ڕێکخراوەیە دەرسیان پێدەڵێت وکارەکانیان پێدەسپێرێت و هەمو ئەوداشانەی یەکێتی دەیجوڵێنێ لە لایەن ئێرانەوەیە.
هەمویشمان هەڵبژاردنەکانمان بیرە کە چۆن قاسمی سلێمانی فریای یەکێتی کەوتو بە هەژدە کورسی هێنایەوە ڕیز،کە هەمو کورد دەزانێت دە دانە
هەمویشمان هەڵبژاردنەکانمان بیرە کە چۆن قاسمی سلێمانی فریای یەکێتی کەوتو بە هەژدە کورسی هێنایەوە ڕیز،کە هەمو کورد دەزانێت دە دانە
کورسی بە تەزویرو زۆرو سەپاندنی ئێران هێنا.
زۆر کەس ولایەن پێیان وایە یەکێتی حیزبێکی پارچە پارچەیەو هەمویان دژ بەیەکن وکەس کاغەزی یەکتر ناخوێنیتەوە،ئەمە بەشە بەرچاوەکەی کە ڕۆژانە دەیبینین تەواو راستە،بەڵام لە پشت ئەمەوە سیاسەتێک و نەخشە ڕێگایەکی ئێران ڕاوەستاوە،تەواوی ئەو یاریانەی لەم ساڵانەدا یەکێتی دەیکات ئاوی ئەو سەرچاوەیە،دەڕژێتە نا وکایە سیاسیەکانی باشورو ناوچەکە.
ئێران دەورەکانی نا ویەکێتی بەوپەڕی وریاییەوە جیاکردۆتەوە،چەندە دژ بەیەکن نەیهێشتوە لەیەک بترازێن وهەریەکەیان ڕۆڵێکی پێداوەو دەبێت لەوچوارچێوەیەدا کایەکانی خۆی بکات.
کۆسرەت وبەرهەم وگروپێکی داناوە دەوری پارتی بەرنەدەن،کۆسرەت لەگەڵ ئەمریکیەکانیش سەروکاری هەبێت،بە ئیزافەی ئەوەی بەرژەوەندیە ئابوریەکانی ئەمانە لە هەولێرو لەژێر دەستی پارتیدایە،کەواتە ئەوانەی داناوە کە هەم بەرژەوەندیەکانیان پارێزراو دەبێت هەم سەرقاڵی یاریەکانیش دەبن شان بەشانی پارتیو بنەمالەی بارزانی.
گروپێکی وەک شاناز و لاهورو کۆمەڵێکیتری داناوە بۆ دەوری بزوتنەوەی گۆران،ئەمان پێداگری دەکەن گوایە لەگەڵ گۆران ڕێکەوتن دەکەن و پێیان باشەو گروپەکەی تریان کۆسرەت و پیاوەکانی ڕێگرن،ئەوانیش دەڵێن ئێمە لەگەڵ پارتین و لەگەڵ ئەوان ڕێدەکەوین و ئەمانەی سلێمانی ناهێڵن،ئەمانەیش بەرژەوەندیە ئابوریەکانیان لە دەڤەری سلێمانیە
هێرۆو چەند کەسیکی تریش لەم بەینەدا دێنو دەچن،گاهێ لەگەڵ پارتین و گاهێ لەگەڵ گۆڕان.
گروپێکی تریان داناوە کە شیعە مەزهەبی تێدایە بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا،ئێران خۆی ئاگاداری هەمو ئەم ودەکاریانەیە،جار جارەیش باسی ڕێکەوتن لەگەڵ گۆڕان د ەکەن.
کەواتە ڕاستینەی دابەشکردنی گروپەکانی ناویەکێتی،دەورەو ئێران پێی سپاردون و بەم جۆرە هیچ حیزبێک لە باشورو ناوچەکەدا نیە،هێندەی یەکێتی و دورو،دەبڵ مووراڵ ویاری هەمە ڕەنگ وهەمە جۆر بکات،هەمو خەتەکانیش ئێران کێشاویەتی،هەنگا وبە هەنگاو.
ئارام ئەحمەد
06/06/2017
No comments:
Post a Comment