Pages

Ads 468x60px

21 Jun 2020

ێرشی هەمەلایەنە بۆسەر شۆڕشی كوردستان:





ێرشی هەمەلایەنە بۆسەر شۆڕشی كوردستان:
دوای ئەوەی محەمەد جەواد زەریف سەردانی توركیای كرد، هێرشی هەمەلایەنە بۆسەر گەریلاكانی كوردستان دەستیپێكرد.
سەرەتا ژمارەیەك سیخوڕی بێ ناموسیان خستە گەڕ تاكو لە ڕێگەی بە گەڕخستنی كەمپەینی واژۆ كۆكردنەوەوە بۆ مەحكومكردنی پژاك، ڕەوایەتی بە هێرشەكانیان بدەن.
دواتر بنەماڵەی بارزانی كەوتنە جوڵە تاكو لە ڕێگەی بەكرێگیراوەكانیانەوە هەم شوێنی گەریلاكان بۆ فڕۆكەی توركیا ئاشكرا بكەن و هەم هەوڵی گەمارۆدانیان بدەن.
پاشان ئێران و توركیا بە هاوبەشی لە ئاسمان و زەمینیەوە دەستیان بە هێرشكردن بۆسەر گەریلاكانی پەكەكە و پژاك كرد.
هەندێك حیزبی پاسیڤیش وەك جەنگی ڕەوانی و دەزگای شەڕی تایبەت بەكارهێنران تاكو لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە ڕاستی ڕووداوەكان بەلاڕێدا ببەن و سەرنجی گەلی كورد لەسەر هێرشەكان لابەرن بەوەی كە گوایا ئێران تۆپبارانی بنكەكانی ئەوانی كردووە.
لە ڕاستیدا ئەو هێرشە بە هاوبەشی ئێران و توركیا و كوردی بێ ناموس ئەنجام دراوە و ئامانجی سەرەكی هێرشەكەش هەموو گەلی كوردە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates