سه‌رۆک کۆماری رووسیا داوای له کورده‌کان کرد له‌گه‌ڵ سوپا و هێزه چه‌کداره‌کانی سووریا هاوپه‌یمانی پێک‌بێنن -
هه‌ولێر 22تشرینی یه‌که‌م/ئۆکتۆبر (PNA)- "ڤیلادیمیر پوتین" سه‌رۆک کۆماری رووسیا ده‌ڵیت، له سووریا و عێراق ده‌بێت هه‌موو هێزه‌کان، به سوپای فه‌رمی، چه‌کدارانی کورد و گروپه نه‌یاره چه‌کداره‌کان یه‌ک بگرن بۆ ئه‌وه‌ی پێش به تیرۆریستان بگرن.
پوتین له دانیشتنێک له ناوچه‌ی "سوچی" له رووسیا گوتی که به‌شار ئه‌سه‌د پێی‌گوتووه، هێزه نه‌یاره‌کانی حکومه‌تی سووریا، ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه دژی داعش بوه‌ستنه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری رووسیا هه‌روها گوتی که به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌ی گفتوگۆیه. هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه که ده‌بێت چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ڵبژاردنێکی روون و ئاشکرادا و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه دیاری بکرێت.
نزیکه‌ی سێ هه‌فته‌یه، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی رووسیا، کرده‌ی سه‌ربازییان بۆ یارمه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ست پێکردووه و به گوته‌ی حکومه‌تی رووسیا، ئه‌وان بنکه‌کانی تیرۆریستان بۆمباران ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وڵاتانی رۆژئاوا ئاشکرایان کرد، له بۆمبارانه‌کانی رووسیا، سه‌دا80ی دژی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌ده و ته‌نیا سه‌دا20ی دژی داعشه.
No comments:
Post a Comment