Pages

Ads 468x60px

22 Oct 2017

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: بافڵ خائينه‌ و خيانه‌تى كرد


جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: بافڵ خائينه‌ و خيانه‌تى كرد
فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتاى هێزى پێشمه‌رگه‌ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا رايگه‌ياند، بافڵ تاڵه‌بانى خيانه‌تى كرد و به‌ شێوه‌ى تاكتيكى كشاينه‌وه‌ و خاكه‌كه‌مان وه‌رده‌گرينه‌وه‌ و له‌ پێناو درووست نه‌بوونى شه‌ڕى ناوخۆ كشاينه‌وه‌.

جه‌عفه‌ر مسته‌فا له‌ چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ره‌ئى كوه‌يتى ئاشكرايكرد، ئامانجمان له‌ كشانه‌وه‌ پاراستنى هێزه‌كانمان بوو.
گوتيشى: ئێران و توركيا گڵۆپى سه‌وزيان بۆ سوپاى عێراق هه‌ڵكردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ سه‌رپه‌رشتى تاران بێنه‌ ناوچه‌كانمان.
سه‌باره‌ت به‌ بافڵ تاڵه‌بانى، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا نه‌يشارده‌وه‌، كه‌ ناوبراو خيانه‌تى كردووه‌ و گوتى: ئه‌و خائينه‌، كه‌سى له‌گه‌ڵ نييه‌ تاقمێكى بچووك نه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌نجاميدا، ئێمه‌ هه‌وڵماندا خۆمان له‌ شه‌ڕى ناوخۆ بپارێزين و كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يامى ئاراسته‌ كردووه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سوپاى داگيركار.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كرد، كورد سووره‌ له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى خاكه‌كه‌ى كه‌ له‌ لايه‌ن سوپاى عێراق و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه‌ داگيركراوه‌.
له‌ كۆتايى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شيدا جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا رايگه‌ياندووه‌،
ئاماده‌ين بۆ به‌رگرى ته‌واو له‌ خاك و وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌مان و له‌ ژێر هيچ فشارێكدا ناچينه‌ ژێر ئه‌و باره‌ 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates