2ی ڕێبەندان"
ڕێبەندانم پۆلووی گەشاوەی گـڕکانە
گڕی سووری سـەری چیای نیشتمانـە
میراتی دەوڵەتی مادوو کەی خوسرەوە
خاوەن هەزاران شەهیدی بێ نیشانە!
پێشەواکەم، تو بە مردوویش شۆڕش هەڵەگیرسێنیت✌️
بەرز و پیرۆز بێت یادی 2ی ڕێبەندان دامەزراندنی کۆماری کوردستان🌹
پەیامی ناوەندی کولتووری کورد لە سویس بە بۆنەی جێژنی نەتەوەیی 2ی ڕێبەندان؛
2ی ڕێبەندان ئەو ڕۆژەی شکۆی نەتەوەیەک گەیشتە لووتکە:
لە یادی 78 مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی کوردستان و خەباتکارانی ڕێگای ڕزگاریی گەلی کورد و ئەویندارانی ئەو کۆمارە و ئاوێتەی هزر و ئەندێشەی ڕێبوارانی ڕێبازی چوارچرا ئەکەین و
هەزاران دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرۆک کۆماری شەهیدمان پێشەوا قازی محەمەد و پێکهێنەرانی دیکەی کۆماری کوردستان دەنێرین.
سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوزانە و مافویستانەی گەلی کورد.
ناوەندی کولتووری کورد 22/01/2024
No comments:
Post a Comment