Pages

Ads 468x60px

21 Jan 2024

ئازاری کولبەرانی کورد بە دەستی پاسەوانیسەرسنووری سەر بە گوران یان یەکیەتی نیشتمانی شەرمەزارەکەرە

 

ئەم کابرا کولبەرانی ئەشکەنجە داوە 




ئازاری کولبەرانی کورد بە دەستی پاسەوانیسەرسنووری سەر بە گوران یان یەکیەتی نیشتمانی شەرمەزارەکەرە 

پاسەوانی سنور!



(عەمید حەسەن) فەرماندەی لیوای ٢١ی پاسەوانی سنوورە کە سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە، هەر ئەو (حەسەن)ەیە لەکاتی دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان وێنەی رەحمەتی جەنابی (مام جەلال)ی خستبووە ژێر پێی، ئەمڕۆ لەسەر بنەمای خزمە خزمێنە خزاندویانەتە پاسەوانی سنوور بۆ ئەم کردەوە بەعسیی ئاسایانە.

عەمید حەسەن فکری بەعسییە لەبەر ئەوەی لەگەڵ مودیری (ئەمنی ئەفراد) کە عەرەبە تێکەڵە و بەرتیلی پێدەدرێ و زوو زوویش دەعوەتی دەکەن بۆ باخەکەی (هێمن شەهید حەمە نووری) لە سابڵاخی خانەقین، عەمید حەسەنی بەعسی ئەوە بزانە ئەم رۆڵانەی کە ئەتکت کردوون لە رۆژهەڵاتی نیشتمانەوە هاتوون بۆ باشوری نیشتمانی خۆیان بۆ پەیداکردنی پارویەک نان، ئەوە ئەوان نین تەجاوزیان بە نامووس و کەرامەتی تۆ کردبێت و بکات، بەڵکوو ئەوە سوپای پاسدارانە تەجاوزی بە نامووس و کەرامەتی تۆ کردووە، رۆژێک هێرش دەکاتە سەر سلێمانی بە بیانووی کۆمەڵە و دیموکرات و رۆژێک بۆ سەر هەولێر بە بیانووی مۆسادی ئیسرائیل، جەنابیشت سەرشۆڕیت.

پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت (حیز بە خاڵۆی خۆی فێرە) ئەمە ئەو پەندەیە قوربان کە جەنابت لە شوێنێکی ترەوە تێت نراوە.

بافڵ تاڵەبانی وەرە سەرخەت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates