پیرۆزبایی لە ئاکەپە دەکەن ... بەڵگە
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
گروپە چەتەکان دڵخۆشی خۆیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی تورکیا نیشان دەدەن و پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ئاکەپە دەکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا.

گروپە چەتەکانی سوریا پێکهاتوو لە (ئەحرار ئەلشام، جیش ئەلئیسلام، جەبهەی ئیسلامی، یەکێتی ئیسلامی سەربازانی شام، ئەنساری شام، فەیلەقی ڕەحمان، لیوای عاشر، سەربازانی شام – حەمما) لێدوانێکی نوسراوی هاوبەشیان ناردوە بۆ سەرانی ئاکەپە و تیایدا پیرۆزباییان لە ئاکەپە و ئەردۆغان کردوە کەلە هەڵبژاردنی تورکیادا زۆرترین دەنگی هێناوە.
چەتەکان لە بەیاننامەکەدا سەرکەوتنی ئاکەپەیان بە سەرکەوتنی هێزە ئیسلامیەکان لە ناوچەکەدا بەناو کردوە و ئاماژەیان بەوەکردوە کە تورکیا یاریکەرێکی سەرەکیە لەهەرێمەکەدا و هیوادارن ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە هاندەربێت بۆ ئاکەپە تا بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی خۆی لە هەرێمەکەدا.
(نامەی پیرۆبایی چەتەکان بۆ ئاکەپە)
لەهەمان بەیاننامەدا سوپاسی تورکیایان کردوە کە هاوکاری بەرهەڵستکارانی سوریای کردوە و نزا دەکەن کە خودا پاداشتیان بداتەوە و دەڵێن: چاوەڕی پەیوەندی باشتری نێوانیان دەکەن لە دوای ڕوخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.
هەروەها لە پێگەکانی خۆیاندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەریەک لە سەرچەتە (حسام ئەبوبەکر) فەرماندەی چەتەکانی جوند ئەلسونەی سەربە ئەحرار ئەلشام، (ئەبوعەبدولرەحمانی سوری) فەرماندەی گشتی چەتەکانی جەیش ئەلئیسلام و (ئەبوئەنەس ئەلکەنانی) بەرپرسی شەرعی چەتەکانی سوپای ئیسلام، پیرۆباییان لە ئاکەپە و ئەردۆغان کردوە و دڵخۆشی خۆیان بەزۆربوونی دەنگەکانی ئاکەپە دەربڕیوە و وەک پشت و پەنای خۆیان نیشانیان داوە.
هێژای باسە ئەو گروپانەی ناویان لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هەرلە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان تا ئێستاش بە هاوکاری حکومەتەکەی ئاکەپە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کۆمەڵکوژی کوردانی تلحاسڵ و تلحەران و کوشتن و ڕاگوێزانی کوردانی دەوروبەری حەلەب لەسەر دەستی ئەوان ئەنجامدراوە، ئێستاش هەمان ئەو گروپانە بە چەک و هاوکاری تورکیا هێرش دەکەنە سەر گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردنشیی حەلەب و هەوڵ دەدەن داگیری بکەن، بەو هۆیەشەوە تا ئێستا چەندن هاوڵاتی مەدەنی و شەرڤان لەبەرگری گەڕەکەکەیاندا شەهیدبوون.
س.خ
- See more at: http://rojnews.net/drejey-hewal.asp

No comments:
Post a Comment