و پارەپەیداکردن و سواڵکردن بەناوی کوڕەکەی، ئێمە ھەمیشە لەسەر خەت بووینە لەگەڵ پور و دایکی دابان کە ئافرەتێکی میھرەبان و بە رەوشت و خاوەن ویژدان و ئاست بەرزە، کاتێ باسی ژیانی خۆی دەکات لەگەڵ ئیلان وەک بڵێی زیندانیەکی داعش بووبێ و ئازاد بووە، زیاتر لە ھەشت کاتژمێر گفتووگۆی تۆماری ناوبراومان لایە دەربارەی ژیانی دۆزەخی لەگەڵ ئیلانی دەروون نەخۆش و تێکشکاو.
لێرەوە جارکیتر خۆری ئیلان ئاوابوو، وەک رۆمانی(برایم زەبۆک)ی عەزیز نەسینی نووسەری تورک چاوەڕوان بن ئەم ساختەچیە درۆزنە خەریکی چیتر دەبێت.؟
کەسێک کە ھیچ شتێکی نەمابێ بۆ ئەوەی لە دەستی بدات وەک(دایک و باوک و خوشک و برا و خزم و کەس و خێزان و منداڵ و تەمەن و دوارۆژ و کار و کەسابەت و رەوشت و نەتەوە و نیشتمان و ھاوزمانەکانی و تەواوی شتەکانی لەدەست دابێ) وەک ئیلان و تاکە پەیجێکی فەیسبووک و چەند سەد ئەکاونتێکی ساختە ئیتر درۆ و تۆمەت ھەڵبەستین زۆر ئاساییە بەلایەوە و شەرم و شورەییش لە ھیچ ناکات، ھاوکات تاوان و ساختەکاری بەلایەوە ئاسایی دەبێت، ھیوادارین ئیلان دوایین بەشی ئەو راپۆرتە دیکۆمێنتاریە لە پشدەر بخوێنێتەوە، چونکە ئەو راپۆرتە دەستپێکی سنورداشکردنەوەی ئیلان دەبێت بۆ ئەو شوێنەی لێی ھاتووە.
جاوەڕوانی بەشەکانیتر بن.....
بەشەکانیتر لێرەوە بخوێنەوە:
بەشی یەکەم:
بەشی دووەم:
بەشی سێیەم:
Visa översättning


سوپاس بۆ کاک دانیال کۆھین
Visa översättning
ئەوانەی بەناوی ئیسرائیل ساختەبازی دەکەن بیاناسن 3
دانیال کۆھێن/بەشی سێیەم
خاوەنی پەیجی
Kurd&Israel culture
کێ یە؟!
ناوی تەواوی لە کوردستان:
عوسمان عەوڵا عەلی / 1969/ پشدەر
ناوی لە ئیسرائیل :
ئیلان بن خسین
ناسراوە بە:
#ئیلان_پشدەری
لە 3/9/1996 چۆتە ئیسرائیل لە رێگەی خێزانە بنجووەکەی(لیمۆ وسوو حەسەن)
ئیلان پشدەری لە زیندانی ئیسرائیل
وەک لە بەشی دووەم ئاماژەمان پێی دا کێشەکانی نێوان(لیمۆ وسو حەسەن)ی خێزانی ئیلان(عوسمان) تا دەھات زیاتر دەبوو، چونکە ئیلان نەیدەتوانی ھیچ ئیشێک بکات بەھۆی ئەوەی ناوی لە لیستی تاوانبارەکاندابوو، لە وڵاتی ئیسرائیل ئەگەر بۆ دامەزراندنی ھەر ئیشێک داواکاری پێشکەش بکەیت ئەوا دەبێت لە پاڵ CVیەکەت پشتگیری بنکەی پۆلیسیش لەگەڵ خۆت ببەیت کە پێشووتر دەستگیرکراوی یان نا، جا ھەر شوێنێک ئەگەر بزانێت ناوت لە پۆلیس پاک نییە ئەوا ئیشت پێ نادەن، بۆیە ئیلان ماوەیەک ئیشی رەش دەکات لە بۆیاغچێتی خانوو و دواتریش لە شوشتنگەی ئۆتۆمبێل بەشی وشک کردنەوە، ھەردوو ئیشی بۆ ناچێتە سەر بەھۆی کەمی مووچە و دووری شوێنی کار و دڵپیسیشی لە(لیمۆ)ی خێزانی.
بۆیە ناوبراو لە شەوێکی درەنگی زستانی ساڵی 2014 بە تۆمەتی ئەوەی گوایە پیاوی بە رووتی لەسەر خێزانەکەی گرتووە خێزانەکەی بە ئۆتۆمبێلێکی ھاوڕێی دەباتە ناو پارکێک و لە دارێک دەیبەستێتەوە و چەند چەقۆیەکیشی لێ دەدات و پاشان بەجێی دێڵێ، دواتر زوو پۆلیس پێی دەزانن و ژنەکەی ئازاد دەکەن و ئیلانیش ھەر ئەو دەقەیە دان بەھەموو شتێکدا دەنێت، بەڵام ئەفسەرێک پێی دەڵێت تۆ خۆت فایلت پیسە لەگەڵ لەشفرۆشان ناتوانی خێزانت تۆمەتبار بکەیت بە خیانەتی زەوجی، ئیلانیش ھێرش دەکاتە سەر ئەفسەرەکەی بنکەی پۆلیسی(بێت یام) لە تەلئەبیب و بۆ ماوەی شەش رۆژ لەو بنکەیە دەستبەسەر دەکرێ و دوای لێکۆڵینەوە و دانپیانانی بە تاوانەکەی دادگایی دەکرێت، لەم لینکەی خوارەوە بە زمانی عیبری دەتوانی تەواوی دانیشتنەکانی دادگایی کردنی تۆمەتبار ئیلان بن خسین(عوسمان پشدەری- ئیلان پشدەری) بخوێنیەوە لە ماڵپەڕی فەرمی دادگای ئیسرائیل، دەتوانی نووسینەکان کۆپی بکەیت و لە گۆگل تەرجوومەی ئەو زمانەی بکەیتەوە کە خۆت لێی تێدەگەی، وەک ئاسانکاری ئێمە تەرجومەی عەرەبیمان کردوە لەم لینکەی دووم:
١- لینکی دادگای ئیسرائیل :
٢-لینکی تەرجوەمەی عەرەبی دانیشتنەکانی دادگایی ئیلان پشدەری:
لە زیندانەکانی جینائی ئیسرائیل ئینتەرنێت ھەیە زۆر بەخاوی، بەڵام لەژێر چاودێریەکی ورد دا، بۆیە ئیلان لە ماوەی دەست بەسەریدا بەردەوام بوو لە بەرێوەبردنی پەیجەکەی و داڕشتنی پلانەکانی لە خشتەبردن، بە درێژایی ماوەی زیندانیکردنیدا ناوبراو ھیچ وێنە و ڤیدیۆ و لایڤەکی خۆی نە لە ئەکاونتی شەخسی(ilan Pshdary )و نە لە پەیجەکەی(Kurd&Israel Culture ) بڵاە ناکاتەوە.
دوای ئەوەی ناوبراو لە چەندین دانیشتنی دادگادا وای نیشان دەدات کە لە رووی دەروونیەوە حاڵی پەرێشانە و تێکشکاوە، ھەروەھا لە رووی جەستەییش ناتوانێ بچێتە سەرئاو(WC) و دادوەر بە مەرج ئازادی دەکات ھەروەک بەخۆشتان لە ماڵپەڕی دادگای ئیسرائیل دەیبینن.
دادوەر بە کەفیل ئازادی دەکات بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکیش ناوبراو خۆی وا نیشان داوە گوایە نەخۆشیەکی توندی دەروونی ھەیە.
دەرچوونی ئیلان لە زیندان:
لە سەرەتای 2015 ئیلان لە زیندانی جینائی(بێت یام) لە تەل ئەبیب ئازاد دەکرێ، بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تاوانەکانی لە ھیچ شوێنێک ناتوانێ دابمەزرێ، بۆیە لە رێگەی راپۆرتە پزیشکیەکەی دەروونی دەتوانێ مانگانە برە پارەیەکی لە سەرپەرشتیاری کۆمەڵایەتی یاخود بە عیبریەکەی(بیتواخ لەئومی / ביטוח לאומי) چنگ کەوێ و لە ژورێکی بچووکی ٢٥ مەتری لە شوقەیەک لە گەڕەکی(بێت یام) ژیان بەسەر ببات، وەک لە وێنەی ژمارە(1) دەیبینن ئەوە ژووری ئیلانە لەگەڵ کچێکی لەشفرۆشی درزی کە خۆی وێنەی گرتووە.
ئیلان لەو کاتەوە تاکە ئومێدی ئەو پەیجەی دەبێت کە رق و کەف و کوڵی دڵ و دەروونی خۆی پێ بەتاڵ بکاتەوە و ژیانی خێزانداری لەبیر خۆی بباتەوە، لەھەمان کاتدا پلانی تۆڵە سندنەوەش لە(لیمۆ) خێزانی دادەڕێژێت بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر کەیسەکەی بکات لە دادگای ئیسرائیل.
لیمۆ خانی خێزانی ئیلان ئیسرائیل بەجێ دەھێڵێت و دەچێتە لای خوشکێکی لە کەنەدا و تا ئەمڕۆش ھەر لەوێ ژیانی ئاسایی خۆی بەسەر دەبات لەگەڵ ئاریانی منداڵی چونکە ئیلان مێشکی دابانی کوڕی تێکدەدات لەگەڵ براکانی و دابان بە قسەی ئیلان دەکات دەگەڕێتەوە کوردستان و تاوانێکی کوشتن ئەنجام دەدات، لە بەشەکانیتر زۆر بە تێروتەسەل باسی ئەم رووداوە دەکەین بە دیکۆمێنتەکانی دادگای سلێمانی و بنکەکانی پۆلیس و میدیاکانی ئیسرائیل و کوردستان کە چۆن ئیلان ویستی ھەزاران دۆلار بەناوی کوڕەکەی کۆبکاتەوە و چۆن پلانەکەی ئاشکراکرا و ئەنجامەکەی بە چی گەیشت؟!
ھەنگاوی یەکەمی ئیلان دوای ئازادبوونی لە زیندان:-
ئیلان جارێکیتر بە شێوازێکی تر ئیدارەی پەیجەکەی دەکات بە ھەڵخەڵەتاندنی خەڵک بۆ پارەدانیان بۆ کڕینی لایک و رێکلامکردن بۆ پەیجەکەی بە پارەی خەڵکی ھەژار و داماو کە ھەر یەکەیان بە ناوێک و بە جۆرێک ھەڵخەڵەتێنراوە، ھەر بەوەش ناوەستێ ھەڵدەستێ پەیوەندی بە ئافرەتێکەوە دەبەستێت بەناوی(ن.ش) کە ئەفسەری پۆلیسە لە ھەولێر و ئەو کچە ھەڵدەخەڵەتێنێ بەو ناوەی گوایە ئەو لە بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی ئیسرائیل فەرمانبەرە بە مووچەیەکی باش و زگورتیە و خاوەن خانوو و ئۆتۆمبێلی خۆیەتی، پەیوەندیان بەردەوام دەبێت تا نزیکەی دوو ساڵ، ھێدی ھێدی درۆکانی لای ئەو کچە ئاشکرا دەبێت و کچەکەش کەسێکی بە رەوشت و ھۆشیار دەبێت و لە خانەوادەیەکی ناودار و بەناوبانگ و بە رەوەشت و کەسایەتین بۆیە ناچێتە ژێر داواکاریەکانی ئیلان کە داوای لێ دەکات بچێتە ئوردەن و لەوێ یەکتر ببینن و بری دوو دەفتەر دۆلاریشی بۆ بھێنێ لەگەڵ خۆی گوایە بۆ دانانی ناو ماڵیەتی و بەھۆی چارەسەری نەخۆشیەوە پارەی تەواوی لەبەردەستدا نەماوە، دوای ئەوەی خاتوو(ش) لە پلانەکەی تێدەگات بۆیە راستەوخۆ بلۆکی دەکات و ھەموو پەیوەندیەکی لەگەڵ دەپچڕێنێ و ئیلانیش ھەزاران ھەرەشە نامەی بۆ دەنێرێ و پێی دەڵێ وێنەی رووتی تۆم ھەیە بڵاوی دەکەمەوە، ئیلان لە فۆتۆشۆپ و ساختەکردنی وێنە شارەزایی ھەیە، بۆیە خاتوو(ش) خۆی لێ بێ منەت دەکات چونکە ھیچ شتێکی لەگەڵدا نەبووە ئابڕووبەر بێت، بەڵام لەو یەک ساڵ پەیوەندیەدا ئیلان گەلێجار کامیرای لاپتۆپی خاتوو(ش) ھاک کردووە و ھەندێ وێنەی گرتووە بە جل و بەرگی نیوەرووتی ناو ماڵ و جلی خەوتن، ئیلان تەواوی ئەم وێنانە دەکاتە پارچە ڤیدیۆیەک و لە سایتێکی سێکسی دایدەنێت. ھاوکات ئیلان پەیجێکیشی ھەیە بەناوی ھاوڕەگەزبازانی کورد لە وێنەی ژمارە(2) ببینن.
ئێمە تەواوی ڤیدیۆ و دەنگ و وێنەکانی ئەو کەیسەمان لایە، بەڵام بۆ پاراستنی ئابڕووی ئەو خانەوادە بەڕێزە بڵاوی ناکەینەوە تەنھا ناردوومانە بۆ لایەنی پەیوەندار لە ئیسرائیل و کوردستان، ھەرکەسێکیش تا ئێستا پێی وایە ئیلان پیاوی چاکە ئەوا دەتوانێ پەیوەندیمان پێوە بکات و ئەو دیکۆمێنتانەی پێ دەدەین.
(3) ھەندێ دیکۆمێنتی ھەرەشەکانی ئیلان لە خاتوو(ش)
ھاوکات ھەر لەم چەند ساڵەدا ناوبراو چەندین تاوانیتری ئەنجامدا بەتایبەت دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر دایکی ئەو منداڵە دڵکونانەی کە بۆ چارەسەری دەھاتنە ئیسرائیل و ئیلانیش بەناوی پیاوەتی و کوردبوون خۆی لێیان نزیک دەکردەوە و دەعوەتی ماڵەوەی دەكردن، ھەر خۆی لە پەیجەکەی خۆی وێنەی ھەندێ لەو کەسانەی بڵاوکردۆتەوە.
جگە لە دەیان تاوانیتر کە بەش بەش بە دیکۆمێنت بڵاوی دەکەینەوە.
ھەنگاوی دووەمی ئیلان بۆ تۆڵەکردنەوە لە لیمۆ خێزانی پێشووی:-
لە بەشی داھاتوو تەواوی زانیاری و دیکۆمێنتەکان بڵاو دەکەینەوە چاوەڕوان بن.
تێبینی:
کۆپی کارتی نیشتمانی ئیلان پشدەری کە لە کارتی نیشیمانی ناوی(ئیلان بن خسین)ە کە لەھەر ھەموو ئیسرائیل تەنھا یەک کەس ھەیە بەو ناو و ناونیشانە، ئەوەش ژمارەی کارتی نیشتمانی منداڵەکانیەتی:
١- دابان ئیلان بن خسین/ ١٩٩٤ عێراق، ئێستا زیندانیە لە زیدانی تاوانەکانە لە سلێمانی.
ژمارەی ناسنامە/ ٣١٥٩٩٧٢٥٤
٢- ئاریان لەدایکبووی ٢١/٦/١٩٩٧ ئیسرائیل، ئێستا لەگەڵ دایکی دەژی لە کەنەدا، ژمارەی ناسنامەی : ٣١٧٢١٣٨٦٦
تێبینی/ کلیک لەسەر ھەر وێنەیەک بکە بەنووسین ئائەم وێنەیە چییە!؟

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates