هیرەشی تیرۆریستی بوو سەر فرۆکەخانی هەولیر
دوێشەو دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیستراوە.
🔹زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن دەنگی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوان "درۆن" بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان بوە
هێرشە تیرۆریستییەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر بە فەرمانى سوپاى قودس ئەنجام دراوە
سێ مووشەک نران بە بنکەیەکى سەربازى سوپاى تورکیە لە موسڵ سەربازێکى تورکیە کوژرا
▪️ بەپێى زانيارى سەرچاوە ئەمنيەكانى پارێزگاى موسڵ:
▫️ ئەمشەو دوو موشەك نران بە بنکەى سەربازى زليكان لە ناحيەى بەعشيقەى سەربە پارێزگاى نەينەوا.
▫️ ئەو سەربازگەيە هى سوپاى توركيایە.
▫️ موشەكى يەكەم لەناو سەربازگەكە كەوتووەتە خوارەوە.
▫️ موشەكى دووەم لەناو دێى زليكان كەوتووەتە خوارەوە.
مووشەکى سێیەمیش لە گوندى كوداتى نزيكی سەربازگەكە كەوتووەتە خوارەوە.
▫️ زيانەكانى مووشەکى یەکەم تا ئێستا سەربازێکی تورکییە و بە هۆى مووشەکى دووەم و سێیەمەوە کچێک و ژنێک بریندار بوونە.
▫️ مووشەکەکان لەناوچەى شەلالاتى پارێزگاکە هاویشتراون.
▪️ میلیشیاکانى ئەولیا دەم، لەڕاگەیێنراوێک بەرپرسیارێتى خۆیان لە هێرشەکەى ئەمشەوی فرۆکەخانەى هەولێر ڕاگەیاند.
▪️ ئەم میلیشیایە لە ڕاگەیێنراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەش داوە کە بەردەوام دەبن لەو کارە و هاوکێشەى بەڕەنگاربوونەوەیان لەگەڵ دوژمن گۆڕدراوە.
▪️ ئەو میلیشیایە یەکێکە لەو گرووپانەى لەلایەن رژێمى ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێت وبەشێکە لەگرووپی میلیشیایی کەتائیبی حیزبوڵای عێراقی، لەماوەى رابردوو بەرپرسیارێتى خۆی لەهێرشەکەى چەند هەفتەى ڕابردوو ڕاگەیاندبوو.
▪️ هەروەها پێشتریش گرووپى تیرۆریستى ئەلنوجەبا کە میلیشیایەکى حەشدى شەعبییە و ڕاستەوخۆ فەرمان لە سوپاى قودسەوە وەردەگرێت، هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرى گرتووەتە ئەستۆ!
🔹بە پێی زانیارییە بەراییەکان هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
🔹وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش لەوبارەوە لە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای کردووە:
🔹هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری تی ئێن تی ئەنجامدراوە.
🔹هاوکات لە شارۆچکەی قەسرۆک سەر بە ناوچەی شێخانی دهۆک کە دەکەوێتە نزیک باشیک، سێ موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا کراوە.
🔹بەڵام سەبارەت بە زیانەکانی ڕژێمی تورکیا زانیاری تەواو بەدەستنەخراوە.
🔹ئەوەش ڕاگەیەندراوە، کە بەهۆی هێرشەکەوە کچێكی تەمەن ١٢ساڵان بەناوی فائێزە مەحموود خەڵکی گوندی گوداد بریندار بووە و گەێنراوەتە نەخۆشخانە.
هێرشە تیرۆریستییەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر بە فەرمانى سوپاى قودس ئەنجام دراوە
▪️ گرووپى تیرۆریستى ئەلنوجەبا کە میلیشیایەکى حەشدى شەعبییە و ڕاستەوخۆ فەرمان لە سوپاى قودسەوە وەردەگرێت، هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرى گرتووەتە ئەستۆ!
No comments:
Post a Comment