Pages

Ads 468x60px

29 Oct 2012

هیرشی ئەرتەشی ئازادی سۆریە دژ بە کوردان لە سەر داوای رژیمی تۆرک پیک هاتوە


هیرشی ئەرتەشی ئازادی سۆریە دژ بە کوردان لە سەر داوای رژیمی تۆرک پیک هاتوە


دەزگای هەواڵگری بی ئێن دی ئەڵمانی نهێنیەکی دیکەی سەددام حسێنی ئاشکراکرد

پێنوسەکان/ دەیلی مایڵ...
سەدام حوسێنی دیکتاتۆری پێشووی عێراق، رایگەیاندبوو، ( هەشت سەد و چل هەزار) پاوەنی بەریتانی کەدەکاتە یەك ملیۆن دۆرای ئەمریکی داوەتە خانەوادەی ئەندازیارێکی بەریتانی  بەڕەگەز عەرەب و خەڵکی عێراق و نیشتەجێی بەریتانیا، کەلەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە کێوەکانی ئەلب کوژرا و پارەکە لەبانکێکی سویسرادا و بەناوی خۆیەوە، کازم ئەلحلیەوە هەڵگیراوە.
داواکارەکە کەلەگەڵ موخابەراتی ئەڵمانیادا کاری کردووە، دەڵێت" پرسەکە، ئاڵۆز کراوە. بەشێوەیەك نائومێد بەخشە".
ساڵی پار و لە ٥ ی ئسێپتەمبەردا، کازم حلی ٥٠ ساڵە لە (ساری) ، لەگەڵ هاوسەرە تەمەن ٤٧ ساڵەکەیدا (ئیقبال خاتوون) و خەسوەکەیدا و لەلایەن پاسکیلسوارێکی فەرەسیەوە هێرشیان کرایە سەر و کوژران و کچە حەوت ساڵانەکەی ( زەینەب) و خوشکەکەی ( زینا) ی چووار ساڵە بەسەختی بریندار کرا.
کازم، باوکی سەعد ئەلحلی، لەهەفتاکاندا یەکێك بووە لەنزیکەکانی سەددام حسێن و ئەندامێکی کارا و پایەبەرزی حیزبی بەعس بووە و پاشان لەعێراق هەڵهاتووە و لەبەریتانیا گیرساوەتەوە. لە ٥ ی سێبتەمبەردا، کاتێك خێزانەکە بەسەفەرێك لەفەرنسای ڕۆژهەڵات و لەنزیکی دەریا بوون، بۆسەیەکیان بۆ دادەنرێت و تێیدا کازم و هاوسەرەکەی گیان لەدەست دەدەن و هەردوو کچە منداڵەکەشی بەسەختی بریندار دەبن. دادوەری سویسریش( داریۆ زانی) لەدادگادا ئەوەی سەلماندووە.
هەنوکە، سەعد کازم ئەلحلی، کوڕی کازم، کە ساڵی پار مرد، خوێنباییەکەی باوکی وێرای ئەوەی لەبانقەکەی سویسرادا گیری خواردبووە بەدەستکەوتنی ستەم ببوو. لەبەدەستهێنانەوەیدا، سەرکەوتوو بوو.
ڕۆژنامەی فەرەنسی لوموند، بڵاوی کردەوە" پۆلیسی فەرەنسی ڕایگەیاندووە، ئەم بڕە پارەیە، لەلایەن دەزگای هەواڵگری بی ئێن دی ئەڵمانیەوە ئاشکرا کراوە".
کار و بەرژەوەندیەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری بی ئێن دی ئەڵمانی، بەشێوەیەکی دۆگماگی ئاشکراکراون کە سەرمەیاگوزاریەکی بێوێنەی ووڵاتەکەی( ئەڵمانیا) لەگەڵ لایەنی عێراقیدا بەئەنجام گەیاندووە بەشێوەیەك پێشینەی نەبووە و لە ووڵاتە یەکەمەکانی ڕیزی پێشەوەی بازرگانی نێوان ووڵاتان، لەگەڵ ڕژێمی سەددام حسێندا،  دەژمێردرێت.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری لە میونیخ، شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند" ئەوان ئەزانن دەزانن چۆن و لەکوێ پارەو پولەکانی سەددام حوسێن دەدۆزنەوە. هەروەها شارەزان لەبەدوواداچووندا. دەزگای هەواڵگری بی ئێن دی ئەڵمانی، زیاتر لە دەیەیەك لەگەڵ ڕژێمەکەی سەددامدا ئاڵ و وێڵی پارەیان کردووە و تاکە پەنجەرەی گەیشتن بە نهێنیەکانن".
سەبارەت بەو پرسەش، بەرپرسێکی بی ئێن دی، ووتی" هەرگیز نهێنیەکان بۆ کەس ئاشکرا ناکەین و لێدوانیش دەربارەیان نادەین".
ڕۆژنامەی لوموند، دوێنێ، لەژێر ناوی ( نوێژی چاوەڕوانکراو لەنێوان خێزانی ئەلحلی و سەددام حوسێندا) بڵاوی کردۆتەوە" بەپێی سەرچاوەیەکی پۆلیسی فەرەنسی، دەزگاهەواڵگریەکانی ئەڵمانیا، ڕایانگەیاندووە، زانیاریان لەلایەن لقێکی دەزگاکەیانەوە (چاودێریکردنی تاوان) پێگەیشتووە کە لەم نزیکانەدا، نوێژی نێوان خانەوادەی ئەلحلی و سامانە شاراوەکانی سەددام حسێندا دەکرێت". هەروەها نوسیویەتی" سەعد کازم ئەلحلی، سودمەندبوون لەسامانە نهێنیەکانی سەددام حسێن و لەم نزیکانەدا، یەك ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت".

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates