نوێ کراوەتەوە
ئەنجامى دەنگدانى خەڵکى تورکیا بۆ بەربژێرەکانى سەرۆککۆمارى وڵاتەکەیان ـ تا ئێستا
ئۆپۆزۆسیۆنی تورکیا: لە هەڵبژاردنەکانى تورکیا ساختەکاری کراوە
وتەبیژی حزبی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) باس لە ڕوودانی ساختەکاری دەکات لە هێندێک پارێزگە و شاری باکوری کوردستان و تورکیا.
بوڵنت تزجان وتەبێژی جەهەپە باس لەوە دەکات کە "جەهەپە ڕاپۆری ڕوودانی ساختەکاری و فێڵ لە هەڵبژاردنەکانی سوروجی داوەتە کۆمیتەی هەڵبژاردنەکان و ئەو کۆمیتەیەش ڕاپۆڕتەکەی ناردووە بۆ کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی تورکیا".
ناوبراو باسیشى لەوە کرد کە بە سەدان دەنگ بە قازانجی ئەردۆغان خراوەتە نێو سەندووقەکانی دەنگدان و چەکدارانی سەر بەو پارتە لە شەقامەکان بڵاوەیان پێ کراوە و بوونەتە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵک.
No comments:
Post a Comment