کۆماری پەتوسیدارەی ئیران بەتەماییە ناسنامەی کوردەواری لە شارە کوردەکان بەسریتەوە
گۆڕینی نێوی شەقامی پێشەوا قازی بۆ سەردارانی ئیسلام لە مهاباد
گۆڕینی نێوی شەقامی پێشەوا قازی بۆ سەردارانی ئیسلام لە مهاباد
▫️بەشی فەرهەنگی شوڕا و شارەوانی مەهاباد بە پێی بڕیاڕی وەزارەتی ئیتلاعاتی مەهاباد نێوی شەقامی سەرداران کە گڵکۆی پێشەوا قازی و سەدر و سەیفی قازی لێیە گۆڕیوە بۆ شەقامی سەردارانی ئیسلام.
▫️ئەو هەوڵەی بەرپرسانی شارەوانی و وەزارەتی ئیتلاعاتی مەهاباد لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکانی مەدەنی بەدواوە بووە و وەک بێڕێزییەکی گەورە بەرامبەر سەمبول و هێماکانی کورد و بە تایبەت کەسایەتی پێشەوا قازی
چاوی لێدەکرێت.
▫️چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وێرای مەحکوم کردنی ئەو کارەی بەشی فەرهەنگی شارەوانی مەهاباد داوایان لە خەڵکی مەهاباد و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات کردووە بەرامبەر ئەو کردەوەی وەزارەتی ئیتلاعات کە لە ڕێگەی مۆرەکانیان لە شارەوانی مەهاباد ئەنجامی دەدەن بێ هەڵوێست نەبن.
▫️شایانی باسە بەشی فەرهەنگی شوڕای شاری مەهاباد چەندین هەوڵی دژە نەتەوەیی و بایەخەکانی مەهاباد لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ئەنجام داوە کە دەتوانین ئاماژە بە هێندێکیان بکەین.
▫️یەکەم : دابین کردنی بودجەی ڕێوڕەسمی پێشمەرگەی موسوڵمان ( جاشەکان)
▫️دووهەم: دانانی پەیکەری جاشەکان لە مەهاباد
▫️سێهەم: لە دوایەمین کاریاندا گۆڕینی نێوی شەقامی سەرداران دوای ١٦ ساڵ و چوار دەورە شوڕا بۆ سەردارانی ئیسلام.
No comments:
Post a Comment