Pages

Ads 468x60px

27 Nov 2015

روونکردنەویەک بۆ رای گشتی و کانالەکانی راگەیاندن لەسەر لێدوانەکانی ئالا تالەبانی ئەندامی پارلەمانی عێراق لە سەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەبارت بە ئازادی سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل ـ کورد لە تاران؛


روونکردنەویەک بۆ رای گشتی و کانالەکانی راگەیاندن لەسەر لێدوانەکانی ئالا تالەبانی ئەندامی پارلەمانی عێراق لە سەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەبارت بە ئازادی سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل ـ کورد لە تاران؛
یەکێتی خەریکی درۆ و موزایدەکردنە بە کەێسی ئازادی منەوە.


میدیا و کانەڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خەڕیکی بلاوکردنەوێ درۆ و موزایەدەکردنن لە سەر رووداوی رەفاندن و رادەستکردنەوی بەرپرس و سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل ـ کورد (مەولوود ئافەند)لە شاری سلێمانیە لە ڕێککەوتی (6/ 2012/8)...
ڵە تازەترین لیدۆانیدا بەناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە ڵە کانالە فەرمیەکانی یەکێتی و تۆرە کۆمەڵاێەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە،بەرێز ئالا تالەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،راگەیاندوە کە مەولود ئافەند سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل ـ کورد دوای ئەوی لە شاری سلێمانی شۆنبزرکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامیدا لە شاری تاران بە هەوڵ و ماندوبونی بەرپرسانی بالای یەکێتی نیشتیمانی لەناویاندا هێرۆخان و نازم دەباغ نۆینەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران ئازاد کراوە.
لیرەدا بە پەێویستی دەزانم بۆ ڕاێ گشتی و تەۆاویی دەزگەکانی راگەیاندن لە ناوخۆ و دەرەوی هەریمی
کوردستان و کەمپینی ئازادی بۆ مەولود ئافەند ئەو روونکردنەوە بلڵوبەکەمەوە.
کارەساتی کووشتن،هەرەشە،تیرۆر و ئەشکەنجەکردنی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان لەو چەند ساڵەی دووایدا بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی ماڤی مرۆڤ و لێبوردنی گشتی، ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ رۆژبەرۆژ لە زیادبوندایە و ژمارەیەکی زۆر له رۆژنامەڤانانی کورد بە دەستی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنیەتی حکومەتی هەرێمی
کوردستان تووشی رووداوی سووکایەتی و ئەشکەنجە و لیدان بوونە و ئامارەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان تەواوی ئەو رووداوانە پشتراستدەکاتەوە.
رووداوی رەفاندنی و رادەستکردنەوی منیش بە ئێران،وەک بەرپرس و سەرنووسەری گۆڤاری (ئیسرائیل ـ کورد) هەر لە خانەی ئەم پێشلکارییانەدایە کە راستەوخۆ لەلایەن دەزگای زانیاری و ئاسایشی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان لە زۆنی سەوز ئەنجامدرا و دوای سێ ساڵ لە ئازار و ئەشکەنجەی رووحی و فیکری و جەستەیی ماوەی یەک مانگە ئازاد کراوم.
لە تازەترین لێدوانیدا،(ئاڵا تالەبانی)بەرپرسی یەکێتێ نیشتیمانی کوردستان وئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی سەوز زۆر بێ شەرمانە و چەواشەکارانە بە زمانێکی پڕ لە درۆ خەڕیکی پاکانەکردنە بۆ حیزبەکەی و دەیهەوی دەستی بالای حیزبەکەی لە کارەساتی رەفاندنی مندا ئینکار بکات و ئەم رووداوە کە پەڵەیەکی رەشە بە نێوچاوانی یەکێتی لە خەیانەت و کووشتنی چاڵاکڤانانی کوردی رۆژهەڵات بەشاڕێتەوە و راێگەیاندوە؛ کە گویا مەولوود ئافەند سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل ـ کورد لە تاران بە هەوڵ و تەقەڵای بەرپرسانی باڵای یەکێتی وەک هێرۆخان و نۆێنەری پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران (نازم دەباغ) ئازاد کراوم.
ئەندام پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاڵا تالەبانی ئەوەیش رادەگەێنی کە ئەگەر هەوڵ و ماندووبونی هێرۆخان و بەرپرسانی بالای یەکێتی نەبووایە،ئەوە ئەز تووجاری لە زێندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تاران رزگارم نەدەبوو و لە سێدارەش دەدرام بە هۆی قوورسبونی دۆسێەی دادگاییەکەم ،بەو پێەی کە هەوڵمداوە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و کۆماری ئیسلامی بەشێوێنم،بە تاوانی پرۆپاگەندەکردن بۆ وڵاتی ئیسرائیل و بڵاوکردنەوی ئەندیشەی سەهیونیزم لە ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان.
لێرەدا من پەرسیار دەکەم،بەرێز ئاڵا خانم ؟؟؟!!!!!خۆ من پیش ئەوێ سەردانی شاری سلێمانی بکەم بۆ کار و باری دەزگەی ئیسرائیل ـ کورد،نۆێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتی لە شاری تاران نازم دەباغ لە نامەیەکی نەهینێدا بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردەمی بەرهەم سالح دا زۆر بە ئاشکرایی هەڵوێستی (خەزمانی)واتە کۆماری ئیسلامیی پێ راگەیاندبوون،کە لەو نامەیەدا بەزمانیکی تووند و هەرەشە ئامێز نووسرا بوو و رەق و توورەیی خەزمانی ڵە تارانەوە پێشکەش کردبوون،کە دەبێ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە زووترین کات تەواویی کار و چاڵاکییەکانی دەزگەی ئیسرائیل ـ کورد و گۆڤاری ئیسرائیل ـ کورد لە عێراق و کوردستان رابگرێت و دەبێ تەواویی بەرپرسان و رۆژنامەنووسانی ئەو دەزگەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق رادەستی ئێمە بکەنەوە،
ئایا دەکەری هەڵویستی فەرمیی ئیران کە بە فایلیش لەبەر دەستە و ئێمەش کاتی خۆی بلاۆمان کردۆتەوە، لە سەر کار و چاڵاکییەکانی دەزگەی ئیسرائیل ـ کورد نادیدە بگڕین و کار بەگاتە ئەوی لە وار و ژێر دەسەڵاتێ خۆتان بەمانڕەفێنن و بەزۆرەمڵی رادەستی ئێرانمان بکەنەوە و دووبارە بێن لە تاران لە پەتکێ سێدارە رزگارم بکەنەوە.
لیرەدا پەێویستە ئاماژە بەو خاڵەش بکەم کە لە شاری هەوڵێریش ئیمە و ئەندامانی دەزگەی ئیسرائیل ـ کورد لە ترسی هەرەشە و پیلانەکانی یەکێتێ و زانیاری بە هەماهەنگی ئیتێلاعاتی ئێران بۆ تیرۆر و رەفاندنمان لە بەردەم مەترسییەکی زۆر دابووین،تا لە دوا هێرشیشدا تیمێکی تیرۆر کە زانیاری رەوانەی کردبوون بۆ تیرۆرکردنمان لە لایەن ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان،وە قۆلبەستکران و لە لێکۆلێنەوەکانیاندا دانیان بە تەواویی پیلانەکەیان دانابوو کە چۆن و بە چ مەبەستێک یەکێتی و ئێران دەیانەوێ ئێمە تیرۆر بکەن.
خەیانەت و بازرگانیکردن بە خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان،رەفاندن و کووشتن و فرۆشتنەوەی چاڵاکڤانانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆنی سەوز مێژووییەکی دوورو دەڕێژی هەیە،بۆیە یەکێتی دەستێکی باڵای هەیە لە کووشتن و سەرکووتکردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری دەسەڵاتی خۆیدا،کە هیچ کات مێژوو ئەم رووداوانە لە بیر ناکات.
بۆیە لێرەدا ڕاێ گشتی و خوێنەرانی بەڕێز ئاگادار دەکەمەوە کە؛ ئەم لێدوانەی ئاڵا تالەبانی ئەندام پەرلەمانتاری عێراق لە سەر لیستی یەکێتی و مەکتەب سیاسی یەکێی نیشتیمانی کوردستان بە تووندی رەتدەکەمەوە،کە گویا مەولوود ئافەند لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای سێ ساڵ زیندانی بە هەوڵ و ماندوبوونی بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئازادکراوە.
بۆیە ئەو دەنگۆیانە تەنیا بۆ بەلارێدا بردن و موزایدەکردن و شاردنەوەی تاوانی دژە مرۆڤانەی رەفاندن و رادەستکردنەوەی خۆم دەبینم ،کە لە شاری سلێمانی لەسەر دەستی هێزەکانی زانیاری و ئاسایشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە هاوکاری دەزگە سێخوورییەکانی ئێران ئەنجامدراوە.
بۆێە ڵێرەوە ڕایدەگەیەنم کە من لە ئێران لە سەر دەستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئازاد نەکراوم،لە دوای لێکۆلێنەوە، دادگای بالای ئینقلاب بە تاوانی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات و پرۆپاگەندە دژی بەرژەوندییەکانی کۆماری ئیسڵامی بە سێ ساڵ حەبس مەحکووم کرام و دوای تەواو بوونی ماوەی زیندانیەکەم کە لەو سێ ساڵەدا ماڤی چاوپێکەوتنیشم نەبوو لە گەڵ ماڵباتی خۆمدا ئازاد کراوم، ئەو لێدوانی یەکێتی دوورە لە راستیەوە.
یەکێتی نیشتیمانی دەیهەوی لە ڕێگەی ئەم جۆرە لێدوانانەوە،مەسەڵەی رەفاندنی من بە رۆژی رووناک لە ناوەندی شاری سلێمانی بشاڕێتەوە،هەرچەندە ڕۆڵ و دەستی دەزگا هەواڵگرییەکان و جاسوسانی وڵاتانی دراوسێ لە ناو زۆمی سەوزدا زۆر روون و ئاشکرایە و لە ماوەی ئەم 23ساڵەدا بە دەیان نموونەی هاوشێوەی کەیسی من لە سەر دەستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تۆمارکراوە،کە تا ئێستاش کەس لە چارەنووسیان هیچ نازانی.
بۆیە بەشداری یەکێتی نیشتیمانی و بێدەنگەی ئەو حیزبە لە سەر رەفاندن و رادەستکردنەوەی سەرنووسەری گۆڤاری ئیسرائیل ـ کورد لە شاری سلێمانی خۆی گوومانی زۆری لای ناوەندکانی ئەمنیەتی و راگەیاندن دروست کردوە،کە ئەو حیزبە بۆچێ ئامادە نەبوون، هیچ روونکردنەوەیەک بەدەن. ئێستا کە ئاڵا تالەبانی لە سەر زاڕی یەکێتی لێدوانێکی لەسەر پەیجی فەیسبووک و کاناڵەکانی میدیایی ئەو حیزبە بلاوکردۆتەوە،کە من بە هەوڵی یەکێتی ئازادکراوم.ئەگەر وایە ئەو رەفاندن و هەرەشانەتان لێ چیبوو...یەکێتی بە بەشداری لەم کردەوەیەدا خیانەتێکی مەزنی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کردوە کە هیچ کات لە فیکر و رامانی گەڵی کوردا ناسڕێتەوە.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاس و دەستخۆشی خۆم ئاراستەی یەکە یەکی ئەندامانی( کەمپینی بەهاناچوون)بکەم،کە لەو ماوەیەدا بە وەگەرخستنی کەمپین و بەیاننامە و خۆپیشاندان لە ئەوروپا و کوردستان زۆر یارمەتیدەر بوون و تەواویی هەوڵەکانی ئەندامانی ئەو کەمپینە جێگەی ڕێز و ستایشە لە ناساندن و مەحکووم کردنی ئەم کردەوە نامرۆڤانە کە لە سەر دەستی یەکێتی نیشتیمانی ئەنجامدراوە،...
مەولوود ئافەند
2015/ 10/25

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates