Pages

Ads 468x60px

3 Aug 2019

خەڵکی بڵوانا دژی کاولکاری ژینگەیی ناوچەکەیان کۆبوونەوە



خەڵکی بڵوانا دژی کاولکاری ژینگەیی ناوچەکەیان کۆبوونەوە
▫️سەرلەبەیانی ،ئەمڕۆ دەیان کەس لە خەڵکی بڵوانا سەر بەشاری دێولان، دژی کاولکاری کێوی سورمەلێ و خۆرەتاوپان بۆ هەڵکەندنی کانزا کۆبوونەوە.


▫️بەوتەی خەڵکی ئەم ناوچەیە تا ئێستا دەیان کانزای جۆراوجۆر لەم ناوچەیە لە لایەن کەسانێک لە شارەکانی قوم و کەرەج و تاران و ... هەڵکەندراوە کە جیا لە تێکدانی ژینگەی ئەم ناوچەیە داهاتەکەشی دەستی کەسانی جیا لە خەڵکی خۆجێی ناوچەکە دەگرێت.
▫️ئێستاش ئەم کێوە کە لەوڕگە و سەیرانگای خەڵکی ئەم ناوچەیە لەلایەن ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانەوە فرۆشراوەتە کەسێکی کەرەجی و بڕیار وابووە لەم شوێنە کانزا هەڵبکەنن.
▫️شایانی باسە بە سەدان کانزای زێڕ و بەرد و زیخ و چیمەنتۆ ... ناوچەی لەیلاخ لەلایەن کەسانێکی پاتەخت نشین و بیانییەوە داگیر کراون و تەنانەت تاقمێک لە کانزاکانی زێڕی ئەم ناوچەیە لە لایەن وڵاتی قەزاقستانەوە داگیرکراوە و داهاتەکەی بۆ دەرەوەی ڕۆژهەڵات دەڕوا و سەرەڕای پێداگری و ڕووبەڕوو بۆنەوەی ڕێکخراوە ژینگەییەکان و چالاکانی مەدەنی ، ئەم کارە بەردەوام درێژەی هەیە و ڕێگەپێدانی هەڵکەندنی کانزا بە کەسانی کوردزمان و خەڵکی ناوچەکە زۆر زەحمەتە لەکاتێکدا کە ئەو کەسانە زۆر بەهاسانی ڕێگەیان پێدەدرێت و ژینگەی ئەم ناوچە تێک دەدەن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates