Pages

Ads 468x60px

21 Dec 2023

ماموستا قانع شاعیری گەورە

 


ماموستا قانع شاعیری گەورە 

برا وا باوکمان رۆی بە ڕەحمەت

چاک نەجاتی بوو لە دەردو زەحمەت


باوک بۆ هیچ کەس نامێنێ تا سەر

کوڕ ئەو کورەیە لە گل بیتەدەر


مەسەی مەشور برامان برایی

بەڵام بەو شەرتەی کیسەمان جیایی


ماڵەکە بەش کەین بی مەلاو قازی

یەک لە یەکتری چاک ببین ڕازی


ئەو هیسترە شێتەی جوتە وەشێنە

داینێ بۆ من هیچ دامەمێنە


ئەو پشیلە جوانەی پڕ خەت و خاڵە 

چش بابۆ تۆ بێ ڕەونەقی ماڵە


 ئەو جوت مانگایەی زل و زۆر خۆرە

کە یەکیان شینەو یەکێکیان بۆرە


بۆ من،دو مریشک لاری هیلکە کەر

داینێ بۆ خۆت بەبێ دەردی سەر


ئەو مەینە پیرەی زین هەڵپچڕاوە

مەرحومی باوکم بۆ منی داناوە


بەشی تۆ لەسەر ئەم ماینە نییە

باوکم فەرموویە خەتای من چییە


مس و مەسینەی لە ژەنگا پووراو

داینێ بۆ من لە ساغ و شکاو


کیتەڵەو گۆزە و دیزەو دەرخۆنە

هەمووی بۆ تۆ بی لە تازەو کۆنە


قەت پارە نادەی بۆ سپی كردن

مزگەر ناناسی تا رۆژی مردن


زرنگەی مەنجەل و زەحمەتی سینی

لەخوام گەرەكە قەتی نەبینی


ئەو ئاوە ساردەلە ئەو جەوەنە

دایبنێ بۆخۆت هەرپێ پێكەنە


ئەو هیزە ڕۆنەی کوڵک و موو دارە

دایبنێ بۆ من چارم نا چارە


لە دەرگای حەوشە تاکوو سەربان

دای بنێ بۆ من سەرپاک هۆدەکان

/////////////////////



پاڕە چیە؟

پێناسەیەكی بچوكی بكە


‎بچمە گیرفانی سەگ دەیکەم بە شێخ

‎شێخی بێ پارە ئەرزخی لە مێخ


‎روو لە خوێروو کەم پێ ئەلێن پیاو

‎خزمەتی دەکەن اوستازی ماستاو


‎چەند قازی گەورەم فراندە بەرزی

‎چەند بەرزە فرم دا لە عەرزی


‎چەند کەمتیارم کرد بە مەلا

‎بێ دین و ئەدەب بەمن مووبتەڵا


‎چەند ژنی شۆخم رسوا و سووک

‎لایی هەر ناپیاوێک شەو دەبوون بەبووک


‎لە وانە ئێستا هەندێک خانمن

‎خاوەن تەلار و دیوەخانمن


‎کاریان تەواوە لە ڵایی بەرپرسان

‎مەردی بە ئابروو لێیان دەترسان


‎سووڵکەر بۆ من حەیایی لێ رژا

‎سەری نزوور و تێک هەل قژ قژ کرا


‎هەندێ لا هەندێ بۆ من بەکارن

‎زۆر لە خاوەن کار پیاوتر دیارن


‎هەرکەسێ ویستی بۆ من بێتە ژوان

‎دەبێ دووروبێ وەک من بەقووربان


‎چون ناگا بەمن مەرد بە حەڵالی 

‎باورکە ناکەی گیرفان بەتاڵی


‎دەفعەیێ بەندە بم بینێ لەخەو

‎دەم داتن بە ئەم دەم بەخشێ بە ئەو


‎بۆیە بە بەستە ناچمە گیرفانی

‎بۆ یەکێ باشم ببمە ئیمانی

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates