Pages

Ads 468x60px

3 Apr 2024

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووبەڕووی دوژمنانمان دەبینەوە، وەک ئەو هێرشەی بۆ سەر كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ئەنجاممان دا.

 


وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووبەڕووی دوژمنانمان دەبینەوە، وەک ئەو هێرشەی بۆ سەر كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ئەنجاممان دا. 

ئیسرائیل: هەر کردەوەیەک لە دژی ئیسرائیل باجێکی گەورەی دەبێ

یۆئاف گاڵانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ئێمە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دژی ئیسرائیل کار دەکەن ڕوونی دەکەینەوە کە ئەو کردەوانە باجی قورسی دەبیت.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ خاکەلێوە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە وتارەێکدا ڕوو لە کۆمیتەی کاروباری دەرەوە و ئاسایشی کەنیست باسی کرد کە ئیسرائیل لە ئێستادا لە چەندین بواردا سەرقاڵی شەڕێکی هێرشبەر و بەرگرییە و تێچوویەکی قورس دەدات.

ناوبراو لە وتارەکەیدا ڕاستەوخۆ باسی هێرشی ڕۆژی دووشەممەی نەکرد کە لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی کۆنسولگەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کۆمەڵێک فەرماندەی سپای قودس کوژران.
هەروەها گالانت ئەگەری شەڕێکی سەرتاسەری لەم کۆبوونەوەیەدا وروژاند.

لە لێدوانێکی جیاوازدا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کاردانەوە بە کوژرانی چەند ئەندامێکی سپای تیرۆریستی پاسداران لە هێرشەکەی ئیسرائیل لە سووریە هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندیان لە تێلیاڤیڤ کرد.

جێگەی ئاماژەیە ڕۆژێک پاش هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسولخانەی ڕێژیم لە دەمیشق، ئەمریکا سەبارەت بە هەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر هێزەکانیان لە ناوچەکە لە وڵامدانەوە بەو هێرشە، هۆشداریی بە ڕێژیمی ئێران دا.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates