دۆناڵد ترامپ بە فەرمى بەرزاییەکانى جۆلانى سەر بە ئیسرائیل ناساند.
ئەوڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا قسەیان کرد.
▪️ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل گوتى:
▫️ دۆناڵد تۆ بەردەوام پشتگیرى لە ئیسرائیل و مافى ئێمە دەکەیت.
▫️ دوێنێ مووشەکێک لە ناوندى غەزەوە دوو منداڵى بریندار کرد، ئیسرائیل قبوڵى ئەمە ناکات
▫️ ئێمە کارێک کە دەبێت بیکەین دەیکەین بۆ ئەوەى بەرگرى لە خەڵکەکەمان بکەین
▫️ بۆ من گرنگ بوو بێمە کۆشکى سپى تا سوپاسى تۆ بکەم
▫️ من بیرمە کە یەکەم جار چاومان پێک کەوت و گوتت لە ڕێککەوتنە مەترسیدارەکەى بەرجام دەردەچم
▫️ تۆ گەمارۆت خستە سەر ڕژێمێک کە مەرگ بەر ئیسرائیل دەکات
سەرۆک ترامپ تۆ دوو کارى گەورەت بۆ ئێمە کرد:
یەکەم: قودست وەک پایتەختى ئیسرائیل ناساند و باڵیۆزخانەکەت بۆی گواستەوە
دووەم: ئێستاش بەرزاییەکانى جۆلانت وەک زەوى ئیسرائیل هەژمار کرد.
▫️ ئێران هەوڵ دەدا هەندێک بنکە لە ئیسرائیل دابمەزرێنێ تا لێوەى هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل
▫️ ئێمە هەرگیز بەرزاییەکانى جۆلان لەدەست نادەین
دۆناڵد ترامپ بە فەرمى بەرزاییەکانى جۆلانى سەر بە ئیسرائیل ناساند.
ئەوڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا قسەیان کرد.
▪️ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا گوتى:
▫️ ئێمە لە ڕێککەوتنى مەترسیدارى ئێران چووینە دەرەوە
▫️ ئێمە گەورەترین و توندترین گەمارۆمان لەسەر ئێران دانا
▫️ ئێران چیتر ئەو وڵاتە نییە کە وەک سەرەتاى هاتنەسەرکارى ئێمە هەبوو
▫️ ئێمە لەبەرامبەر دیکتاتۆرەکان دەوەستینەوە کە درووشمى مەرگ بەر ئێران و ئیسرائیل هەڵدەدەن
▫️ تەنانەت دەرفەتى بیرکردنەوش نادەینە ئەو وڵاتانە دژمانەوە دەوەستنەوە
▫️ لە ١٠٠ ساڵى ڕابردوو مرۆڤایەتى شاهیدى پەیامى دژەیەهودى بووە
▫️ لە دونیایەک کە وڵاتێک بۆ یەهودییەکان نەبوو، ئێستا وڵاتێکى بەهێز دەبینین
▫️ ئەوڕۆ ئیسرائیل ئەو توانایەى خۆى نیشان دەدات و وڵاتێکى بەهێزە
▫️ هیچ نمونەیەکى باشتر لەوەى کە ئیسرائیل نیشانى داوە لەو سەحرا و تۆزە، نابینیتەوە
▫️ ئیسرائیل دۆست و هاوپەیمانێکى گەورە و باشى ئەمریکا بووە
No comments:
Post a Comment