Pages

Ads 468x60px

13 Aug 2018

لە عەفرین کەس خاوەنی نامووسی خۆی نییە"


لە عەفرین کەس خاوەنی نامووسی خۆی نییە"
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە دواین ڕاپۆرتیدائاماژەی بەوە کردووە، دانیشتوانی عەفرین لەسەردەستی ئەو گرووپە چەكدارانەی لەلایەن توركیاوە درووستكراون، ڕووبەڕووی توندووتیژی و پێشێلکاری دەبنەوە.

  مادلین ئۆسۆ خەڵکی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانە، ئێستا نیشتەجێی شاری کالمەرت سویدە. بەشێک  لە کەس وکاری مادلین هەتاوەکو ئێستا هەر لە عەفرین ماونەتەوە و دەرباز نەبوون. مادلین دەگێڕێتەوە کە هەموو بیروهۆشی لای ئەوانە و لە ڕەوشێکی زۆر خراپی ژێردەستەیدا ژیان بەسەر دەبەن.

   لە عەفرین کەس خاوەنی نامووسی خۆی نییە، لەبەر ئەوەی تەنانەت دەست بۆ نامووسی هاوڵاتیان دەبەن. دانیشتووانی ئەو شارە لە ترسا کچ و ژنەکانیان دەشارنەوە. هەروەها خەڵکانێکیان هێناوەتە عەفرین کە ڕاستەو خۆ دێتە بەر ماڵەکەت و پێت دەڵێ ئەو خانووە تۆتی تێدا دەژیت هی منە. ئیدی تۆش دەبێ بڵێی بە چاوان و چۆڵی بکەیت. 

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (Amnesty international) لە ڕاپۆرتەکەیاندا تیشکی خستۆتە سەر ئەو پێشێلكاریانەی گرووپە چەكداریەكانی سەربە توركیا ئەنجامی دەدەن، لەوانە دەستبەسەرداگرتن، دەستگیرکردن بە بیانووی جیاجیا، بێسەروشوێنکردنی هاوڵاتیان، دزینی ماڵ و سەروەت و سامان.  هاوکات هێزە توركییەكانیش چاوپۆشی لەو پشێلکاریانە دەکەن کە بە بەرچاویانەوە ئەنجام دەدرێت. ق لەلایەکی دیکەوە هێزە تورکییەکان لەگەڵ گروپە چەكدارە سوریەكاندا دەستیان گرتووەبەسەر خوێندنگەكانی شاری عەفرینداو هەزارەها منداڵیان لە خوێندن بێبەش كردووە و بەشێک لە خوێدنگاو ماڵەکانیان وەک سەربازگە بەکار دەهێن.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی  (Amnesty international) داوا لە توركیا دەكات سنورێك بۆ پێشێلكاریەكانی لە كانتۆنی عفرینی رۆژئاوای كوردستان دابنێت.

 هەروەها رێكخراوەکە داوای کردووە کە تورکیا دەبێ چارەسەری بەپەلە بۆ ئەو پێشێلكاریانە دابنێت و توركیا وەك هێزێكی داگیركەر پێویستە گرنتی سەلامەتی هاووڵاتیان و پاراستنی ئارامی عفرین بكات.

ser chawe malmokurd

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates