Pages

Ads 468x60px

16 Jun 2020

داعش -ئێران- تورکیا ، لە سعاتی سفردا هێرشیان دەستپێکرد..



داعش -ئێران- تورکیا ، لە سعاتی سفردا هێرشیان دەستپێکرد..
هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر باشور
لەسەر کۆمێنتێکی فێس بوک هێمن هەورامى پێشمه رگه‌ ی پارتی دیکات بەخائین

حوێت بناسن!.
دوای ئەوەی نیوەشەوی ١٦ ی مانگ فرۆکەکانی سوپای داگیرکەر ی تورکیا، هەرێمی پاراستنی میدیا و هەردوو کەمپی مەخمور و شنگالی بۆردومانکرد، داعشیش لە خانەقین هێرشی بۆسەر کاکەییەکان ئەنجام دا . دوای هەڤدیتنی هەردوو وەزیری دەرەوەی ئێران و تورکیا ، کە هاوپەیمانی یەکترن، لەیەک کاتدا سوپای پاسداران و فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووبارە ناوچەی برادۆستیان بۆردومان کرد.

لەبەرامبەر هەموو ئەمانەشدا ، پارتی لە رێگای میدیاکانیدا کەوتە پشتیوانی لە هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا .
یەکێ لە داعشەکان کە سەر بەدەزگای جاسوسی میتە و لەگەڵ دەزگای بەدناوی پاراستن لە کاردایە بەناوی مزاحم حوێت لە میدیاکانی پارتی پەیامی خۆی وەشاند.
دەستخۆشی لە تورکیا کرد کە بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی پاراستنی میدیا و کەمپی مخمور و شنگال بۆردومان کرد.
حوێت بەئاشکرا دان بەو ڕاستیەدا دەنێت کە پەکەکە شەڕی داعشی کردووە و داوای ئازادکردنی دیلە داعشەکان دەکات و دەڵێت:" ئەم هێرشەی تورکیا وەڵامێکە بۆ تاوانەکانی رێکخراوی پەکەکە کە بەرامبەر بە ژنانی عەرەب کردیان کە ئێستا لە زیندانەکانی پەکەکەدان ".(مەبەستی داعشەکانی زیندانی هۆڵی ڕۆژئاوای کوردستانە).
هەروەها ئاماژە بەو گیراوە داعشانە دەکات کەلە ئەنفال و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا بەشداربوون و ئێستا لە زیندانی شەرڤاناندان لە شەنگال و دەڵێت، ئەو هێرشەی تورکیا تۆڵەیە لەپای ئەو بەندیخانە ژێر زەوییەکان لە چیای شنگال و ئەو زیندانانەی دیکە کە لەلایەن پەکەکەوە بەڕێوەدەبرێن.
مزاحم حوێت کێیە؟
ئەم کەسەی وەک وتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی ناوچە موسڵ یان نەینەوا دەردەکەوێت لە ڕاستیدا خۆی کەسێکی سونییە لەو عەشیرەتەی لە داگیرکردنی موسڵ هاوکاری تیرۆریستەکانی داعش بوون، هەرلەسەرەتای دەرکەوتنی داعش لە عێراق پەیوەندی سیاسی پتەوی لەگەڵ داعشدا هەبووە یەکێک بووە لە ‌هێڵی پەیوەندیەکانی داعش لەگەڵ پارتی و دەزگای پاراستن و لەوێشەوە لەگەڵ دەزگای جاسوسی میت، هەروەها پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تاریق هاشمی سپۆنسەری تیرۆر هەیە کەلە تورکیا دەژی.
لەدوای تێکچوونی داعش بەتەواوەتی نیشتەجێی هەولێر بووە و لەژێر چاودێری دەزگای پاراستندا دەژی . هەرلەو چوارچێوەیەشدا چەند جار داوای لە عێراق کردووە پەکەکە لە شەنگال دەربکات و کامپی مەخموور دابخەن.
مزاحم حوێت لەکاتی هاتنی سوپای تورک بۆ بەعشیقە و کردنەوەی بارەگای سەربازی لەوناوچەیە پشتگیری سوپای تورکیا کرد لەکاتێدا بارەگاکەی بەعشیقەی تورکیا بۆ بۆ گەیاندنی هاوکاری و ڕێکخستنی کاروباری داعش لە ناوچەکانی موسڵ بەتایبەتی تەلەعفەر بەکاردەهێنرا.
لە دوای ئازادکردنی شنگال لەلایەن گەریلا وشەرڤانانی یەبەشە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، پارتی بەفەرمانی دەزگای جاسوسی میت ، گروپێکی چەتەی دورستکرد بەناوی (پێشمەرگەی عارەبەکان) بۆ هێرشکردنە سەر شنگالییەکان و لەسەر بودجەی خەڵکی پارەیەکی زۆری دەدا بەو چەتانە و، ئەو حوێتەش وەک فەرماندەی ئەو چەتانە دەناسرا.
لە کوێ دوژمنی کورد هەبێت ، پارتی لەوێدا دۆستایەتی دەکات.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates