Pages

Ads 468x60px

19 Nov 2023

ئیسرائیل و غەزە؛ شەڕی بارمتە و موشەک

 


ئیسرائیل و غەزە؛ شەڕی بارمتە و موشەک

هێرشی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر هەزاران ئامانج لە ناو ئیسرائیلدا، دۆست و نەیاری ئیسرائیلی تووشی سەرسوڕمان کرد.

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل، هێرشەکەی حەماس بۆ سەر وڵاتەکەیان بە هاوشێوەی هێرشەکەی 11ی سێپتمبەری سەر ئەمەریکا دادەنێن. ئەو کەسانەی کارەساتە مرۆییەکەی سەر ئێزدییەکانیان لەبیرە، هێرشەکەی حەماس بە هێرشەکەی داعش بۆ سەر کۆمەڵگی ئێزدییەکان بەراورد دەکەن، ئەمەش بەو پێیەی کە لە یەک شوێندا و لە ئاهەنگێکی مۆسیقاکەدا لە باشووری ئیسرائیل چەکدارانی حەماس 260 گەنجی جوویان کوشت و چەند گەنجێکی دیکەشیان بەدیل گرت.

بە هەموو پێوەرێک ئەم شەڕە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لێکەوتووەتەوە، ئەمەش بەو هۆیەی کە زیانێکی گەورەی بە خەڵکی مەدەنی گەیاندووە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند وڵاتەکەی "لە شەڕدایە" و سێ ئامانجی دوای هێرشەکان دەستنیشان کردوە، یەکەم پاککردنەوەی ئیسرائیل لە جیهادییەکانی حەماس کە چوونەتە ناو شارەکانی ئیسرائیلەوە ودووهەم لەناوبردنی ناوەندەکانی حەماس لە غەزە و سێهەمیش بەدواداچوونی دەکات بۆ ئەو لایەنانەی کە دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووە.

بۆچی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل؟

حەماس (بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی) سوننەکانی فەلەستین کە لەلایەن ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ڕۆژئاواییەوە بە گرووپێکی تیرۆریستی ناودەبرێت، بە پشتیوانی ئێران حوکمڕانی کەرتی غەزە دەکات. ئەو گرووپە پاش فەرامۆشکردنی بۆ ماوەیەک دووبارە خۆی کردەوە بە ناوەندی ڕووداوە جیهانییەکان، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکان ئیسرائیل لەگەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبی و موسڵمان، لە نیویاندا، سعودیە.

هێڕشە لەناکاوەکەی حەماس هاوکات بوو لەگەڵ ناكۆکییە نێوخۆییەکانی ئیسرائیل، بەتایبەتی ناکۆکی لەسەر دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان، بەڵام هەموو شرۆڤەکاران لەسەر یەک هۆکاری ئەم شەڕە هاوڕان، ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن شەڕەکە وەڵامدانەوەیە بۆ ڕێککەوتنی ئیبراهیم.

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە تەلەڤزیۆنی ئێن بی سی گوت "ئێمە دژی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکەمان و ڕژێمی زایۆنیستین." ئێرانییەکان پێیان وایە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، "ئیسرائیل ئاسایشی خۆی لە ناوچەکە بەهێزتر دەکات."

دکتۆر وەیسی چیا، نووسەر و لێکۆڵەری بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی هیبرۆ لە ئۆرشەلیم، ئاماژە بە هۆکارێکی دیکە دەکات و دەشڵێت "ئەو پڕۆژە بازرگانییەی کە ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکات، ئەو هێڵەی کە هیندستان لە ڕێگەی سعودیە و ئیسرائیلەوە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، ئێران و ڕووسیا و تورکیا ناگرێتەوە و لە دەرەوەی ئەو پڕۆژە بازرگانییەوە دەبن."

دەشڵێت "حەماسیش بە داگیرسادنەوەی ئاگری ئەم شەڕە ویستی بڵێت ئێمە بوونمان هەیە و بەبێ ئێمە پرۆسەی ئاشتی و گەشەی ئابووری بەرەو پێشەوە ناچێت."

جۆناتان سپایەر، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە کۆبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بنکەکەی لە ئۆرشەلیمە، دوورتر دەڕوات و یەکێک لە هۆکارەکان بە ئامانجەکانی سەردەمی دامەزراندنی حەماس دەبەستێتەوە و دەڵێت، "پێمان وابوو حەماس فێری حوکمڕانی بووە و حیساباتی خۆی گۆڕیوە، بەڵام بە هەڵەدا چوبووین. حەماس هەمان حەماسی جارانە و چاوەڕێی هەر دەرفەتێک بۆ شەڕدەکات. ئەو ڕێکخراوێکی جیهادی دژە ئیسرائیلییە و دوژمنی هەموو خەڵکی جوو بە بێ جیاوازی، بۆیە نابێت تووشی سەرسوڕمان بین کاتێک دەبینین بۆ ئەو مەبەستە هەر کارێک لە دەستی بێت دەیکات."

ڕۆڵی ئێران : سنووردارکردنی شەڕ و پاراستنی دیلەکان

شرۆڤەکارانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئەوە کۆکن کە ئێران دەستی هەیە لە دەستپێکردنی ئەم شەڕەدا، بە پێچەوانەی هەڵوێستی حکومەتەکان، بەتایبەت حکومەتی ئەمەریکا کە دەڵێن هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئێران راستەوخۆ دەستی لەم شەڕەدا هەبێت.

سپایەر دەڵێت، "ئێستا ئەمەریکا سیاسەتێکی نوێ بەرامبەر ئێران پەیڕەو دەکات و ئەگەر بەڵگەنامەش لەسەر ڕۆڵی ئێران هەبێت، دەستبەرداری ئەو سیاسەتە نابێت".

دکتور وەیسی چیاش پێی وایە کاتێک واشنتن و ئۆرشەلیم بە فەرمی تارانیان تۆمەتبار کرد ئەوە بەو مانایەیە کە ئێران ڕاستەوخۆ لە شەڕەکە تێوەگڵاوە وئەو کاتەش ئەبێ ڕاستەوخۆ شەڕی لەگەڵ بکەن و هاوپەیمانییەک لە دژی دروست بکەن و هێرش بکەنە سەری. دەشڵێت "ئێستا ئەوان نایانەوێت کارێکی لەم شێوەیە بکەن چونکە دەکرێت ببێتە مایەی شەڕێکی جیهانی. "

جگە لەمەش پێدەچێت لەم شەڕەدا جیهان بۆ دوو ئەرکی گرنگ و گەورە پێویستی بە ئێران ببێت، یەکەم ڕێگریکردن لە ئەگەری بەشداری حزبوڵڵای لوبنان لەم شەرەدا و کردنەوەی بەرەی جەنگ لە باکور دژی ئیسرائیل. جێی ئاماژەیە کە هێزی چەکداری حیزبوڵڵای شیعەی لوبنان کە ئێران پاڵپشتیان دەکات، زۆر لە هێزەکانی حەماس بەهێزتر و گەورەترە وهەمان ئامانجی حەماسیشی هەیە بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل.

دووهەمیش وڵاتانی جیهان پێویستان بە ئێران دەبێت بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتی خۆی بەسەر حەماسدا بەمەبەستی پاراستن و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان. حکومەتی ئەمەریکا ئەوەی پشتڕاسترکردوەتەوە کە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە نێو ئەو 150 دیلەی جەنگدان کە لە یەکەم ڕۆژی شەڕدا لەلایەن حەماسەوە بە دیل گیراون.

https://www.dengiamerika.com/a/7306664.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates