Pages

Ads 468x60px

11 Jun 2017

مسعود بارزانی یان گێلە و یان خەلکی کورد بە گێل دەزانێت


مسعود بارزانی یان گێلە و یان خەلکی کورد بە گێل دەزانێت
ئەرێ هێزی تورکی تەواوی زۆنی زەردی داگیر کردوە بەتانکو تۆپ تەنیویتی ڕیفران دۆم دەکات بۆ سەر بەخۆی نیە ؟؟؟؟
مسعود بارزانی بوو خۆدزینەوە لە قیرانەکان دەست بە بازار گرمی ریفراندۆم  و لافی سەربەخۆیی دەدات بەلام لە ئەسلدا هیچ کاتیک مسعود بارزانی هەلگری پرۆژەی  سەربەخۆیی نەبووە و نێەتی  و ناتوانێت چوون مسعود بارزانی خاوەن بریارینخۆیی  نییە بەلکۆ ئەربابەکی لە ئەنقەرەوە بریار لە سەر چارەنووسی بارزانی دەدات.


خەلکی کوردستان برسیانە  و پارەی خەلکی کوردستان هەر هەمووی دزی مسعود خەلک نانی نییە بیخۆات پارە نییە  بژیووی خەلک زۆر سەختە  جا دیت باسی دەولەتی کوردیم بوودەکات.
مسعود بارزانی بە پی یاسای دەولەتی تورکیا مانگانە مالێات ئەدات بە تورکیا دەر ئامادی مسعود بارزانی چەند بێت دەبێت ٢٥ لە سەددا مالێاتی دەر ئامادی خۆی بەدات بە دەولەتی تورکیا و جەگە لە مالێات تورکیا بە نەرخێکی هەرزان نەوتەکی کوردستان و گازی کوردستان دەبات و دەیفرۆشێت بووخۆیی.
 یەکێ پێم بڵێ واتای ڕیفراندۆم چیەو بۆچیە هی هاوار چی پیلانو مرامێکی  پێسی بەدەستەوەیە بوو گێل کردن و فریوو دان و چەواشە کردنی رای گەشتی گەلی کورد؟
 دیسان دەوا لە لایەنەکانو سەرکدەکانی یەکێتی دەکەم نەکەونە ناو کارە قێزەونەکانی بارزانی میلەت بەرگەی خیانەتو ماڵ وێرانیەکی تر ناگرێ بۆ مێژوو ئەم بنەمالەی بارزانی ئەودەسکەوتەی بەدەست هاتوە ڵەدەستی دەدەن بەیەک چاونوقان.
بارزانی بووبازار گرمی  باسی ریفراندۆمی هاردوە کاییەوە  بوو دو مەبەستی تایبەتی  ١ بوو ئەویی گەلی کورد چەواشە بکات زیاتر بتوانێت دزی بکات.
٢ کوشتنی ئەو کچە کوردە داماوەی رۆژهەلاتی کوردستان بەدەستی پاراستنی پارتی کە ئاشکرا بووە  کە خەلکی کورد بێر لە ئەو روداوە نەکنەوە پردوە پوشی بکەن و خەلکی کورد چەواشە بکەن.
٣ بوو چەواشە کردنی رای گەشتی و پردە پوش کردنی قیرانەکان لە هەریمی کوردستان.
٤ بوو مانوەی خۆیی لە پوستی سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان  جار جار پرسی سەربەخۆیی دینیتە ئاراوە.
  من دلنیاتان دەکەمەوە کە رۆژی ٢٥ مانگی ٩ ئەمسالیش  دێت و هیچ چتێک رۆنادات  و بەهانێەکی دیکە دینیتە ئاراوە مسعود بارزانی بوو ئەویی کە دەولەتی کوردی رانەگەیندرێت پاساوەی جورواجور دینیتەوە  و پێتان رادەگەینم کە هەر   هەموو قسەکانی مسعود بارزانی درۆییە درۆ.

هیچ کوردێکی شەریف دژی دەولەتی سەربەخۆیی کوردی نییە بەلام لەوەتی من بزانم و بێرم بێت لە هەریمی کوردستان باس باسی سەربەخۆیی گەشتپرسی دەکرێت چی دوای مانگێک یان دو مانگیک خەلکەکە سارد دەکەنەوە هیچیش بە هیچ ناکەن بروا نەماوە کەس بە ئەم هیزانە باوەر ناکات چوونکە خاوەن بریاری خۆیان نین دۆژمنانی کورد بریاردەرن لە سەر چارەنووسیان، کاتیک هیزەیک چارەنووسی لە ژیر کونترۆلی دۆژمندا بێت چاوەروانی هیچی لی ناکرێت. و پارتی خۆیی بوو خۆیی سەربەخۆ نییە چوون دەتوانێت سەربەخۆیی رابەگەینیت؟

هیزیک خۆی بووخۆی سەربەخۆ نەبێت چوون دەتوانێت سەربەخۆیی رابەگەینیت؟
یاری کردنی مسعود بارزانی هەستی نەتەوایەتی گەلی کورد لە باشووری کوردستان  و بی خەبری خەلکی کوردستان لە ئەویی کە لە هەریمی کوردستان بەتایبەتی ژیر دەستی پارتی ئەردۆغان بریاردرە نەک مسعود بارزانی.
لە سالی ٢٠٠٣ باسیکی وەها هاتە ئاراوە کە هەریمی کوردستان خەریکە دەست بە گەشتپرسی بکات بەلام هیچ رۆی نەدا و لە سالی ٢٠٠٤ دا دوبارە کاک مسعود بە میزرە سۆرەکیەوە هاتە سەر خەت باسی گەشت پرسی سەربەخۆیی کوردستانی کرد کە لە ماوەیکی کەمدا سەربەخۆیی کوردستان رادەگەینین چی هەر هیچ رۆی نەدا
لە سالی ٢٠٠٥ دا بە گەرمی باسی سەربەخۆیی کوردستان کرا لە لایەن پارتی بارزانیەوە چی دوای ماوەیک بی دەنگ بوون و هیچ رۆی نەدا
لە بیرمە لە پالتالک لە گەل چەند کەسیکدا قسەمان کرد وەتیان کاک مسعود خەریکە خۆی ئامادە دەکات بوو سەربەخۆیی کوردستان.
لە سالی ٢٠٠٦ دا دوبارە مسعود بارزانی دەستی بە بازار گەرمی پرسی سەربەخۆیی کرد چی هیچ رۆی نەدا.
لە سالی ٢٠٠٧ دا دوبارە پارتی بوو چەواشەکردنی بیرورای گەشتی گەلی کورد دەستی بە درۆ کردن کرد و وەتی لە ماوەیکی کورتدا دەولەتی سەربەخۆیی کوردستان رادەگەینین چی هەر هیچ رۆی نەدا.
لە سالی ٢٠٠٨ دوبارە باسی سەربەخۆیی هاتە ئاراوە لە لایەن مسعود بارزانی  چی  هیچ رۆی نەدا تەنیا لە درۆ نەبێت هیچی دیکە نەبوو.
لە سالی ٢٠٠٩  دوبارە مسعود بە میزرە سۆرەکیەوە هات وەتی لە ماوەیکی نیزیکدا سەربەخۆیی کوردستان رادەگەینین چی هیچ رۆی نەدا.
لە سالی ٢٠١٠  مسعود بارزانی وەتی لە ماوەیکی نیزیکدا راپرسی بوو سەربەخۆیی کوردستان دەکەێن و بە ئەم زوانە سەربەخۆیی کوردستان رادەگەینن چی هیچمان نەبینی لە درۆ زیاتر.
لە سالی ٢٠١١ دا مسعود بارزانی هات وەتی ئەمسال سالی سەربەخۆیی کوردستان دەبێت  چی هیچ رۆی نەدا.
لە سالی ٢٠١٢ دوبارە بارزانی دەستی بە چەواشەکاری کردەوە و وەتی لە ماوەیکی نیزیکدا سەربەخۆیی کوردستان رادەگەینین چی هیچ رۆی نەدا تەنها یاری کردن بە هەستی نەتەوایەتی  بی حورمەتی بە کرامەتی نەتەوایەیئ نەبێت هیچمان نەبینی .
لە سالی ٢٠١٣ دا دوبارە بارزانی بە میزرە سۆرەکیەوە دەرکەوت سەر شاشەکان وەتی ئەمسال سالی سەربەخۆیی کوردستانە بریارمان داوە تەواو بوو چی هیچمان نەبینی ئەمیش درۆ بوو درۆ دوای درۆ مسعود وەرە برۆ.
لە سالی ٢٠١٤ دا کە ناوچەکە سەرقالی هاتنی داعش بوو مسعود بارزانی وەتی بە هووی هاتنی داعشەوە دەولەتی کوردی دواخرا بەلام بە ئەم زوانە رایدەگەینین چی هەر درۆ بوو.
لە سالی ٢٠١٥ بەرپرسانی پارتی و شەخسی مسعود بارزانی رایانگەیاند کە ئەمسال سالی سەربەخۆیی کوردستان دەبێت چی هیچمان نەبینی لە درۆ نەبێت درۆ دوای درۆ مسعود سەری خۆت هەلگر و برۆ.
لە سالی ٢٠١٦ دا دوبارە بەرپرسانی پارتی وەتیان ئەمسال سالی راگەیاندنی دەولەتی کوردیە  چی هەر درۆ بوو  درۆ دوای دەۆ مسعود درۆزن سەری خۆت هەلگرو برۆ.
ئەمسال ٢٠١٧ مسعود بارزانی کاتی بوو گەشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان دیاری کردوە کە بریار واییە لە ٢٥ مانگی ٩ ئەمسالدا بارزانی دەست بە گەشت پرسی بکات بوو راگەیاندنی دەولەتی کوردی  هەرچەند بەرپرسانی پارتی وەتویانە کە  ئیستا هەریم دەست بە گەشت پرسی دەکات بەلام راگەیاندنی دەولەتی کوردی کاتێکی دیکە رادەگەنین دلنیاتان دەکەینەوە درۆییە درۆ باوەر مەکەن بە مسعود درۆزن.
سامۆئیل کرماشانی

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates