Pages

Ads 468x60px

7 Aug 2022

گواستنەوەی فاتیمە داوەند لە کەمپی دیپۆرتییەکانی تورکیا بۆ شوێنێکی نادیار

 


 گواستنەوەی فاتیمە داوەند لە کەمپی دیپۆرتییەکانی تورکیا بۆ شوێنێکی نادیار

پەنابەرێکی کورد کە لە دادگاکانی دەرەوە لە سەر جینایەتەکانی 

کۆماری ئیسلامی لەخەزەڵوەری ساڵی ٩٨ شایەتی داوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی تورکیا و بە شاراوەیی لە کەمپی دیپۆرتییەکان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. 


▪️به پێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، چارەنووسی فاتیمە داوەند کە لە کەمپی دیپۆرتییەکانی شاری کایسەری تورکیا بووە، نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تەندروستی لەدەستدا نییە. 


▪️بە گوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی تورکیا لەم دواییانەدا پێ ڕایانگەیاندووە کە هیچ بەڵگەیەک کە بیسەلمێنێت ئەم هاووڵاتییە پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان هەبووە لە دەستیان نییە. 


▪️دەوترێت، هێزەکانی ئیتلاعاتی تورکیا بەم هاووڵاتییە ڕایانگەیاندووە لەهەموو تاوانێک بێبەری کراوە و دەستپاکی سەلمێنراوە و بە زووترین کات ئازاد دەکرێ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 14ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە کەمپ دوورخراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە. 


▪️فاتیمە داوەند لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ساڵی 98 دەستبەسەر کرا و لەلایەن دادی ئینقلاب حوکمی بەندکران بەسەریدا سەپێنرا و مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بە مەرجەوە لە بەندیخانە ئازاد کرا و ناوبراو بەهیوای پەنابەری لە وڵاتێکی سێیەم بەرەو تورکیا ڕۆشت و تووشی کێشەی ئەمنی بووە. 


▪️ناوبراو حوکمی 4ساڵ بەندکران بەسەردا سەپاوە و لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئێران، مەترسی ئەشکەنجە و بەندکرانی درێژخایەن لەسەریەتی. 

Transfer of Fatima Davand from the Turkish deportation camp to an unknown location

A Kurdish refugee who has been tried in foreign courts for his crimes

The Islamic Republic testified that in October 2010, he was secretly transferred from a deportation camp to an unknown location by Turkish intelligence forces.

▪️According to Avatoday media network, the fate of Fatima Davand, who was in the deportation camp in Kayseri, Turkey, is unknown and no information is available about her whereabouts and health.

▪️According to Avatoday media network, Turkish intelligence forces recently told him that they have no evidence to prove that this citizen had links with Kurdish parties.

▪️It is said that the Turkish intelligence forces told this citizen that he has been acquitted of all crimes and his integrity has been proven and he will be released as soon as possible.

▪️Fatimah Davand was arrested during the 1998 demonstrations and sentenced to prison by the Revolutionary Justice. She was released on conditional bail in October last year.

▪️She was sentenced to four years in prison and faces torture and long imprisonment if he returns to Iran.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates