ده‌روازه‌ى ( تل کۆچه‌ر ) به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى کراوه‌یه
به‌رێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان رۆژئاواى کوردستان و ئێراق ( سیامه‌ند عوسمان ) رایگه‌یاند که ده‌روازه‌ى ( تل کۆچه‌ر ) به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى بۆ هه‌موو هاوکارییه مرۆییه‌کان کراوه‌یه .
سیامه‌ند عوسمان به‌رێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان رۆژئاواى کوردستان و ئێراق جه‌ختى کرده‌وه ده‌روازه‌که به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى کراوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند که بۆ بارزگانى گشتیش ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ئێراق له‌ناو هه‌وڵداندان و ره‌نگه له داهاتوویه‌کى نزیک بۆ بازرگانى بکرێته‌وه .
سیامه‌د عوسمان به‌رێوه‌به‌رى ده‌روازه‌ى تل کۆچه‌ر ووتى :" هه‌موو رێکخستنه‌ناونه‌ته‌وییه‌کان ده‌توانن به رێگاى ده‌روازه‌ى تل کۆچه‌ر هاوکارییه‌کانیان ره‌وانه‌ى رۆژئاوا بکه‌ن ." هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانیشى کرد که له‌چه‌ند رۆژى رابردوو بڕێک هاوکارى وه‌ک خوارک و پێداویستییه ژیانییه‌کان و ستوومه‌نى له‌رێگه‌ى تل کۆچه‌ر گه‌یشته رۆژئاواى کوردستان .
له‌به‌رده‌وامى ووته‌کانیدا سیامه‌ند عوسمان رایگه‌یاند که به‌ئامانجى کرانه‌وه‌ى ده‌روازه بۆ بازرگانییه‌کى گشتیش له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ئێراق له‌په‌یوه‌ندیدان و ووتى :" ئه‌وان ئێستا ئاماده‌ن هاوکارییه مرۆییه‌کان وه‌ک خۆرا ک و پێداویستیه‌کانى تر بۆ کانتۆنى جزیره بنێرن ."
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment