ۆردومانێكی جیاوازی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له‌كوبانێ
NRT-كوبانێ: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌رده‌وام بوون له هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی داعش له سنوری شاری كوبانێ له رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌مڕۆ 29 یه‌مین رۆژه، داعش هێرشی بۆ سه‌ر شاری كوبانێ ده‌ستپێكردووه‌و روبه‌ڕووی به‌رگری توندی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌په‌گه له‌شاری كوبانێ وه تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی NRT راگه‌یاند "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌به‌رده‌وامی هێرشیان ده‌كرده سه‌ر داعش و بۆردومانه‌كانیان زۆر باش بوون".
وتیشی "جیاوازی بۆردومانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه بوو، ده‌نگی موشه‌كه‌كان نه‌ده‌هات، بۆیه پێده‌چێت به بۆمبی لیزه‌ری بۆردومانی داعش كرابێت، بۆردومانه‌كانیش چڕ بوون و زیانی زۆریان به داعش گه‌یاند".
سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌په‌گه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ كراونه‌ته سه‌ر داعش له‌سنوری كوبانێ، حه‌وت هێرش بوون.
له 16ی ئه‌یلولی رابردووه‌وه شه‌ڕی داعش دژ به كوبانێ ده‌ستیپێكردووه، تاكه پێشڕه‌وییه‌ك كردبێتی ئه‌وه‌یه كه توانیویه‌تی بچێته ناو شاره‌كه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانییوه یه‌په‌گه ناچار به پاشه‌كشێ بكات.
ئامانجی داعش له داگیركردنی كوبانێ، زاڵبوونییه‌تی به‌سه‌ر هێڵی سنووری توركیا – سوریا.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه تا ئێستا 570 كه‌س كوژراوون و 300 هه‌زار هاووڵاتی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوونه.

No comments:
Post a Comment